حیزبی دابه‌سته‌و وابه‌سته
كاك غه‌فور مه‌خموری ئه‌گه‌رچی خوی‌و حیزبه‌كه‌ی بیبه‌ری نیه له رخنه له ناو باشور، به‌لام زۆر جار قسه‌ی باش ده‌كات، كاتی خوی ئه‌گه‌رچی حیزبه‌كه‌ی وه‌ك ئیستا هه‌ر بچوك بوو، به‌لام رۆژنامه‌ی میدیای ده‌رده‌كرد كه تا پیش هاتنی رووداو‌و ئینشعابی جه‌ماعه‌تی رووداو له میدیا، میدیا باشترین رۆژنامه‌ی هه‌ولیر بوو.
سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی رۆژاوا ده‌لێت:" كۆمه‌لێك خه‌لك لیره له هوتیله‌كان خه‌وتوون( مه‌به‌ستی ئه‌و حیزبانه‌ن كه سه‌ر به پارتی‌و یه‌كیتین)، خه‌لكیش پیشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانه". ده‌لێت:"باوه‌ر ناكه‌م (پ ی د) رێگری له خه‌لك بكات كاری سیاسی نه‌كات، لایه‌نیك ئه‌گه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری نه‌بێت نه‌توانیت ده‌ستبه‌رداری ئیمتیازاتی خوی له كوردستانی باشور بێت‌و له پشو بیت‌و نه‌توانیت بچیته‌وه ده‌بیت هه‌ر ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه بكات. ده‌لێت (پ ی د) وتویه‌تی ده‌رگا كراوه‌یه ئه‌گه‌ر هیزیشیان نیه ئیمه پاسه‌وانی یان ده‌كه‌ین".
له گه‌ل هه‌موو ره‌خنه‌كانمان له پ ی د به راستی ناكریت بیكه‌سی‌و ته‌مبه‌لی‌و مشه‌خۆری زۆر حیزبی رۆژاوا له باشور نه‌بینین. ئیستا زۆر حیزبی هۆتیل نشینی سه‌ر به پارچه‌كانی تر له باشور هه‌ن كه ته‌نیا معاشخۆرێكی زیاده‌ن به سه‌ر حكومه‌تی هه‌ریمه‌وه كه به‌شێكی زۆری حیزبه‌كانی رۆژاوا له‌و ته‌یفه‌ن. ئه‌وه‌ی پیی ده‌لین حیزبی دابه‌سته‌و وابه‌سته.
ئه‌مجوره حیزبانه باری زیاده‌ن به سه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه‌و حه‌قه له باشور چاوێك به سه‌ر سیاسه‌تی دروستكردنی حیزبی دابه‌سته‌و وابه‌سته‌ی هۆتیل نشین بخشریته‌وه به‌رامبه‌ر به پارچه‌كانی تر.
No comments:
Post a Comment