شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و گروپه چه‌كداره‌كان له خۆرئاوای كوردستان به‌رده‌وامه
ناوه‌ندی ڕاگهیاندنو چاپه‌مه‌نی یه‌په‌گه بڵاویكرده‌وه لهشهڕوپێكدادانی دوو رۆژی رابردووی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و گروپه چه‌كداره‌كان 43 چه‌كداری گروپه‌كان و چه‌كدارێكی یه‌په‌گه كوژران.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ناوه‌ندی ڕاگهیاندنو چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده، له دوو ڕۆژی رابردوو له ناوچه‌كانی سه‌رێكانی و چل ئاغا‌و گركێ شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌و سوپای ئازاد‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شاموعێراق به‌رده‌وام بووه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، له پێكدادانه‌كاندا 43 چه‌كداری ئه‌و گروپانه‌و چه‌كدارێكی یه‌په‌گه‌ش كوژراون، هه‌وه‌رها سێ ئۆتۆمبێلی دۆشكه هه‌ڵگری ئه‌و گروپانه‌ش تێكشكێنراون.
دوێنێش، یه‌په‌گه كوژرانی چه‌كدارێكی تری ڕاگه‌یاند له پێكدانێك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شام‌و عێراق و به‌ره‌ی نوسره له ناوچه‌ی گرده فاته‌ی سه‌رێكانی له پارێزگای حه‌سه‌كه.
http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=33441
No comments:
Post a Comment