(70)
فه‌رمانداری سوپای ئازاد و تورکیا بڕیاریاندا کورد پاکتاو بکه‌ن
رۆژی 26ی ته‌مووز له شاری دیلۆک به سه‌رپه‌رشتی هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک (70) فه‌رمانده‌ی سوپای ئازاد کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا و ئاشکرابوو که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دژی کوردانی دانیشتووی ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری حه‌له‌ب دراوه .
هاوکات زانیاریش له‌به‌رده‌ستدایه که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ( عه‌بدولجه‌بار عه‌گید ) فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای ئازاد رایگه‌یاندووه: "ئیدی کاتی ده‌رخستنی کوردان له‌هه‌رێمه‌کانی سوریا هاتووه " سه‌رنج راکێشه که دوابه‌دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دژی تلعه‌ران و تلحاسڵ ده‌ست به هێرش و په‌لاماردان کراوه و هه‌ڕه‌شه له منبج و ده‌وروبه‌ری ده‌کرێت .
ئاشکرابوو ئه‌مجاره‌شیان بڕیاری هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ر کوردانی رۆژئاوا و دانیشتوانی ناوچه‌کانی سه‌ر به شاری حه‌له‌ب به‌سه‌رپه‌رشتی تورکیا دراوه . ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا به به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر به به‌شێک دیمه‌نه‌وه ئاشکرا کرابوو که تورکیا پشتگیری گرووپه چه‌کداره‌کان ده‌کات و خزمه‌تیان ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیان بۆ رێکده‌خات . ئه‌مه‌ش به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه دانی پێدا نرابوو و و ئاشکراشیان کرد که هێرشه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌ر کوردانی دانیشتووی ناوچه‌کانی سوریا به‌تایبه‌تی و شار و گوند و هه‌رێمه‌کانی رۆژئاوای کوردستان به‌گشتی له‌لایه‌ن تورکیاوه پیلانی بۆ داڕێژراوه .
له‌دیلۆک کۆبوونه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شاری سه‌رێکانی رۆژئاوای کوردستان له 17ی ته‌مووز له‌ده‌ستی گرووپه چه‌کداره‌کان رزگار کرا و سه‌رجه‌م بنکه و باره‌گاکانیان له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG کۆنترۆڵکران، ئاشکرابوو که ( 70 ) فه‌رمانداری سوپای ئازاد له رۆژی 26ی ته‌مووز له‌شاری دیلۆک ( عه‌نتاب )ی باکووری کوردستان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی تایبه‌تی تورک‌دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌که له‌راگه‌یاندنه‌کانی تورکیادا بڵاو کرایه‌وه و دانیش به‌وه‌دانرا که کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رپه‌رشتی وه‌قفی په‌روه‌رده، کو‌لتوور و پشتیوانی بولبولزاده (ی سه‌ر به جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ) به‌ڕێوه چووه .
هاوکات ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا که مژارێکی تایبه‌تی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌نێوان هێزه‌کانی YPG و گرووپه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نه‌سرای سه‌ر به ئه‌لقاعیده بوو .
به‌پێی راگه‌یاندنه‌کانی تورک، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی سوپای ئازاد له حه‌له‌ب ( لیوا عه‌بدولجه‌بار عه‌گید ) له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا PYDی به لایه‌نگری رژێمی به‌عس تاوانبار کردووه و هه‌روه‌ها فه‌رمانداری لیوای ( نوره‌دین زه‌نگی ) به‌ناوی ( تۆفیق شه‌هابه‌دین ) رایگه‌یاندووه ئه‌وان بۆستێکی خاکی سوریا ناده‌ن به هیچ که‌س و ده‌ستوور ناده‌ن گوایه به‌هیچ که‌سێک که خاکی سوریا پارچه بکه‌ن . جارێکی تر ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌ربازی سوریا عه‌بدولجه‌بار عه‌گید له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا رایگه‌یاندووه: "ئیدی کاتی پاکتاوکردنی کوردان و ده‌رخستنیان له‌هه‌رێمه‌کانی سوریا هاتووه ".
ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌که له‌رۆحا گوازرایه‌وه بۆ دیلۆک
له‌لایه‌کی تره‌وه راگه‌یه‌ندرا که دوای ئه‌وه‌ی سه‌رێکانی له‌گرووپه چه‌ته‌کان داماڵرا، ناوه‌ندی کۆبوونه‌وه‌ی گرووپه چه‌کدارکان و کاربه‌ده‌ستانی تورک، له‌شاری رۆحا براوه‌ته دیلۆک . زانرا که هۆکاری ئه‌و گۆڕانکارییه ئه‌وه بووه که سه‌رێکانی له‌ده‌ستی گرووپه چه‌ته‌کان رزگار کراوه، بۆیه کاریگه‌ریان نه‌ماوه، هه‌روه‌ها دیلۆکیش نزیکی حه‌له‌به .
