چاك: ئه‌زمونمان له‌گه‌ڵ گوته‌ی بێ كرداری به‌رپرسانی حكومه‌تی كوردیدا زۆره
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، خۆی سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات بۆ به‌دواداچونی دۆسیه‌ی 18 كچه‌كه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفال، چاودێری كوردۆساید رایده‌گه‌یه‌نێت، متمانه‌مان به‌و لیژنه‌یه نیه. دوپاتیشیده‌كاته‌وه، ئه‌زمونمان له‌گه‌ڵ گوته‌ی بێ كرداری به‌رپرسانی حكومه‌تی كوردیدا زۆره.
فه‌رمان خێڵانی، ئاوێنه‌نیوز: سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی كارگێڕی چاك، هیوا ناسیح، ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، به‌ئاوێنه‌نیوزی وت "ئێمه متمانه‌مان به‌و لیژنه‌یه نیه كه بۆ دۆسیه‌ی 18 كچه فرۆشراوه‌كه‌ی ئه‌نفال دروستكراوه، جگه له‌وه‌ی كچ‌و ژنی كورد ته‌نها به‌میسر نه‌فرۆشراون، به‌ڵكو به‌وڵاتانی تری عه‌ره‌بی‌و ته‌نانه‌ت شاره‌كانی تری عێراقیش فرۆشراوه، هه‌روه‌ها مناڵانی كوردیش به‌و وڵاتانه فرۆشراون‌و ته‌نها ژن‌و كچ نیه كه به‌وڵاتان فرۆشرابن".
وتیشی "ئێمه پێشنیاری كۆنفرانسمان كردووه كه به‌تایبه‌ت بۆ ژنان‌و مناڵانی ئه‌نفالكراوو فرۆشراو ببه‌سترێت، به‌و مه‌رجه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها خه‌رجیه‌كانی دابینبكات‌و ده‌ست نه‌خاته ناو كاروباری كۆنفرانسه‌كه‌وه‌و ئه‌وكات ئێمه‌ش وه‌ك رێكخراوێكی ئه‌م بواره ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریه‌كین".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-یشدا هاتوه "چاودێری کوردۆساید - چاک ئه‌زمونێکی زۆری لەگەڵ گوتەی بێکرداری بەرپرسان‌و لیژنەکانیان هەیە لەسەر ئەو دۆسیە، بەتایبەتی لەلیژنە دروستکردن بۆ دۆسیەی تارق رەمەزان‌و لێدوانە ناراستەکانی بەرپرسان لەسەر دادگایی‌کردنی جاشەکان، بەڵام لەبواری پراکتیکدا پێچەوانەکەی رەفتارکراو هەموو ئامانجەکانیشیان لەم کارانە تەنیا ساردکردنەوەی نارەزایەتی دۆسیەکان بوو".
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه‌ی چاك:
دەبێت کۆنفرانسی تایبەت لەسەر ژنان و مناڵانی فرۆشراوی ئەنفالکراو پێک بێت
لەمیدیاکان هەواڵی ئەوە راگەیەنرا کە سەرۆکی حکومەتی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) ئامادەیی خۆی دەربریوه، کە خۆی بەدواداچون بۆ تاوانی فرۆشتنی کچانی کوردی دەکات و هاوکات لیژنەیەکیش پێکهاتووە کە چەند ئەندامێکیان لەبنەماڵەی قوربانیانی ئەنفالکراوانن تا سەردانی میسر بکەن بۆ دۆسیەی ١٨ پاکیزە فرۆشراوەکەی ئەنفال چاودێری کوردۆساید - چاک ئه‌زمونێکی زۆری لەگەڵ گوتەی بێکرداری بەرپرسان و لیژنەکانیان هەیە لەسەر ئەودۆسیە، بەتایبەتی لە لیژنەی دروستکردن بۆ دۆسیەی تارق رەمەزان و لێدوانە ناراستەکانی بەرپرسان لەسەر دادگایی کردنی جاشەکان، بەڵام لەبواری پراکتیکدا پێچەوانەکەی رەفتار کرا و هەموو ئامانجەکانیشیان لەم کارانە تەنیا ساردکردنەوەی نارەزایەتی دۆسیەکان بوو، چونکه بینیومانه دواجار لەبواری پراکتیکیدا هیچی لێ نەهاتۆته ئامانج و لێ سه‌وز نه‌بووه.
بۆیە ئێٍمە لێرەدا وه‌ک رێخراوێک که دۆسیه‌ی ئه‌نفالکراوان یه‌ک له کار و ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانمانه، داواکارین، که:
١/ کارکردن و ئەزمونی دروستکردنی لیژنە کە دەسەڵات سەرپەرشتی بکات، ئەزمونێکی دۆرا و چەواشەکاری بووە، کە تەنیا ئامانج لێی دیزە بەدەرخۆنەکردنی دۆسیە جوڵاوەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی بووە.
بۆیە بەشدار مەبن لەو تاوانە.
٢/ هەرگیز ئاشکرا کردن و دۆزینەوەی کچانی فرۆشراو بەوڵاتانی عەرەبی بەلیژنەی ئاشکرا ناکرێت، هه‌روه‌ها وڵاتی تاوانبار نایه‌ت
هاریکاریت بکات لە دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانێک کە سزای یاسایی و ماددی و مەعنەوی تێدا بێت بۆیان و دەبێت هه‌قی ئه‌و سزایه بده‌ن.
٣/ بەپێی زانیاری و بەدواچونەکانی ئێمە هەر لە وڵاتی میسر کچی کوردی ئەنفالکراو نەفرۆشراون، بەڵکو لەزۆر وڵاتی عەرەبی
و خودی ناو عێراقیش بوونیان هەیە، هاوکات هەر ژنی کورد نەفرۆشراوە، بەڵکو مناڵی کوردیش فرۆشراوە، بۆیە بۆ دۆزینەوەی
کاری هاوشێوە ناکرێت هەر لە وڵاتێک چر بکرێتەوه
٤/ بە بۆچوونی ئێمە بۆ چارەسەر و بناغەدانانی کۆی ئەمانە پێوستی بە کۆنفرانسێکی تایبەتە بۆی ساز بکرێت، کە ئەرکی دەسەڵاته،
لێرەدا بەراشکاوی رایدەگەیه‌نین کە دەبێت کاری حکومه‌ت تەنیا دابینکردنی شوێن و تێچوی خەرجیەکانی بێت، نەوەک قۆرخکاریی
بە کەسانی شکست‌خواردووی خۆی، چونکە کاری هاوشێوە کاری کەسانی چالاکوانی ئەو بوارە و ئەکادیمی و تیمی دەزگای هەواڵگری و هێنانی کەسانی بەئەزمونی وڵاتانی ترە لەم بارەوە بۆئەوەی گروپی تایبەتی بەردەوامی بۆهەبێت، لەم بارەیه‌شه‌وە چاک ئامادەیی هاریکاری ئەوەی هەیه. بەدەر لەمە پێمان وایە هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات شتی کاتین و بۆ کپکردنەوەی دەنگی خەڵکە، کە داوا دەکەین بنەماڵەی قوربانیان بەشدارنەبن لەو پیلانەی دەسەڵاتدا.
چاودێری کوردۆساید - چێ‌ک
٢٠١٣/٨/٨
No comments:
Post a Comment