Pages

Ads 468x60px

3 Aug 2013

داوا له‌ پارتى ده‌کرێت چیتر نه‌بێته‌ دارده‌ستى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ داگیر کەری کوردستان



داوا له‌ پارتى ده‌کرێت چیتر نه‌بێته‌ دارده‌ستى ده‌وڵه‌تانى  دراوسێ داگیر کەری کوردستان 
چه‌ترپرێس ـ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
له‌ رێپێوانێکی جه‌ماوه‌ریدا که‌ له‌ رانیه‌ ئه‌نجام درا، پشتگیرى له‌ شۆرشى رۆئاواى کوردستان و داوا له‌ حکومه‌تى هه‌رێمیش ده‌کرێت به‌ تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان که‌ ده‌روازه‌ى سنورى سیماڵکا به‌روى خوشک و براکانی بکاته‌وه‌ و هاوکارى مرۆییش بگه‌یندرێته‌ رۆژئاواى کوردستان و چیتر نه‌بێته‌ دارده‌ستى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ.


به‌ ده‌ستپێشخه‌رى گه‌نجانى وڵاتپارێزى باشورى کوردستان، رێکخراوى ژنانى ئازادیخوازى کوردستان، جوڵانه‌وه‌ى هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان، پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان، دوێنێ شه‌و خۆپێشاندانێکى هێمنانه‌ له‌سه‌ر قوله‌ بۆ به‌رده‌م باخى گشتى شاره‌که‌ ساز کرا.
له‌ زنجیره‌ چالاکیه‌کانى کوردستانیان بۆ پشتگیریکردن له‌ شۆرشى رۆژئاواى کوردستان و کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى سنورى نێوان باشور و رۆژئاوا، (سیماڵکا) بۆ گه‌یاندنى هاوکارى و کۆمه‌ک بۆ رۆژئاوا خه‌ڵکى ده‌ڤه‌رى رانیه‌، خۆپێشانانێکیان ئه‌نجام دا. له‌ خۆپێشانانه‌که‌دا ئاڵاکانى (گه‌نجانى وڵاتپارێزى باشورى کوردستان، رێکخراوى ژنانى ئازادیخۆازى کوردستان، کۆما جڤاکێن کوردستان، پارتى یه‌کێتى دیموکراتیک، عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان به‌رز کرانه‌وه‌ و بێ وچان دروشمى "بژى به‌رخودانى یه‌په‌گه‌، بژى سه‌رۆک ئاپۆ، شه‌هید نامرن، بژى به‌رخودانى ی.پ.ژ" ده‌وترانه‌وه‌. دواتر له‌ به‌رده‌م باخى گشتى لێدوانى چاپه‌مه‌نى درا که‌ ئه‌مه‌ ده‌قى لێدوانه‌که‌یه‌:

"وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین پیلانگێریه‌کی گه‌وره‌ له‌ دژی رۆژئاوای کوردستان به‌ڕێوه‌یه‌ و له‌ بارودۆخیکی دژواردایه‌ و ده‌وڵه‌تی فاشیزمی تورکیا و رێکخراوى ئه‌لقاعیده‌ و جبهه‌ى النسره‌ و ئه‌رته‌شى ئازاد و کۆمه‌لێک گروپى چه‌ته‌ى دیه‌که‌ى به‌ ناوى ئیسلام رۆژانه‌ هێره‌ش و په‌لامارى نامرۆڤانه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵکى سڤیڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، کوشتنیان حه‌ڵال ده‌که‌ن و چاویان به‌ ده‌سکه‌وته‌کانى کورد له‌ رۆژئاوا هه‌ڵ نایه‌ت. به‌داخه‌وه‌ له‌ باشورى کوردستانیش له‌ ژێر ناوى جیهاد و کۆمه‌ڵێک گه‌نجى کورد بۆ ناو گروپى چه‌ته‌و تێرۆریسته‌کان په‌لکێش ده‌که‌ن و فریوو ده‌درێن. داواکارین له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى باشورى کوردستان له‌ ته‌واوى گه‌لى کورد پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان رۆشنیران و وڵاتپارێزان به‌ تایبه‌تى ماموستایانى ئاینى که‌ له‌ به‌رامبه‌ر حه‌ڵالکردنى خوێنى کوردان و ده‌رکردنى فتواى کوشتنیان له‌ ژێر ناوى ئیسڵامدا بوه‌ستنه‌وه‌."

له‌ کۆتاییدا هه‌ریه‌که‌ له‌ ماموستا ئیمداد ماموستاى زانکۆ و سید خالید چالاکوانى مه‌ده‌نى، مام شوان ئه‌ندامى جوڵانه‌وه‌ى هاوڵاتى ئازاد و یه‌کسان وتاریان پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بووان کرد و داوا له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى باشورى کوردستان به‌ تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان کرا که‌ ده‌روازه‌ى سنورى سیماڵکا به‌روى خوشک و براکانیان بکه‌نه‌وه‌ و هاوکارى مرۆییش بگه‌یندرێته‌ رۆژئاواى کوردستان و چیتر دارده‌ستى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ نه‌که‌ن و یه‌کیتى خۆیان پێک بێنن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates