Pages

Ads 468x60px

23 Aug 2013

پێویستە کوردبین دور لە بیرکردنەوەی ئاینێ :



پێویستە کوردبین دور لە بیرکردنەوەی ئاینێ :


گرینگیی پێوەندی نێوان کورد و ئیسرائیل لەم قۆناخەدا لە هەموو کات زیاتر خۆی دەداتە پێش و ناچارمان دەکات لە هەموو روانگەکانەوە سەیری بایەخی ئەو پێوەندییە بکەین بۆ گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و بگرە هەموو دنیا.

ئەگەر چاو لە مێژووی بەرخۆدانی هەردوو ئەو نەتەوەیەی بەرباسەکان واتە کورد و جوو بکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیییەکان و دروستکردنی چەترێکی نەتەوەیی، لە زۆر لایەنەوە ئێمە مێژوویەکی هاوبەشمان بۆ دروست بووە، بەدەر لە هۆکاری ئاینی کە بووەتە هۆکارێک لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل و هەموو جووەکانی لە گۆشە و کەنارەکانی جیهان کۆ کردووەتەوە، ئەوەش بۆ ئێمە هەمیشە بە پێچەوانە بووە لە مێژووی بەرخۆدانی گەلی کورد، چونکە هۆکاری ئایین رۆڵێکی زۆری هەبووە و لەجیاتی کۆکردنەوە و یەکخستنەوەی ماڵی سیاسی و کیانیی کورد، زیاتر بەرەو ئاقاری ئایدیۆڵۆژیای دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستانی بووە و بووەتە بەشێک لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان بۆ زیاتر چەوساندنەوەی گەلی کورد لە هەموو پارچەکاندا.

" ئەوەی لەم قۆناخەدا بۆ ئێمەی کورد گرینگیی تایبەتی خۆی هەیە، خۆ دوورکردنەوەیە لەو روانگە و بۆچوونانە کە گوایە نابێ ئێمە لەگەڵ گەلی جوو و برا کوردە جووەکانماندا لەسەر خاکی ئیسرائیل پێوەندیمان هەبێ. خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ دروستبوونی ئەو پێوەندییە لەو قۆناخەدا بە رای من زیاتر لە هەموو سات و کاتەکان گرینگترە " بەتایبەت لەو کاتەی کە لە کوردستانی باشور کار لەسەر کۆنگرەی نەتەوەی کورد دەکرێت من وا بە پێویستی دەزانم کە ئەو کۆنگرەیە رێگە خۆشکەر بێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی و دروستکردنی چەترێکی نەتەوەیی بێ هیچ جیاوازیەکی ئاینی و سیاسی ، کۆنگرەی نەتەوەی کورد هەموو ئامادەکاریەکانی تەواو بوە بەلام هەتا ئێستا بەهیچ شێوەیەک باس لە کوردەکانی ئیسرایل نەکراوە کە ژمارەیان لە سەرو 300.000 کوردە ،کە ئەوانیش وەک هەموو تاکێکی کورد خۆیان بەکورد دەزانن تەنها لە ئایندا جیاوازن، بە رای من زیاتر لە هەموو سات و کاتەکان گرینگترە و دەبێ تەواوی ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە بوونەتە لەمپەر لە بەر پێشکەوتنەکانی ئەو پێوەندییانە بخرێنە پەراوێزەوە و هەنگاوی زۆر لەویش جیدی تر هەڵبگرین بۆ گەشەپێدانی بەرژەوەندییەکانمان.


ئیلان پشدەری 
(تێل ئەڤیڤ ئیسرایل ) 23/08/2013

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates