Pages

Ads 468x60px

23 Aug 2013

شاندی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌رۆژئاوا، گه‌ڕانه‌وه‌ باشووری کوردستان


شاندی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌رۆژئاوا، گه‌ڕانه‌وه‌ باشووری کوردستان.

شاندی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژکردن و هێرشه‌کانی سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و به‌گشتی دۆخی هه‌نووکه‌یی کوردان، چووه‌ رۆژئاوای کوردستان، شانده‌که‌ که‌ پێکهاتبوو له‌ ( 9 ) که‌س، دوای ( 4 ) رۆژ لێکۆڵینه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ باشووری کوردستان .

شاندی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد که‌ پێکهاتبوون له‌ئه‌ندامانی KCK ، BDP ، YNK ، PDK، یه‌کگرتووی ئیسلامی ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران و به‌ مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی گه‌لی کوردی رۆژئاوا و شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی دوایی ، له‌ 19ی ئاب چوونه‌ رۆژئاوای کوردستان . شانده‌که‌ پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانیان دوێنێ 23ی ئاب گه‌ڕانه‌وه‌ باشووری کوردستان .
زانرا که‌ شانده‌که‌ له‌رۆژئاوای کوردستان له‌گه‌ڵ‌ دام و ده‌زگا مه‌ده‌نی ، پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ، رێکخراوی ژنان ، گه‌نجان ، دام و ده‌زگای بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ، ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و هتد ... کۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها شوێنی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانیان به‌ سه‌ر کردوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ‌ شایه‌تحاڵه‌کانی رووداوه‌کان کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ .
راگه‌یه‌ندراوه‌ شانده‌که‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا راپۆرتێک له‌سه‌ر بارودۆخی کوردانی رۆژئاوا و شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان و کۆمه‌ڵکوژی کوردان ئاماده‌ ده‌کات و راده‌ستی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت . 
anf

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates