هاوڵاتییەکی دیکەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا!
هاوڵاتییەکی دیکەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا!
سەربەستی ئینفۆ: بەپێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ سێشەمە ٥ی خەرمانانی ٢٧١٣ی کوردی لەشاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەدەستی سەربەستی ئینفۆ گەییشتووە، هاوڵاتییەکی دیکەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراوە.
غەریب مورادی ناوی ئەو هاوڵاتییە بەندکراوەیە کە ئەمڕۆ سێشەمە ٥ی خەرمانان لەبەندیخانەی دێزەڵئابادی شاری کرماشان لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمەوە لەسێدارە دراوە.
هۆکاری لەسێدارەدانی ئەو هاوڵاتییە بۆ ئەنجامدانی تاوان دەگەڕێتەوە، کە هاوڵاتییەکی ناوچەکەی کوشتووەو لەپاش حوکم درانی لەلایەن دادگاەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.
شایانی وتنە کە غەریب مورادی خەڵکی گوندی بلەیی کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی بایینگان-پاوە. ناوبراو هاوڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی هەجێجی کوشتبوو. دوای ماوەیەک مانەوە لەبەندیخانەی دێزەڵئابادی کرماشان ئەمڕۆ سێشەمە ٥ی خەرمانان لەسێدارە درا.
سەرچاوە: سەربەستی ئینفۆ
www.serbesti.info
No comments:
Post a Comment