ئه‌ندامانى ئه‌لقاعیده له هۆتێله‌کانى ئه‌سته‌مبۆڵ جێگیرده‌کرێن
گروپێک له‌ئه‌ندامانى ئه‌لقاعیده که ژماره‌یان (20) که‌سن و به ره‌گه‌ز کشمیرین له‌هۆتێلی ( فامیلى هاوس )ی ته‌قسیمى شارى ئه‌سته‌نبوڵ جێگرکراون . له‌لایه‌کى تره‌وه به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ده‌ستکه‌وتوون گروپێکى تر‌ى ئه‌لقاعیده که ژماره‌یان زیاتر له (100) که‌س ده‌بێت له هۆتێله جیاوازه‌کانى ئه‌و شاره جێگرکراون .
به‌پشتگیرى وه‌قفى هاوکارى حوره‌ییه‌ت و مافى مرۆڤ (ÎHH) گروپێکى پێکهاتوو له (20) ئه‌ندامى ئه‌لقاعیده له هۆتێلى (فامیلى هاوس) له‌شارى ته‌قسیم جێگر کراون . راگه‌یه‌ندرا ئه‌و گروپه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌لقاعیده پاسپۆرتی وڵاتانى ئه‌وروپایان پێ یه .
هاوکات نزیکه‌ی (100) ئه‌ندامی تری ئه‌و رێکخراوه له‌لایه‌ن هه‌مان وه‌قفه‌وه له هۆتێله‌کانی تری ئه‌سته‌مبۆڵ جێگیرکراون .
تا ئێستا نازانرێت ئه‌و که‌سانه به کام رێدا به‌ره‌و کوێ ده‌برێن به‌ڵام پێشتری چه‌ندین چه‌کداری ئه‌و گرووپه توندڕه‌و و تیرۆریستانه‌ی له‌لایه‌ن YPG ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکرابوون، دانیان به‌وه‌دا نابوو که ئه‌سته‌مبۆڵ وه‌کو ناونیشانی سه‌ره‌کی گه‌یاندنی ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌یه به هه‌موو گرووپه‌کانیه‌وه بۆ ناوچه جیاجیاکانی سوریا .
No comments:
Post a Comment