Pages

Ads 468x60px

21 Aug 2013

رۆژئاوا به‌ په‌له‌ پێویستی به‌ داو و ده‌رمان و پێدوایستیه‌کانی ته‌ندروستی هه‌یه‌ "



رۆژئاوا به‌ په‌له‌ پێویستی به‌ داو و ده‌رمان و پێدوایستیه‌کانی ته‌ندروستی هه‌یه‌ "

رێکخراووى ( مانگى سورى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان ) له‌بانگه‌وازیه‌ک دا ، رایگه‌یاند ، به‌هۆى هێرشى گرووپه‌ چه‌ته‌کانى سه‌ر به‌ به‌ره‌ى نه‌سرا و داخستنى سنووره‌کانى رۆژئاواى کوردستان و تایبه‌ت له‌ لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ ، پێویستیان به‌ ( ده‌رمان و پێداویسته‌کانى رووداوه‌ به‌ په‌له‌کان ) هه‌یه‌ ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ له‌ هه‌رێمه‌کانى رۆژئاوا به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕۆن .



وته‌بێژى فه‌رمى رێکخراووى ( مانگى سورى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان )، ( مه‌ها ئۆمۆ ) ده‌ستنیشانى کرد که‌ ئه‌وان وه‌ک مانگى سورى کورد هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو رێکخراوه‌ فریاکه‌وتن و مرۆیه‌کان دروست بکه‌ن ، بۆئه‌وه‌ى هه‌موو پێداویستیه‌کانى نه‌خۆشخانه‌ و نه‌خۆشه‌کان دابین بکه‌ن ، تایبه‌ت له‌دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ده‌روازه‌ سنووریه‌کان به‌رووى رۆژئاواى کوردستان داخران و ، هێرشى گرووپه‌ چه‌ته‌کانیش بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌ کوردیه‌کانى رۆژئاوا په‌ره‌ى سه‌ندوه‌ ، ئه‌مه‌ش بووته‌ هۆکارى سه‌ره‌کى که‌ ئیدى ( پێداویستیه‌ ته‌ندورستیه‌کان ) به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات .
مه‌ها ئۆمۆ ، له‌ درێژه‌ى بانگه‌وازیه‌که‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ ، له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زرادنى رێکخراووى ( مانگى سورى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان ) له‌لایه‌ن چه‌ندین رێکخراوى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌  وه‌ک؛ ( مانگى سورى کورستان ، پزیشکانى بێ سنوور و جکه‌ له‌ هاوکاریه‌کانى گه‌لى باکورى کوردستان و شاندنى ( پزیشکانى ئه‌ڵمانیا ) ، هه‌روه‌ها 16 ئۆتۆمبێلى فریاکه‌وتن ، گه‌یشتووه‌ته‌ رۆژئاواى کوردستان ، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامى شه‌ڕ و پێکدانه‌کان و داخستنى سنوره‌کان ، ئه‌و هاوکاریانه‌ به‌س نییه‌ و بگره‌ تێرناکات .
ده‌رباره‌ى ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ى که‌ رێکخراوه‌که‌یان رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه‌ ( مه‌ها ئۆمۆ ) رایگه‌یاند : "که‌مى داو درمان و ئامێره‌ پزيشکیه‌کان و له‌هه‌مان کاتیشدا کۆچکردنى زۆربه‌ى ( دکتۆره‌کان ) بۆ ده‌ره‌وه‌ى سوریا ، مه‌زنترین کۆسپن له‌به‌رده‌م کاره‌کانى ( مانگى سورى کوردی ) ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌لى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان له‌م کاتانه‌ زیاتر پێویستى به‌و که‌ره‌سته‌ و پزیشکانه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى هێرشى گرووپه‌ چه‌کداره‌کان بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان .
له‌درێژه‌ى بانگه‌وازیه‌که‌یدا مه‌ها ئۆمۆ ئاماژه‌ى به‌ نه‌خۆشخانه‌ى قامیشلۆ کرد که‌ رووبه‌رووى گۆشارێکى زۆر ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌شى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ گه‌یاندنى زۆربه‌ى برینداره‌کانى رۆژئاواى کوردستان بۆ نه‌خۆشخانه‌که‌ ، له‌وباره‌شه‌وه‌ ووتی: "بێگوومان دابینکردنى داوو ده‌رمان و مانه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌که‌ و له‌کاتێکدا که‌ ( پیداویستیه‌ پزیشکیه‌کان ) به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات ، ئه‌مانه‌ هه‌موو کێشه‌ له‌به‌رده‌م رێکخراوه‌که‌مان و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ئێستادا پیویستى به‌ ده‌رمانى زۆربه‌ى نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌ن و خه‌ته‌رناکه‌کان هه‌یه‌ ، ده‌بێت به‌زووترین کات داو وده‌رمانه‌کان بگاته‌ ده‌ستیان ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌وا زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌کان رووبه‌رووى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌ ".
له‌لایه‌کى تره‌وه‌ دکتۆر کامه‌ران حوسێن ، ئه‌ندامى رێکخراوى ( مانگى سورى کورد ) به‌ لیسته‌یه‌ک ناوى ئه‌و ده‌رمانه‌ى تۆمارکردوه‌ که‌ ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کى به‌په‌له‌ و تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشیه‌کانى ( شه‌کره‌ ، شوشتنى گورچیله‌ ، ئیلتیهاب ، و نه‌خۆشیه‌ شێرپه‌نجه‌کان ) دابین بکرێت ".
دکتۆر کامه‌ران هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش کرد که‌ کێشه‌یه‌کى دیکه‌ى رێکخراوه‌که‌یان ، که‌مى و نه‌مانى شیرى منداڵانه‌ که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆربه‌ى ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ى منداڵیان هه‌یه‌ به‌دست که‌مى شیره‌وه‌ ده‌ناڵێنن .
http://so.firatajans.com/news/roejnae/roejy-w-bh-ph-lh-pywysty-bh-dw-w-dh-rmn-w-pydwystyh-khny-th-ndrwsty-hh-yh.htm

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates