كوردانی ئیسرائیل بانگهێشتی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كراون"
خه‌ندان – ره‌هێل سه‌مه‌د
به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، تائێستا باس له بانگهێشتكردنی كوردانی ئیسرائیل بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كراوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له‌رووی مه‌بده‌ئه‌وه ده‌رگا به‌ڕووی كوردی هه‌مووشوێنێك ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كۆنگره‌كه بكات.
به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، تائێستا باس له بانگهێشتكردنی كوردانی ئیسرائیل بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كراوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات له‌رووی مه‌بده‌ئه‌وه ده‌رگا به‌ڕووی كوردی هه‌مووشوێنێك ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری كۆنگره‌كه بكات.
غه‌فور مه‌خمووری سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به خه‌ندانی راگه‌یاند: بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه ماوه‌یه‌كه ئاماده‌باشی بۆ ده‌كرێت، تاكو ئیستای قسه له‌وه كراوه كه كوردانی ئاسیای ناوین، واتا كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو به‌شداربن، وه‌ك ئه‌رمه‌نستان، قرغیزستان، كازاغستان، ئۆزبه‌كستان، توركمانستان، ئازه‌ربایجان و جۆرجیا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كوردانی ئوردون و لوبنان بانگهێشت بكرێن، به‌ڵام باس له كوردانی ئیسرائیل نه‌كراوه.
غه‌فور مهخووری وتی: "ئه‌گه‌رچی باس له‌به‌شداری كوردانی ئیسرائیل نه‌كراوه، به‌ڵام له‌رووی پرنسیپ و مه‌بده‌ئه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه له‌و كۆنگره‌یه كوردانی هه‌موو شوێنێك ئاماده‌یی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كۆنگره‌یه كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه و كۆنگره‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان نییه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامان و میوانانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری وتی: "تائێستا كارتی داوه‌تنامه بۆ هیچ میوانێك نه‌چووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مه‌سه‌له‌ی میوانه‌كان و ئه‌ندامانی به‌شداربوو له‌و كۆنگره‌یه یه‌كلاده‌كه‌ینه‌وه، وتیشی: "بڕیاره سبه‌ی (20ی ئابی 2013) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له هۆڵی سه‌عد له شاری هه‌ولێر ورده‌كاری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه بخه‌ینه‌ڕوو".
له‌گه‌ڵ دروستبونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له ساڵی 1948 ژماره‌یه‌كی زۆر له كوردانی باشوری كوردستان و شوێنه‌كانی تر روویان له‌و وڵاته كرد و ئێستاش خۆیان به كورد ده‌زانن.
بڕیاره مانگی داهاتوو له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌ڕێوه‌بچێت.
حەقە هەموو کوردێک لەهەرکوێ یەک بێت بەشدار بێت و داوەتنامە بنێرن بۆیان بۆ کوردانی ئیسرائیلیش بەڕاستی ئەوان زۆر کوردێکی ڕەسەنن ئەوان خاکی کوردستانیان لەیاد نەکردوە بەڵام ئەوەجورئەتی سیاسیەکانی ئێمەیە کە نا‌وێرن بانگهێشتیان بکەن، لەبەر خاتری داگیرکەرانی چواردەوری کوردستان.
