هەر بژی
مامۆستا ئیلان پشده‌ری
بەراستی کارەکانی کاک ئێلان پشدەری لە وەڵاتی ئیسرائیل جیگای دەستخۆشیە و خزمەتێکی زۆر بە زمانی کوردی دەکای ئێمەیش دەسخۆشی لی دەکەین هیوایی تەمندریژی سڵامەتی بۆبۆ تاکە مامۆستای زمانی کوردی لە وەڵاتی ئیسرائیل دەکەین
ئیلان پشدەری
تاکە مامۆستای زمانی کوردی لە ولاتی ئسیرائیل ماوەیکی دوور و درێژە بە هەموو شێوەیک خزمەت بە زمانی کوردی دەکات و نەوی تازە فێری زمانی دایک زمانی کوردی دەکات ، مامۆستا ئیلان بە هەردوو شێوەزاری کورمانجی و سۆرانی وانە بە خوێندکارەکانی دەلێت وە خوێندکاران و ئارەزوومەندانی زمانی کوردی لە ئسیرائیل ژمارەیان زۆر زۆرە وە ئەو کوردانەی کە منالەکانیان زمانی کوردی نازانێت لە کاتی پشوو و لە کاتەکانی تر منالەکانیان دەنێرن بۆ فێربوونی زمانی کوردی وە ئەو کوردانەی کە تەمەنیان گەوریە و کوردی نازان ئەمانیش ژماەرەیکی زۆریان لێ بەژدارە .
مامۆستا هەمیشە لە گەیاندنی زمانی کوردی بە کوردانی دوورە ولاتی ئسریائیل پێشەنگ بووە وە ئەمەش گەورەترین خزمەتە بە کورد .
قوتابخانه‌یه‌كی كوردی له‌ئیسرائیل ده‌كرێته‌وه
زۆریی كوردی جوو له‌ئیسرائیل‌و نه‌بوونی قوتابخانه‌و شوێنێك بۆ فێربوونی زمانی كوردی، وایكرد ڕه‌وه‌ندی كورد له‌و وڵاته‌دا، له‌دوای هه‌وڵێكی زۆر یه‌كه‌مین قوتابخانه بۆ فێربوونی زمانی كوردی بۆ كوردانی جوو له‌ئیسرائیلدا بكاته‌وه.
مامۆستا (ئیلان پشده‌ری) له‌ئیسرائیل تایبه‌ت به NNA ڕاگه‌یاند، له‌ئیسرائیل ژماره‌یه‌كی زۆر كورد بوونیان هه‌یه، كه له‌ساڵانی (1948تا 1951) له‌كوردستانه‌وه كۆچیانكردووه بۆ ئه‌و وڵاته، هۆكاره‌كه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق بووه، وایكرد له‌كورده یه‌هودییه‌كان كوردستان به‌جێبهێڵن‌و به‌ره‌و ئیسرائیل كۆچبكه‌ن.
مامۆستا ئیلان وتیشی:"ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كورده یه‌هودییانه‌ی له‌ئیسرائیلدا ده‌ژین، نزیكه‌ی (300) هه‌زار كه‌س ده‌بن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ناڕه‌زایی كوردانی ئه‌و وڵاته‌یه ئه‌وه‌یه، ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئیسرائیل منداڵه‌كانیان‌و نه‌وه‌كانیان زمانی كوردی نازان‌و به‌كوردی قسه ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سیستمی خوێندنی ئیسرائیل، كوردیی تێدا ناخوێندرێت".
ئیلان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌دوای هه‌وڵێكی زۆری ڕه‌وه‌ندی كوردی، له‌ئیسرائیل قوتابخانه‌یه‌ك به‌زمانی كوردی به‌رهه‌ردوو زاراوه‌ی (سۆرانی‌و بادینی) كرایه‌وه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن فێری زمانی كوردی بن له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی‌و به‌ره‌و سه‌ره‌وه.
مامۆستا ئیلان پشده‌ری ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خه‌ڵكێكی زۆر ناویان نوسیوه بۆ خوێندن له‌و قوتابخانه كوردییه‌دا، كه بڕیاره له‌مانگی نۆی ئه‌مساڵ بۆیه‌كه‌مجار ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی مامۆستای پێویست له‌و قوتابخانه‌یه‌دا، وایكردووه هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ‌و هه‌ر ڕۆژه‌ی دوو كاتژمێریش وانه‌ی تێدا بوترێته‌وه، وتی:"من‌و (بودا بێن یوسف) سه‌رۆكی ڕه‌وه‌ندی كودی، له‌هه‌وڵداین بۆ زیاتر فراونكردنی قوتابخانه‌كه‌و مامۆستای زمانی كوردی".
-----------------------------------------------------------------
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د - سلێمانی/(/)
No comments:
Post a Comment