Pages

Ads 468x60px

23 Aug 2013

YJA : ئامانجى کۆچبه‌رى له‌ناو بردنى هێزى گه‌ل و پارچه‌کردنه‌


YJA : ئامانجى کۆچبه‌رى له‌ناو بردنى هێزى گه‌ل و پارچه‌کردنه‌.

رێکخستنى YJA رایگه‌یاند که‌ به‌سیاسه‌تى کۆچبه‌رى هه‌وڵده‌ده‌ن تێکۆشانى رۆژئاواى کوردستان پارچه‌ بکه‌ن و کوردان له‌ له‌سه‌ر خاکى باب و باپیرانیان ده‌رخه‌ن و چه‌ته‌کان له‌شوێنى ئه‌وان جێگیربکه‌ن . YJA داواى له‌ژنان کرد و رایگه‌یاند :" ژن وڵاتپارێزیه‌ ، په‌یوه‌ستبوونه‌ به‌خاک و خاوه‌ن ده‌رکه‌وتنه‌ له‌ خاک وڵاتیارێزى ."

کۆردناسیۆنى یه‌کێتى ژنانى ئازاد YJA لێدوانێکى دا و رایگه‌یاند که‌ ماوه‌ى (2)ساڵه‌ گه‌لى کورد له‌رۆژئاواى کوردستان رووبه‌رووى هێرش ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌ل به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌دژى ئه‌و هێرشانه‌ به‌رخۆدان ده‌کات و شه‌ڕێکى بێ وێنه‌ى هه‌بوون تۆمار ده‌کات . YJA ده‌ستنیشانى که‌ سه‌رهه‌ڵدانى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوین بۆ دیموکراسى ، یه‌کسانى و ئازادى رووبه‌رووى ده‌ستێوه‌ردانى هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان ده‌بێته‌وه‌ .
YJA رایگه‌یاند:" ئه‌و شۆرشانه‌ى له‌لایه‌ن گه‌ل ده‌ستیان پێکرد ، پێچه‌وانه‌ى ئامانجێکى باش نه‌بووه‌وه‌ . به‌تایبه‌تى له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌کاندا ئه‌و ژنانه‌ى بۆ ئازادى رۆلێکى کاریگه‌ریان گێرا ، به‌ئه‌نجامى دژوار رووبه‌روو بوونه‌وه‌ . رۆژهه‌ڵاتى ناوین که‌ شوێنى ژیانه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تییه‌ ، بۆته‌ گۆرستان ."
شۆرشى رۆژئاوا له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ بۆته‌ ئامانج 
YJA جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ هه‌وڵده‌درێت تێکۆشانى رۆژئاوا له‌ناو ببه‌ن و رایگه‌یاند :" له‌سه‌ره‌تاى شۆرش و تا ئێستا ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵده‌ده‌ن هێرشى سه‌رکوردان بکه‌ن و تێکۆشانى گه‌ل له‌ناو ببه‌ن . گه‌له‌که‌مان له‌ رۆژئاواى کوردستان له‌ (7) ساڵى تا (70) ساڵى له‌دژى ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و بۆ پاراستنى خاکه‌که‌یان به‌هه‌زاران شه‌هیدیان داوه‌ . بۆیه‌ ئه‌مه‌ بۆ گه‌له‌که‌مان له‌رۆژئاوا زۆر گرنگه‌ . ئه‌وشه‌ره‌ بۆ گه‌له‌که‌مان شه‌ڕى هه‌بوونه‌ . سیسته‌مى داگیرکارى ناسنامه‌ى ده‌وڵه‌تى خۆشى شایسته‌ى گه‌لى رۆژئاوا نه‌دیت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ گه‌لى کورد له‌رۆژئاوا به‌دل و گیان بۆ ناسنامه‌ى خۆى شه‌رده‌کات . به‌و قۆربانیانه‌ى پێشکه‌شى کرد . ده‌ستکه‌وتى گرنگى به‌ده‌ست خست . "
"به‌ڵام هێزه‌ ده‌ره‌کیه‌کان و هاوکارانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوین ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند نه‌کرد و پلانیان بۆ دارژت . بۆیه‌ چه‌ته‌یان به‌رێکخستن کردن و بۆ ئه‌وه‌ى هه‌بونى گه‌له‌که‌مان له‌ناو ببه‌ن و هه‌موو رێبازێکیان تاقى کرده‌وه‌ . ئه‌و پلانانه‌ یه‌کێکیشیان ئه‌نجامیان نه‌گرت و ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ن رۆژئاواى کوردستان چۆڵبکه‌ن . له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان کۆچبه‌رى فه‌رز ده‌که‌ن . هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رێمه‌کانى کوردان چۆڵبکرێن و چه‌ته‌کان تیایدا نیشته‌جێ بکه‌ن . بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌هه‌موو گه‌لى کورد ده‌که‌ین که‌ له‌دژى سیاسه‌تى کۆچبه‌رى بوه‌ستنه‌وه‌ ."
"گه‌لى کورد به‌ساڵانه‌ کۆمه‌لکوژ کراوه‌ ، برسى کراوه‌ . به‌ڵام هیچ کاتێک خاکه‌که‌ى به‌رنه‌داوه‌ . له‌سه‌ر خاکى خۆى شه‌رى کردووه‌ . ده‌بێت گه‌له‌که‌مان ئه‌مرۆش نه‌که‌وێته‌ ناو پلانگێریه‌کانى دوژمنان و خاکه‌که‌ى بپارێزیت و کۆچبه‌رنه‌بێت ."
ئامانج پارچه‌کردنه‌ 
YPG له‌ کۆتایى لێدوانه‌که‌دا رایگه‌یاند:" ژن وڵاتپارێزیه‌ ، په‌یوه‌ستبوونه‌ خاک ، خاوه‌ن له‌ وڵاتپارێزى ده‌که‌وتنه‌ . ئێمه‌ داوا له‌هه‌موو ژنان ده‌که‌ین که‌ ده‌بێت خاوه‌ن له‌ خاک و وڵاتپارێزى خۆیان ده‌رکه‌ون . ئامانج ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌ل پارچه‌ بکه‌ن و ده‌بێت گه‌له‌که‌مان هۆشیاربێت ز پێویسته‌ گه‌له‌که‌مان به‌و سیاسه‌ته‌ دووروویه‌ باوه‌رنه‌کات . بۆیه‌ داوا له‌هه‌موو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که‌ به‌رخۆدان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ن ."

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates