Pages

Ads 468x60px

25 Aug 2013

ئەمریکا هێزی سەربازی بەرەو سوریا بەرێخست لە رێگەی ئیسرایلەوە ! ' ئەمە مانشێتی زۆرێک لە رۆژنامە ئسیرائیلیەکانی ئەمرۆ بوو کە چێگای باس و قسەی خەلک بوو وە ئایە لە دوای ئەم هەنگاوە جی روودەدات !


ئەمریکا هێزی سەربازی بەرەو سوریا بەرێخست لە رێگەی ئیسرایلەوە ! '
ئەمە مانشێتی زۆرێک لە رۆژنامە ئسیرائیلیەکانی ئەمرۆ بوو کە چێگای باس و قسەی خەلک بوو وە ئایە لە دوای ئەم هەنگاوە جی روودەدات !

چه‌ک هه‌یگڵ: له‌شکر ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌رامبه‌ر سوریا


وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌شکر ئاماده‌کراوه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌رامبه‌ر سوریا ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری هه‌نگاونانی دا.

چه‌ک هه‌یگڵ له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یدا بۆ مالیزیا گوتوویه‌تی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌کانی هێشتاش تاووتوێی چۆنیه‌تی کاردانه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ سوریادا.

به‌ڕێز هه‌یگڵ ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما داوای له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا کردووه‌ تا بژاره‌کان ئاماده‌ بکات بۆ هه‌موو شیانه‌کان و ده‌شڵێت وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌مووی ئاماده‌کردووه‌ و ده‌توانێت جێبه‌جێشیان بکات هه‌ر کاتێک فرمانی له‌سه‌ر درا.

گه‌و‌ره‌ ڕاوێژکارانی له‌شکری و ئاسایشی نیشتیمانی له‌ ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه‌ ورده‌کاری بژاره‌کانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریایان خستۆته‌ به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆباما له‌سه‌ر وه‌ک ده‌گوترێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی.

کۆشکی سپی له‌ ڕاگه‌یاندنێکیدا ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن تاووتوێی باسه‌که‌ی کردووه‌ هاوکاتی هه‌وڵه‌کانی ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی ئه‌مریکا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ قه‌یرانی سوریادا.

سه‌رۆک ئۆباما و دیڤد کامیرۆن نیگه‌رانی قوڵی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌و قسه‌ و باسانه‌ی له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی هه‌ن له‌ سوریادا.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1736598.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates