گەلی ئیسرائیل خەریکەن خۆ ئامادە دەکەن بۆ خۆپاراستن لە چەکە کێمیاێەکانی رژیمی دیکتاتۆری سوریا کە هەرەشی لە وەڵاتی ئیسرائیل کردوە.
ئیسرائیلیه‌کان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌مامکی دژی گازی ژه‌هراوی ده‌ده‌ن. ئیسرائیل ئێستا خاوەنی هێزەی خۆێتی هیچ کەس و هێچ وەڵاتێکی دۆژمن ناتوانێت هێرەش بکاتە سەر گەلی ئیسرائیل چونکە رۆلە قارەمانەکانی ئیسرائیل بە تووندەی وەڵامیان دەدەنەوە
ئیسرائیلییه‌کان له نێوه‌نده‌کانی دابه‌شکردنی ده‌مامک ڕیزیان به‌ستووه و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی نزیکن له سنووری سوریا په‌ناگایان ئاماده‌کردووه بۆ خۆپاراستن له بۆمب له کاتێکدا کاربه‌ده‌سته باڵاکانی حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاویان ئه‌نجام دا بۆ تاووتوێکردنی شیانی هێرشێکی سوریا بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
هاوکات ئیسرائیل سیسته‌می دژه موشه‌کی زیاتری له نزیک سنووری وڵاته‌که له‌گه‌ڵ سوریا جێگیر کردووه.
به پشتیوانی هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه شیانی ئه‌وه هه‌یه به‌م زووانه هێرشێک بکاته سه‌ر سوریا وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیای له قه‌راغ شـاری دیمه‌شق له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
ئه‌مه‌ش ئه‌و گومانه هێناوه‌ته ئاراوه که ڕه‌نگه سوریاش هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بکاته سه‌ر ئیسرائیل که هاوپه‌یمانی نزیکی ئه‌مه‌ریکایه.
مایا ئه‌ڤیشای له ئۆفیسی پـۆستی ئیسرائیل که ده‌مامکی دژه گازی ژه‌هراوی دابه‌شده‌کات، ده‌ڵێت داواکاری ده‌مامکی خۆپاراستن له گازی ژه‌هراوی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا له ئیسرائیل سێ هێنده زیاکردووه.
نزیکه‌ی 5 ملیۆن ئیسرائیلی که نزیکه‌ی له سه‌دا 60 ی دانیشتوانی وڵات ده‌کات ئێستا ده‌مامکیان هه‌یه.
ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک له نێوه‌ندی دابه‌شکردنی ته‌ل ئه‌ڤیڤ گردبووبوونه‌وه. گالیا کۆهینیس یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه به ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تد پرێسی ڕاگه‌یاند، دوو منداڵم هه‌یه و له منداڵه‌کانم ده‌ترسم.
هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش ڕایگه‌یاند ، ده‌بێت هاووڵاتیانیش وه‌کو له‌شکر ئاماده‌بن و نابێت پاشان له ناکاو شتێک ڕووبدات و ئاماده
نه‌بین.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1738810.html
No comments:
Post a Comment