ئاواره‌کانی رۆژئاوا، له‌باشووریش ئاواره ده‌کرێن
اش مشتومڕێکی زۆر له‌سه‌ر داخستن و کردنه‌وه‌ی سنووره‌کان به‌ره‌و رووی کوردانی رۆژئاوا و چوونی وه‌فدێکی په‌رله‌مان بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌که ، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ده‌روازه‌ی به‌ره‌و رووی هاوڵاتیان کرده‌وه‌و پاشان جارێکی تر ده‌روازه‌که‌ی داخسته‌وه . زیاتر له ( 5 ) هه‌زار هاوڵاتی روویان له‌هه‌رێمی کوردستان کرد .
دوای ئه‌وه‌ش به‌سه‌دان ژن و منداڵی لێقه‌وماوی رۆژئاوای کوردستان ئاواره‌ی باشووری کوردستان بوون و له‌ده‌روازه‌ی سنووری سێماڵکا له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ناسنامه‌کانیان ده‌ستی به‌سه‌ر دا ده‌گیردرێت و بانگه‌شه ده‌کرێت زیاتر له ( 5 ) هه‌زار که‌س روویان کرده سلێمانی و ره‌وانه‌ی که‌مپی په‌نابه‌رانی عه‌ربه‌ت کران .
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو لهکهمپهکهوه به ANFی راگه‌یاند: "بانگه‌شه ده‌کرێت شه‌وی رابردوو زیاتر له ( 5 ) هه‌زار ئاواره‌ی کوردانی رۆژئاوا ره‌وانه‌ی که‌مپی عه‌ربه‌ت کران که زۆربه‌ی ئاواره‌کان ژن و گه‌نج و منداڵ بوون ، به‌ڵام پاش ناردنیان بۆ که‌مپه‌که کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت به هانای ئاواره‌کانه‌وه نه‌ڕۆیشتوون و شه‌وی رابردوو ئاواره‌کان به بێ خوارده‌مه‌نی و شوێن و رێ و پێویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان، شه‌ویان برده‌وه‌ته سه‌ر ".
په‌یامنێری ANF ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌و دۆخه‌ی په‌نابه‌ران رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه ، شه‌وی رابردوو ناڕه‌زایی لێکه‌وته‌وه‌و ئاواره‌کانی رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانێکیان رێکخست و ناڕه‌زایی توندیان ده‌ربڕی و به توندی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمیان به‌رامبه‌ر ئاواره‌کان ئیدانه کرد و داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌که‌ن و تا ئێستاش ئالۆزی له‌که‌مپه‌که به‌رده‌وامه ".
راگه‌یه‌ندرا که هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌کێتی رێگا به هاتووچۆ بۆ ناو که‌مپه‌که نادات و گرژی و ئاڵۆزیه‌کان تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
------------------------
------------------------
محه‌مه‌د تۆفیق: هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه له‌نێوان پارتی و تورکیا به‌رامبه‌ر کوردانی رۆژئاوا.
رێکخه‌ری ژووری دیپلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ( محه‌مه‌د تۆفیق ) رایده‌گه‌یه‌نێت که داخستنى ده‌روازه‌ى سنووری رۆژئاوا هیچ خزمه‌تێک به‌نه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی نیشتیمانیی ناگه‌یه‌نێت‌و ته‌نها شه‌رمه‌زاری لێده‌که‌وێته‌وه ، هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه ده‌کاته‌وه که هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه له‌نێوان پارتی دیموکراتى کوردستان و تورکیا به‌رامبه‌ر کوردانی رۆژئاواى کوردستان .
(محه‌مه‌د تۆفیق ) رێکخه‌ری ژووری دیپلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئاوێنه تیشک ده‌خاته سه‌ر داخستنى ده‌روازه‌ى سنوورى رۆژئاوا له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستان و هه‌روه‌ها به‌توندیش شه‌رمه‌زارى ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت :" باس له‌وه ده‌که‌ن که کاک مه‌سعود ده‌ڵێت پارتی رێگرنیهو حکومه‌ت رێگره، له‌ئه‌ساسدا ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌روازه‌که‌یان داخستوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوکاری مرۆیی ئه‌و کوردانه نه‌کرێت، ئه‌مه به‌کارێکی دژه نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین‌و ئێمه‌ش به‌توندی دژی ئه‌م کاره‌ین ."
له‌باره‌ى ئامانجى داخستنى سنوور و ده‌ستى ده‌ره‌کى له‌و مژاره‌دا محه‌مه‌د تۆفیق رایده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌مه هیچ خزمه‌تێک به‌نه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی نیشتیمانیی ناگه‌یه‌نێت‌و ته‌نها شه‌رمه‌زاری لێده‌که‌وێته‌وه ، رۆژانێک ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان په‌نامان بووه، ده‌بو وه‌ک قه‌رزێک قه‌رزی بدرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین ئه‌وه ده‌خولقێت، له‌لایه‌کی تره‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی کاریگه‌ری ده‌ره‌وه‌دا تورکیا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه له‌دروستکردنی کێشه بۆ کورده‌کانی رۆژئاوا، به‌شێوه‌یه‌ک پێشموایه که هه‌ماهه‌نگیه‌ک هه‌یه له‌نێوان پارتی و تورکیا به‌رامبه‌ر ئه‌و کوردانه‌ی رۆژئاوا ، وڵاتانی جیهان ده‌بینی ده‌یانه‌وێت هاوکاری بگه‌یه‌ننه ئه‌و کوردانه‌ی دوو ساڵه له‌بارودۆخێکی ترسناکی نه‌بونی کاری کشتوکاڵی‌و برسێتی‌و نه‌بونی داوو ده‌رمان به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌کانیان ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، به‌ڵام ئێمه ده‌روازه‌کانیان لێدابخهین ئه‌مه بۆچی؟ بۆیه دوپاتی ده‌که‌مه‌وه که‌ئه‌مه کارێکی شه‌رمه‌زاریه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌هه‌رێمی کوردستاندایه، که یه‌کێتیش به‌شێکه له‌و ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌و کاره ئیدانه ده‌کات، باشه ده‌سه‌ڵات کێیه؟ ."
محه‌مه‌د تۆفیق له‌به‌شێکى تر‌ى قسه‌کانى دا رایده‌گه‌ینێت که ئه‌وان له کۆبوونه‌وه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى پێداگریان کردووه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ییه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کوردانى رۆژئاوا بکرێت و سنوره‌کان دابخرێن که پێویستیان بههاوکاریو کۆمه‌که ، جگه لهمههزهلهیهک کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هیچ قیمه‌تێکی نابێت .
No comments:
Post a Comment