ئه‌گه‌ری رودانی جه‌نگێكی فراوان له‌رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی گروپه ئیسلامییه‌كانی ریفی حه‌له‌ب رایانگه‌یاند رێوشوێنی سه‌ربازیی‌و ئه‌منی له‌ناوچه كوردنشینه‌كانی سوریا ده‌گرنه به‌ر‌و رێگه‌ی سه‌ره‌كی حه‌سه‌كه‌یان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی راگه‌یاند، له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر هه‌یه ناوچه‌كه بكرێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی گه‌وره، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان سه‌رجه‌م ناكۆكیه‌كانیان وه‌لاناو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپانه‌دا یه‌كگرتنیان راگه‌یاند.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گروپه ئیسلامییه‌كان دوای ئه‌وه دێت له‌به‌رامبه‌ر فڕاندنی 200 هاوڵاتی كورد له‌دوو شارۆچكه‌ی سه‌ر به ریفی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن جه‌بهه‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق‌و شامه‌وه، هێزه كوردییه‌كان چه‌ند ڕێوشوێنێكی ئه‌منی‌و سه‌ربازییان گرته به‌ر.
شه‌ڕو پێكادانی نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل‌و گروپه ئیسلامییه چه‌كداره‌كان له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوه‌وه ئاستێكی به‌رفراوانی به‌خۆوه بینیوه‌و ئه‌و گروپانه پارتی كرێكارانی كوردستانیان به‌وه تۆمه‌تباركرد كه گوایه خۆی له‌جه‌نگه‌وه هه‌ڵقورتاندووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردییش ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ره‌تكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند، گروپه ئیسلامیه‌كان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیانی كورد سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستانن خوێنیان حه‌ڵاڵ كردوون.
لای خۆشیه‌وه میرال ئه‌مادوا، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری برایه‌تی بۆ دیموكراتی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان خۆیان بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان له‌دژی گروپه ئیسلامییه‌كان ئاماده‌كردووه‌و یه‌كیان گرتووه بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان، وتیشی، له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بوونی كورد ده‌كرێت، هه‌موو تاكێكی كوردی ناچاره به‌رگریی له‌ماڵ‌و شه‌ره‌فی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی گرده سپی دووباره نه‌بنه‌وه، كه تیایدا ئه‌ندامه‌كانی جه‌بهه‌ی نوسره ماڵ‌و سامانی هاوڵاتیانیان داگیركرد.

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=32524
No comments:
Post a Comment