وینە لە ئەرشیف
بەریز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی تەقەكردن بۆ پێشمەرگە دەردەكات
دڵشاد ئەنوەر
مەسعود بارزانی بڕیاری تەقەكردن بۆ هێزی پێشمەرگە دەردەكات ئەگەر لەلایەن سوپای عێراقەوە هێرشیانكرایەسەر، ئەوەش دوای ئەوەهات لەبەغداوە سوپاو چەكی قورس رەوانەی حەمرینو كەركوك كران.
بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم هاوكات بووە لەگەڵ جوڵاندنی سوپاو فەرمانێكی مالیكی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشمەرگە، بڕیارەكەش لەرێگەی ئەنوەری حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەوە ئاراستەی هێزەكان كراوە، هەرچەندە پێشتر ئەو هێزانەی رەوانەی ناوچە جێناكۆكەكان كرابوون، ئاگاداركرابوونەوە خۆیان لەشەڕی سوپای عێراق بەدووربگرن.
لەبارەی بڕیارەكەی بارزانییەوە، جەعفەر شێخ مستەفا وەزیری پێشمەرگە، بەهاوڵاتی وت”پێشمەرگە دیفاع لەخۆی دەكاتو لەحاڵەتی پەلاماردانی سوپادا پێشمەرگە دەستەوەستان نابێت”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبڕیارەكە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بەهاوڵاتی وت “بارزانی بەئەنوەری حاجی عوسمانی راگەیاندووە ئەگەر سوپا لەهەر جێگەیەك چوونە سەر پێشمەرگە دەستەوەستان نەبنو تەقە بكەن”.
هاوڵاتی چەندنجارێك هەوڵیدا پەیوەندی بەئەنوەری حاجی عوسمان بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەوە بكات، بەڵام هەوڵەكان بێ ئاكام بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی كەوتوون، دوای بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە هێزی زیاتری رەوانەی دووزو ناوچەدابڕاوەكان كردووە، لیوای پێنجی شارەزو رەوانەی سنوری دووز كراوەو لەئێستاشدا پێشمەرگە لەبەرزاییەكانی دەوروبەری دووز بڵاوەیانپێكراوە.
لەپاڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا، زۆربەی حیزبو لایەنەكانی تری كوردستان ئامادەن لەحاڵەتی هەڵگیرسانی شەڕدا چەك هەڵبگرن.
رۆستەم بازیانی، سەركردەی سەربازی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ هاوڵاتی جەختی لەوەكردەوە ئەگەر پێكدادان لەنێوان پێشمەرگەو سوپادا رووبدات، ئەوا “چەكدار كۆدەكەینەوەو دەچینە پێشەوەی جەبهەو شەڕ دەكەین”.
بازیانی پێیوایە هەموو كوردێك “غیرەتی بجوڵێت دەبێت شەڕبكات” لەسەر ناوچەجێناكۆكەكان، چونكە ئەو ناوچانە وەكو ئەو وتی “هی پارتیو یەكێتی نیە، هی خەڵكە”.
ئەو سەركردە سەربازییەی گۆڕان، رەخنەی لەیەكێتیو پارتی گرتو وتیشی “ئەمەی ئێستا قوڕوچڵپاوی سەركردایەتی یەكێتیو پارتی خەڵك دەیشێلێت، كاتی خۆی ئەوان حكومەتی عێراقیان دروستكردو ئێستا لێی
دەپاڕێنەوە”.
/////////////////////
سوپای عێراق دووزخوورماتووی داگیر كرد
بهپێی ههواڵێكی پهیجی تایبهتی نوری مالیكی كه لهسهر تۆری كۆمهلاَیهتی فهیس بووك بلاَوكراوهتهوه " ئاماژه بۆئهوه دهكات سوپای عێراق چوونه نێو شاری دووزخورماتوو.هاتنی ئهو سوپا زۆرهی عێراق بۆنێو شاری دووز خورماتوو ئهگهری تهقینهوهی كێشهكانی نێوان پێشمهرگهو سوپای لێدهكرێت و هێزی پێشمهرگهی كوردستانیش پێشتر ئاماژهی بۆ ئهوه كردبوو" له سوور بهزاندنی هێزی سوپای عێراقی و فهرماندهیی ئۆپۆهاسیۆنهكانی دیجله بێ وهلاَم نابن.

No comments:
Post a Comment