3 جولەكەیە. جورج سوروس سەرۆكی ئابوریناسانی ئەمریكا: جولەكەیە. وولتر أنینبیرغ گرنگترین پیاوی خێر و بەخشین و خزمەتكاریی ئەمریكا: جولەكەیە.كە زیاتر لە 4 ملیارد دۆلاری پێشكەش بە زانكۆكانی جیهان كردوە بۆ كارباری زانستی ڕۆژنامەگەریە كاریگەرەكان سی ان ان- وولف بلیتزر: جولەكەیە. ایه بی سی نیوز- بربارا وولترز: جولەكەیە. واشنگن بوست- یوجین مایر: جولەكەیە. مجلە تایم- هنری جرونوالد: جولەكەیە. واشنگن بوست- كاپرین جراهام: جولەكەیە. نیو یورك تایمز- جوزیف لیلیفید: جولەكەیە. نیویورك تایمز- ماكس فرانكل: جولەكەیە. ئەو ناوانەی سەرەوە تەنها نمونەی خەروارێكن لەو جولەكانەی كە میدیاكانی جیهانیان بۆ خۆیان قۆرغ كردوە و بە سەدان هەزار جولەكە لێ ی سودمەندبونە و كاریان تیا دەكەن. چەند راستیەكی تر: لە 105 ساڵی پێشودا: لە 14 ملیۆن جولەكە 180 خەڵاتی نۆبڵیان بردوەتەوە كەلەهەمان فەترەی زەمەنیدا لە ملیار و نیۆێك ئیسلام تەنها 3 نۆبڵیان بردوەتەوە واتە بۆ هەر 77,778 كەمتر لە 80 هەزار جولەكە یەك خەڵاتی نۆبلیان بردوەتەوە, بەڵام بۆ هەر 500.000.000 واتەبۆ پێنج سەد ملیۆن ئیسلام یەك خەڵاتی نۆبڵ براوەتەوە. واتە ئەگەر جولەكە هەمان رێژەی ئیسلامیان هەبوایە لەماوەی 105 ساڵدا 0.028 ی واتە كەمتر لە سێ یەكی خەڵاتێكیان پێدەبرا.وە ئەگەر ئیسلام هەمان موعادەلەی جولەكەیان هەبوایە دەبوایە لەماوەی ئەو 105 سالەدا 19286 خەڵاتیان ببردایەتەوەزبەڵام ئایا جولەكە بەوە رازی دەبوو كە ئاستی مەعریفەیان وا نزم بوایە؟یان ئایا زیرەكی و بەرزی ئاستی جولەكە تەنها رێكەوتە؟یان غەشە؟یان فێڵ و موئامەرەیە؟یان بەهۆی واسیتەوە بوە؟یان بۆچی ئیسلام نەیتوانیوە بگات بەم ئاستە و ئەم مەنسەبە و توانای گۆران و داهێنانی نەبوە سەرەرای ئەو جیاوازیە خەیاڵیەی كەلەژمارەیاندا هەیە. ئەمەش چەند راستیەكی ترە كە لەرێیەوە ئەتوانین بگەین بە ئەنجامێك: لەهەموو جیهانی ئیسلامدا 500 زانكۆ هەیە تەنها لە ئەمریكا 5758 زانكۆ هەیە لەهیند 8407 زانكۆ هەیە بەڵام یەك زانكۆی جیهانی ئیسلامی ناوی نەهاتوە لەلیستی باشترین 500 زانكۆی جیهان بەڵام ناوی 6 زانكۆی ئیسرایلی هەیە لەلیستی 500 باشترین زانكۆی جیهان رێژەی فێربون لەوڵاتەكانی تردا %90 ڕێژەی فێربوون لە وڵاتانی ئیسلامی %40 ژمارەی ئەو دەولەتانەی رێژەی فێربوون تیایاندا %100 ە 15 وڵاتن. هیچ وڵاتێكی ئیسلامی نیە ئاستی فێربوون %100 بێت رێژەی تەواوكردنی قۆناغی سەرەتایی لە دەولەتانی تردا % 98 بەڵام لەوڵاتانی ئیسلامی‌دا %50 یە رێژەی چونە زانكۆ لە ولاتانی تردا %40 بەڵام لە وڵاتە ئیسلامیەكان %2 لە هەر ملیۆن ئیسلامیك 230 زانای ئیسلام بونی هەیە لەهەر ملیۆن ئەمریكیەك 5000 زانا هەیە لەوڵاتی تردا 1000 تەكنیكار هەیە لەهەر ملیۆنیك لەوڵاتانی ئیسلامدا تەنها 50 تەكنیكار هەیە لە ملیۆنیك كەسدا لە وڵاتە ئیسلامیەكاندا تەنها %0.2 بودجەی وڵاتیان لە توێژینەوە و گەشەپێدان خەرج دەكەن لەوڵاتانی تردا %5 ی بودجەی وڵات لە تویژینەوەدا خەرج دەكەن ریژەی دابەشكردنی رۆژنامە لە ئەفغانستان 23 رۆژنامەیە بۆ هەر 1000 كەسیك بەڵام لە وڵاتێكی وەك سەنغافورە 460 رۆژنامەیە بۆ هەر 1000 كەسێك لەبەریتانیا بۆ هەر ملیۆنیك هاوڵاتی 2000 كتێب دابەشدەكرێت بەڵام لە وڵاتێكی وەك میسردا تەنها 17 كتێب بۆ یەك ملیۆن كەس دابەش دەكرێت تەقەنیەی بەرز %0.9 لە باكستان و %0.2 لە سعودیە و %03 لە كوەیت و جەزایر و مەغریب بەرهەم دێت. بەڵام تەقەنیەی بەرزی وەبەرهەم هاتو لە سەنغافورە %68 دەبێت.
http://www.blogger.com/blogger.g?blogID=4317367170830644041#editor/target=post;postID=1638358035109573621
No comments:
Post a Comment