ئەو کوردەی پێڵاوەکەی گرتە ئەردۆگان بەهۆی ڕەوشت بەرزیەوە لەزینداندا ئازاد کرا
پێنوسەکان...
هۆکمان جۆما، ئەو کوردەی پێڵاوەکەی گرتە ئەردۆگان، لەپێش تەواوکردنی ماوەی زیندانیەکەی، ئەمڕۆ ئازاد کرا.
هۆکمان جۆما، کوردە و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە. لەتەمەنی ٢٧ ساڵیدا و لەکاتی سەردانیکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرەکوەزیرانی تورکیادا، بۆ ئیسپانیا، لە ٢٢/ ٠٢/٢٠١٠ دا، وەك ناڕەزایەتی دەربڕین لە کارەکانی ئەردۆگان، کە دژ بەکورد دەیکات، لەهۆڵی دەرەوەی کۆبوونەوەکان و لەکاتی دەرچوونی ئەردۆگاندا، تاکێك لەپێڵاوەکانی گرتە ئەردۆگان.
پاش دەستگیرکردنی، لەلایەن دادگاوە ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەڵام، دادگا، لەپاش تێروانینەوەی بەکێسەکەیدا کە هیچ کەسێك بریندار نەبووە و ئازاری پێ نەگەیشتووە. وێڕای ئەوەی بەڕوانینی باشی و جوانی لەڕەوشتیدا لەماوەی زیندانیکردنەکەیدا، پێش تەواوکردنی کاتی زیندانیەکەی، ئەمڕۆ، ئازاد کرا.
-------------------------
عیراق فیدراڵی نییه!
نوسینی: حەمەفەریق حەسەن...
ئه‌م بروسکه‌یه‌ی ده‌یبینی ٤/نیسان/٢٠٠٨ له خودی سه‌رۆکوه‌زیرانی عیراق، (نوري المالکي)یه‌وه ده‌رچووه. به‌مه‌ره‌که‌بی سوور واژۆ کراوه. ژماره (٤)یش هه‌ر به ڕه‌نگی سوور نووسراوه! وه‌ک ده‌ڵین، لەو ڕۆژەدا/ گه‌رمه‌ته‌نووره و هه‌ڵمی لێهه‌ڵده‌سێ. مالیکی پیرۆزبایی یادی حه‌فتا و چوار ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی شیوعی عیراق له جه‌نابی (حه‌مید مه‌جید مووسا)ی سکرتێر و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی ناوبراو ده‌کات. هه‌تا ئێره بروسکه‌یه‌کی ئاساییه. به‌نده‌ش پیرۆزباییم هه‌یه، نه‌ک ته‌نیا هه‌ر بۆ سه‌رکردایه‌تی حیزبی ناوبراو به‌ڵکو بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌یان و ڕیزم بۆ شه‌هیدانیشیان، که به‌هه‌زارانن... به‌ڵکو کێشه‌که لێره‌دا:
یه‌که‌م:
وه‌ک ده‌بینن له‌سه‌ری سه‌ره‌وه به هه‌ردوو زمانی عاره‌بی و زمانی داگیرکه‌ر واته زمانی ئینگلیزی، (کۆماری عیراق) نووسراوه. به‌ڵام وشه‌ی فیدراڵی، یان (إتحادي)ی له‌گه‌ڵدا نییه. ئه‌مه‌یش مانای وایه ڕاگه‌یاندنی کوردی شوێن وه‌هم که‌وتوون، کاتی ئه‌وان له چالاکییه‌کانی خۆیاندا (هه‌وایی) زاراوه‌ی فیدراڵییان بۆ کۆماری عیراق زیادکردووه.
دووه‌م:
ته‌نیا به زمانی عاره‌بی و زمانی داگیرکه‌ر (کۆماری عیراق) نووسراوه و زمانی کوردیی له‌گه‌ڵدا نییه. ئه‌مه‌یش مانای وایه خودی سه‌رۆکوه‌زیرانی عیراق، که به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندنه (ته‌نفیزی)، زمانی کوردی به‌فه‌رمی ناناسێ، چونکه له نووسینگه‌که‌ی خۆیدا حسابی بۆ نه‌کردووه!
سێیه‌م:
له وێنەی داڵه‌کدا، که دروشمی عیراقه، ئاڵای عیراقیش هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ئاڵایه هه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می به‌عسه. سێ ئه‌ستیره‌که و (الله أکبر)، که به‌ده‌ستخه‌تی خودی (صدام) نووسرابوو، وه‌ک خۆیانن!
لێره‌وه ئاشکرایه، که هه‌رچی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کورده و له ده‌ستووری عیراقدا هاتووه، به به‌ندی سه‌دوچلیشه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌م داروده‌سته‌یه‌ی ئێستای عیراقه‌وه جێبه‌جێ ناکرێن. مه‌سه‌له‌که ته‌نیا چاوبه‌ست و ئه‌مڕۆ به سبه‌ینێیه.
ser chawe penusakan
No comments:
Post a Comment