درۆکانی ئەردۆغانی ئێخۆانی درۆزەن کە ئێدعای هیچ وپوچ دەکات جا نازانم بۆ چی ئەردۆغان باسی ئەوە ناکات کە وەڵاتەکی هاوکاری تێرۆریستانی سەر بە قاعیدە دەکات دژ بە کوردانی رۆژئاوائی کوردستان و بە هەموو تواناکانیەوە هاوکاری ئەلنسرە دەکات بۆ کوشتاری کوردان.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئیسرائیل له پـشت ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی میسره
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئیسرائیل له پشـت لابردنی محه‌مه‌د مورسییه و بهڵگهشهی بۆ قسه‌یه‌ی هه‌یه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌ه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان (ئاکه‌په) له ئانکه‌ره، ئه‌ردۆغان گوتی " ده‌زانن له میسر چی ده‌ڵێن؟.. ده‌ڵێن دیموکراسی له ڕێـگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه نایه‌ته دی." پاشان گوتی " کێ له پشـت ئه‌مه‌یه؟ ئیسرائیل."
گوتیشی به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌م قسه‌یه، کاتی خۆی له سـاڵی 2011 وه‌زیری دادی ئه‌و ده‌مه‌ی ئیسرائیل و ڕۆشنبیرێـکی ئیسرائیلی گوتویانه " ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ربێت و ئیخوان ئه‌لموسلیمین هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به‌رنه‌وه، ئه‌وا به سه‌رکه‌وتوویی لێی نایه‌نه ده‌رێ، چونکه دیموکراسی له ڕێـگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه نایه‌ته دی."
ئه‌م لێـدوانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له کاتێـکدایه هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی فه‌رمی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیله‌وه سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی میسر نه‌دراوه.
مورده‌خای کیدار شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئیسرائیلی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ سه‌وا گوتی ئیسرائیل پـێی باشه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستوه‌رنه‌داته کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دراوسێی. هه‌روه‌ها ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به‌وه‌وه نابێت که له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕووده‌ده‌ن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی زیان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ناکه‌وێت
http://www.dengiamerika.com/content/article/1733294.html
No comments:
Post a Comment