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش ده‌ستیان به هێرشه‌کانیان کرد
سه‌رنج راکێشه که ( 2 ) رۆژ دوای کۆبوونه‌وه‌که واتا له 29ی ته‌مووز گرووپه چه‌کداره‌کان له‌شاری تلعه‌ران و تلحاسڵ که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن ده‌ستیان به هێرشه‌کانیان کرد. له‌و هێرشه‌دا که ( 5 ) رۆژه به‌رده‌وامه، مال َو حالی کوردان تاڵان ده‌که‌ن و، به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان کرده‌وه‌ی دڕندانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاوکات به ئاشکراش زیاتر له ( 70 ) هاوڵاتیان کوشت و ( 350 ) که‌سی تریشیان رفاند که بانگه‌شه ده‌کرێت سه‌رجه‌می ئه‌و ژمارانه کوردن .
کوردانی دانیشتووی حه‌له‌ب له‌ژێر مه‌ترسی دان
جیا له‌هه‌رێمه‌کانی شارۆچکه‌کانی کوبه‌یسین، جه‌رابلوس، منبج سه‌ر به شاری حه‌له‌ب و ( 5 ) گوندی سه‌ر به‌و هه‌رێمه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن، له‌ژێر مه‌ترسیدانه . له تلحاسل و تلعه‌ران، گونده‌کانی سه‌ر به‌و هه‌رێمه نزیکه‌ی ( 40 ) هه‌زار کوردی تێدا ده‌ژی له‌ژێر مه‌ترسی گرووپه چه‌کداره‌کاندایه . گومانی ئه‌وه‌ش له‌ئارادایه که گرووپه چه‌ته‌کان به منبج، جه‌رابلوس، ته‌لعه‌ران، که‌برا، که‌فه‌ر زخر و عه‌راز بڵاو ببنه‌وه .
به‌ره‌ی نه‌سرا ئاماده‌کاری کۆمه‌ڵکوژییه‌کی تر ده‌کات
دوای هێرش و کۆمه‌ڵکوژییه‌کان له‌شاره‌کانی تلعه‌ران و تلحاسڵ ئه‌م جاره‌یان چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نه‌سرا و گرووپه‌کانی سه‌ر به سوپای ئازاد ده‌یانه‌وێت له‌شاری منبج که هاوڵاتی کورد و عه‌ره‌بی تێدایه، کۆمه‌ڵکوژییه‌کی تر ئه‌نجام بده‌ن .
به پێی ئه‌و زانیاریانه له‌شاره‌که‌وه به ده‌ستخراوه، له‌سه‌ر ناوی ئه‌نجومه‌نی ( شۆڕش )ی سوپای ئازاد له منبج لێدوان و بانگه‌وازی کراوه و ئه‌مه‌ش گومانه‌کانی زیاتر کردووه . سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان رایانگه‌یاند ئه‌و بانگه‌وازییانه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و بانگه‌وازییانه‌ن که له ناوچه‌کانی تلعه‌ران و تلحاسڵ بۆ کوشتن و بڕینی کورد کرابوون و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئاماده‌کاریه بۆ کۆمه‌ڵکوژی نوێ له دژی کوردان .
که‌تیبه‌یه‌کی ( کورد ) شانبه‌شانی ئه‌لقاعیده کورد کۆمه‌ڵکوژ ده‌کات
یه‌کێک له فه‌رماندارانی سوپای سوریای ئازاد به‌ناوی ( عه‌بدولجه‌بار عه‌گید ) له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فه‌رماندارانی سوپاکه‌یاندا به‌ده‌نگێکی زۆر به‌رز باس له به‌شداریکردنی که‌تیبه‌یه‌کی کورد ده‌کات له‌و شه‌ڕانه‌دا و ده‌ڵێت که شانبه‌شانی یه‌ک کورد ده‌کوژن و دانیش به‌وه‌دا ده‌نێت هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر لایه‌نگرانی PYD یه .
ئه‌و فه‌رمانداره‌ی سوپای ئازاد حاشا هه‌ڵنه‌گرانه رایده‌گه‌یه‌نێت که ( که‌تیبه‌ی ئازادی ) سه‌ر به پارتی ئازادی کوردی ژێر سه‌رکردایه‌تی ( موسته‌فا جومعه ) له هێرش و په‌لاماره‌کانی دژ به خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی تلعه‌ران و تلحاسڵ دا جێ ده‌گرن.
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار
No comments:
Post a Comment