ئیسرائیل له سوریا ده‌داته‌وه
کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکریی ئیسرائیل ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له ناوچه‌یه‌کی ناو سوریایان داوه که شوێنی هێرشی خومپاره‌یی بووه بۆ ناو به‌رزاییه‌کانی گۆلان.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌و کاربه‌ده‌سته ئیسرائیلیه گوتوویه‌تی ئێواره‌ی ڕابردوو به‌لانی که‌م سێ گولله خومپاره له ناو به‌رزاییه‌کانی گۆلانی داوه و ده‌شڵێت هیچ زیانێکی گیانی به‌دوادا نه‌هاتووه.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته ئیسرائیلیه که نه‌یخواستوه ناوی بهێنرێت ده‌ڵێت ته‌لئه‌ڤیڤ سکاڵا و گازه‌نده‌ی خۆی بردۆته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌وجا له‌و ناوچه‌یه‌ی داوه که بنکه‌ی هێرشه خومپاره‌ییه‌کان بووه.
له‌و ڕاگه‌یاندنه‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس، ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی له‌شکری ئیئسرائیل نه ئاماژه‌ی به شوێنی هێرشه‌که کردووه و نه باسیشی له‌وه کردووه ئایا چه‌ند که‌س له سوریادا به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه کوژراون، هه‌رچه‌نده ده‌شڵیت له‌شکری وڵاته‌که‌ی له‌وبڕوایه‌دایه هه‌ندێک له خومپاره‌کان له‌وانه‌یه سه‌ریان کردبێت و که‌وتبنه ناو ئیسرائیله‌وه به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێکردووه لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه خومپاره‌ییانه.

No comments:
Post a Comment