Pages

Ads 468x60px

3 Aug 2013

یه‌په‌گه‌: له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 63 چه‌كداری‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان و سێ‌ شه‌ڕوان كوژراون




یه‌په‌گه‌: له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 63 چه‌كداری‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان و سێ‌ شه‌ڕوان كوژراون



ئاڵۆزییه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌ و به‌ پێی‌ دوایین ئاماری‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌لیش له‌ ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 63 چه‌كداری‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان و سێ‌ شه‌ڕوانی‌ یه‌په‌گه‌ كوژراون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌"، رایگه‌یاند: له‌ شه‌ڕو پێكدادانی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌نێوان چه‌كداره‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ عێراق و شام و به‌ره‌ی‌ نوسرا و یه‌په‌گه‌، 63 چه‌كداری‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان كوژراون.

یه‌په‌گه‌ راشیگه‌یاندووه‌: سوپای ئازادی‌ سوریا به‌ چه‌كی قورس هاوكاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نوسرا ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداریان به‌ره‌و ناوچه‌ كوردیه‌كان بردووه‌ و به‌ ئاشكرا هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر گه‌لی‌ كورد.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ رێدور خه‌لیل وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ "یه‌په‌گه‌" له‌ لێدوانێكدا به‌ ئێن ئاڕ تی‌ راگه‌یاند: له‌ ئێستادا له‌ سه‌رانسه‌ری‌ رۆژئاوای‌ كوردستان شه‌ڕێكی‌ فراوان له‌ دژی‌ كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌ و پێكدادانه‌كانیش به‌رده‌وامه‌.

هه‌ر له‌ باره‌ی‌ رۆئاوای‌ كوردستانه‌وه‌ حسێن چاوش، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری دیموكراتی به‌ نوچه‌ تیڤی‌ راگه‌یاندووه‌: به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ جیاتی‌ پشتگیری‌ یه‌په‌گه‌ بكه‌ن، پشتیگری‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان و توركیا ده‌كه‌ن و ئه‌و گه‌نجانه‌شی‌ له‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌چنه‌ سوریا شه‌ڕ دژی‌ كورد ده‌كه‌ن، حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش بێ‌ هه‌ڵوێسته‌.

له‌باره‌ی‌ داخستنی‌ سنوری‌ رۆژئاوای‌ كوردستانیشه‌وه‌، سالار مه‌حمود ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ ئاژانسی‌ فوراتی‌ راگه‌یاندووه‌: په‌رله‌مانی‌ كوردستان هیچ ئاگاداری‌ داخستنی‌ سنوری‌ رۆژئاوای‌ كوردستان نییه‌ و ناكرێ‌ هێزێكی‌ سیاسی‌ بۆ ململانێی‌ حزبی‌ سنور به‌كاربهێنێت.

ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌ زیاتر له‌ دوو مانگه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌، سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ رووی‌ ئه‌و پارچه‌یه‌ی‌ كوردستاندا داخستووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردووشدا له‌ هه‌رێم چه‌ند خۆپیشاندانێك دژی‌ داخستنی‌ سنور ئه‌نجامدرا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates