جه‌میل بایك: گه‌ریلا بۆ باشوری کوردستان ناكشێته‌وه
جه‌میل بایک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK رایگه‌یاند له‌و پڕۆسه‌یه‌دا كه عه‌بدولا ئۆجالانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه پرسی کشانه‌وه‌ی گه‌ریلا نییه له باکوره‌وه بۆ باشوری کوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی "فورات" ی نزیك له‌په‌كه‌كه، جه‌میل بایك له به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی ئاسمانی NÛÇE.TV رایگه‌یاندووه که سه‌رنه‌که‌وتنی قۆناغه‌که رێگه بۆ مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها وتویه‌تی "قۆناغه‌که ته‌نیا وه‌کو پاشه‌کشه تاووتوێ ده‌کرێت، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر شانبه‌شانی ئاگربه‌ست بناغه‌یه‌کی سیاسی دروست بکرێت ئه‌وا به واتایه‌ک ده‌گات".
رونیشیكرده‌وه "له‌م هه‌نگاوه‌دا که رێبه‌رمان ده‌ستی پێکردووه، پرسی کشانه‌وه‌ی گه‌ریلا نییه له باکوره‌وه بۆ باشوری کوردستان، ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی راست و دروست راناگه‌یه‌ندرێت. به‌شێوه‌یه‌ک بڵاو ده‌کرێته‌وه که وه‌کو بڵێی ( PKK ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، پاشه‌کشه ده‌کات و مه‌سه‌له‌که چاره‌سه‌ر ده‌بێت ... بڵاو ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام له‌راستیدا کشانه‌وه‌ی گه‌ریلا به‌ته‌واوی پارچه‌یه‌که له ئاواکردنی زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی کورد و سیاسه‌تی دیموکراتییانه. تا شه‌رت و مه‌رجه‌کانی دروستبوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێت، گه‌ریلا ناکشێته‌وه".
بایک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه نابێت لیژنه‌ی بیرمه‌ندانیش له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌ستنیشان بکرێت و پێویسته سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بێت.

No comments:
Post a Comment