Pages

Ads 468x60px

26 Aug 2013

ئەڵمانیا: داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئەنجامدەرانی تاوانی چەکی کۆمەڵکوژ لەسوریا بەتوندی سزابدرێت


ئەڵمانیا: داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ئەنجامدەرانی تاوانی چەکی کۆمەڵکوژ لەسوریا بەتوندی سزابدرێت
ئەمڕۆ شتێفان زایبرت وتەبێژی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیا لەزاری ئەنگێلامێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە ڕایگەیاند : ئەگەر ڕاستیەکان دەرکەوێ و بسەلمێ کەڕژیمی سوریا چەکی کۆمەڵکوزی کیمیاوی بەکارهێناوە 
ئەوا ڕووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە

بەچاوپۆشین لەوەی کەئەڵمانیا لەگەڵ چارەسەری سیاسیانەی کیشەو قەیرانەکانی سورریادایە..وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ئەوەشی ڕاگەیاند کەئەنگێلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەل هەریەک لەفرانسوا ئەولاندی سەرۆکی فەرەنسی و دیڤیدکامیرۆنی سەرەک وەزیرانی بەریتانیا جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە ئەگەر ئەو تاوانە کەبووە هۆی کارەساتی کوشتنی بەکۆمەڵی ژن ومنداڵو پیرو خەڵکی بی گوناه لەلایەن رژیمی ئەسەدەوە ئەنجام درابێ ئەوا پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەیەک هەڵوێست کاردانەوەی خۆی هەبێت و نەهێڵێ ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە درندانەیە بەبێ سزا دەربازیان بێت..ئەم هەڵوێستەی مێرکل لەکاتێکدایە کەلیژنەی پشکنین سەرقاڵی ساخکردنەوەی ئەو تاوانەیەو ئۆپۆزیسیونیش جەخت دەکاتەوە کەڕژێمی سوری ئەنجامی داوەو بۆتە هۆی کوشتنی ١٣٠٠ کەس..!هەمان کات بەشار ئەسەد ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوەو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کەوتونەتە شکو گومانەوە..هەر لەچوارچێوەی هەڵوێستی ئەڵمانیادا ڤیستەرڤیللەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی کۆنگرەی باڵوێزانی ئەڵمانیا کەلەوەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبەرلین بەرێوەچوو ڕایگەیاند ئەنجامدەرانی ئەوتاوانە لەسزای توند ڕزگاریان نابێت و ئەوە تاوانێکە دژی شارستانیەت ودڵنیابوون لەبەکارهێنانی ئەو چەکە کۆمەڵکوژیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخاتەبەردەم هەڵوێستێکی ئاشکراو ڕوون و هەڵوێستی ئەڵمانیاش لەم بارەیەوە ئاشکرایە جەختیشی کردەوە کەئەڵمانیا چارەسەری سیاسیانەی گونجاو بەهەنگاوی دبلۆماسی بەڕێگاچارەی کۆیتایهێنان بەقەیرانەکانی ئەو وڵاتە بەباش دەزانێ.هەر سەبارەت بەم پرسە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لای خۆیەوە ئەوەی بەدوور زانی کەهێرشی سەربازی بکرێتە سەر سوریاو چارەسەری سیاسی بەرێگەو هەنگاوی گونجاو وەسفکرد..لەلایەکی ترەوە کلاودیا ڕۆت سەرۆکی پارتی سەوزی بەرهەڵستکار پێی وایە کەدەبێ بەزووترین کات چارەسەری سیاسیانە بۆ قەیرانی سوریا بکرێت و پێشی وابوو کە پێویستە چین و ڕوسیا فشاری زۆر بخەنەسەر ڕژێمەکەی ئەسەدو هاوکاری چەکوتەقەمەنیشی ڕابگرن..بەکارهێنانی ئەم چەکە کۆمەڵکوژیە هەنگاوەکانی داهاتووی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بەرەوئەوە دەبات دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان ئەنجامدەران بەسزای توندی خۆیان بگەن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates