Pages

Ads 468x60px

7 Apr 2013

Demîrtaş bo qendîl û peruyn bulldanîş bo broksil bo geyandinî namey apo



Demîrtaş bo  qendîl   û peruyn bulldanîş  bo broksil   bo geyandinî namey  apo 
Sellahedîn demîrtaş  haw serokî BiDP û perlemantar srrî sureya onder bo geyandinî namey ocalan berew hewlêr dên û raşgeyendra şandêkî tir berew brroksill kewtne rê . 

Demîrtaş û onder bo geyandinî namey rêberî gelî kurd 'ebdullla ocalan be qendîl, berew hewlêr berrêkewtûn. Hawkat perlemantarî BiDP peruyn bulldanîş bo geyandinî namekeyekî tir ke pêkhatuwe le peyamekanî ocalan be brruksil kewte rê . Ta êsta BiDP sebaret bew serdane hîç lêdwanêkyan nedawe    pişt rast ne krawetewe .
Demîrtaş  le  lêdwanêkda le paş dîdarekey rojî çwarşemmeyan legell rêberî gelî kurd 'ebdullla ocalan le îmrallî , amajey bewekirdbû ke ocalan sebaret be paşekşey hêzekanî HiPG hîç peyamêkî rûn û bercestey nedawe û wtîşî :" lew bareyewe nameyekî nusîwe û ew nameyeş lemawey yek dû rojda degat be destman, êmeş emrro û sbeynê çawerrê wergirtnî ew namaneyn ."

ده‌میرتاش بۆ قه‌ندیل و په‌روین بوڵدانیش بۆ برۆکسل بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی ئاپۆ

ده‌میرتاش بۆ  قه‌ندیل   و په‌روین بوڵدانیش  بۆ برۆکسل   بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی  ئاپۆ 
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش  هاو سه‌رۆکی BDP و په‌رله‌مانتار سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی ئۆجالان به‌ره‌و هه‌ولێر دێن و راشگه‌یه‌ندرا شاندێکی تر به‌ره‌و بڕۆکسڵ که‌وتنه‌ ڕێ . 
ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر بۆ گه‌یاندنی نامه‌ی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان به‌ قه‌ندیل، به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێکه‌وتوون. هاوکات په‌رله‌مانتاری BDP په‌روین بوڵدانیش بۆ گه‌یاندنی نامه‌که‌یه‌کی تر که‌ پێکهاتووه‌ له‌ په‌یامه‌کانی ئۆجالان به‌ بڕوکسل که‌وته‌ ڕێ . تا ئێستا BDP سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه‌ هیچ لێدوانێکیان نه‌داوه‌    پشت راست نه‌ کراوه‌ته‌وه‌ .
ده‌میرتاش  له‌  لێدوانێکدا له‌ پاش دیداره‌که‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌یان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان له‌ ئیمراڵی ، ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبوو که‌ ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کانی HPG هیچ په‌یامێکی روون و به‌رجه‌سته‌ی نه‌داوه‌ و وتیشی :" له‌و باره‌یه‌وه‌ نامه‌یه‌کی نوسیوه‌ و ئه‌و نامه‌یه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ک دوو رۆژدا ده‌گات به‌ ده‌ستمان، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چاوه‌ڕێ وه‌رگرتنی ئه‌و نامانه‌ین ."

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates