مانگرتوە زیندانیەسیاسەکانی باکوری کوردستان لە سەر داوای بەریز ئەۆجالان کوتایان بە مانگرتنەکانیان هینا
ئەمڕٶکە بە خۆشێیەوە گەلی کورد لە قۆناغێکی فیکری ئەوتۆدایە کە نەیارانی کورد چی دیکە ناتووانن بە گەمژەیان بزانن و هەرچۆنێک کە پێیان خۆش بێت کایەیان پێ بکەن، زندانییە سیاسییەکانی نەتەوەکەمان لە باکوری کوردستان دا دووای پترلە ٦٠ رۆژ مانگرتن لە خواردن تووانیان حکومەتی رەگەزپەرستیی تورکیا بەچۆکدا بێنن و سەرکەوتووانە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان هێنا، سەرکەوێت یەکگرتوویی نەتەوەیی گەلەکەمان
////////////////////////////
دوابه‌دوای هێرشی گرووپه چه‌ته‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورک له سه‌رێکانی که له ئه‌نجامدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که عابید خه‌لیل و گه‌نجێکی تر که ناوی نه‌زانرا ژیانیان له ده‌ستدا، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) وه‌ڵامی گرووپه چه‌ته‌کانیان دایه‌وه. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، گه‌لێک ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته‌که کوژراون.
به پێی زانیارییه‌کان ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی که له شاره‌کانی قامیشلۆ، عامودا و دربهسییهوه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌شداری رێپێوانێک ببوون که له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای کوردانه‌وه رێکخرابوو و ده‌چوونه شاری سه‌رێکانی، له کاتی ده‌ربازبوونیان بۆ ناو شاره‌که له‌لایه‌ن گرووپهچهتهکانهوه ئاسته‌نگ کران.
له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش هێزه‌کانی ئاسایش و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که عابید خه‌لیل چوونه شوێنی رووداوه‌که. عابید خه‌لیل و هاوڵاتیان داوایان له گرووپه چه‌ته کرد که رێگا بکه‌نه‌وه، به‌ڵام گرووپه چه‌ته‌که جه‌ماوه‌ره‌که‌یان گوله‌باران کرد و و له ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی شاره‌که ''عابید خالید'' و گه‌نجێکی تر که ناوی نه‌زانرا، ژیانیان له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها (3) ئه‌ندامی ئاسایشیش بریندار بوون.
له‌به‌رامبه‌ر به‌م رووداوانه YPG وه‌ڵامی گرووپه چه‌ته‌کانی دایه‌وه. به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان، له ئه‌نجامی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هێزه‌کانی YPG گه‌لێک ئه‌ندامی گرووپه چه‌ته و به‌کرێگیراو کوژراون.
-------------------------
چەتەکانی سپای سوریەی بە ناو ئازاد دوبارە دەستە چڵکن و پیسەکانیان سور کردن بە خوێنی ڕۆڵەکانی نیشتیمانی کورد.
دوبارەو سێبارە هێڕش دێنن بۆ سەر گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای نیشتیمان، بێ ئەوەی ئێمەی کورد هیچ دژایەتیێکمان کردبن، ئەوان زۆر بێ ڕوحمانە و بێ ئینسافانە دەکەونە گیانی خەڵکی بێگوناح و ژن و منداڵی کورد.
دیارە ئێمەی کورد دەزانین کە ڕاستەو خۆ، دەوڵەتی فاشیستی تورک جێبەجێ کەر و داڕێژەری ئەو پلانانە پیس و چەپەڵانەیە، هەر وەک چۆن لە باشوری کوردستان سەدان ڕۆڵەی کوردی بە بۆمبارانی فرۆکە و بۆمبی ناپاڵم کردوتە قوربانی، هەر چۆن سەدان و هەزاران لاوی باکوری نیشتیمانی ڕەوانەی بەندیخانە کردوە، بە هەمان شێوەش خەریکی پلان داڕشتنەو ڕۆژ نیە ڕۆڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نەکاتە قوربانی.
بۆیێ تورکیەی فاشیست تەنیا دوژمنی کوردی پارچەیێکی کوردستان نیە، و سنور‌و ئێخلاقی نیە بۆ کوشتنی هەر کوردێک لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، پێویستە گەلی کوردیش لە هەر شوێنێکی جیهان و هەر بەشێکی کوردستان ئەوە بزانن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بە گەوروترین دوژمن دێتە ئەژمار و دژایەتی هەر دەستکەوتێکی گەلی کوردە لە هەر بەشێکی کوردستان.
-----------------
کاتێک داگیرکەر هێرش دەکاتە سەر خاک و وەڵاتت، هێرش نیە بۆ سەر حیزب و لایەنو کەسێک، هێڕش کردنە سەر شەڕەف و ناموسی هەر هەمومانە.
هێرشی مالکی ئەگەر بێت و سەرکەوێت، هەمان هێرشی سەدام و ئەردوغانەو، لە کەرکوک ناگریسێتەوە، بەڵکو قەندیل و ئامەد و مهاباد و ڕۆژئاواش دەگرێتەوە، بۆیێ پێویستە هەمومان بەرپرسیار بین و دژی داگیرکەر، چە مالکی بێت، چە ئەردوغان بێت، جە بەشار، چە خامنەیی بوەستینەوە.
لێرەدا پێویستە ئەوە بزانین کە گەلی کورد، بە تێکڕایی یێک دوژمنمان هەیە، مەبەستی من داگیرکەران لێکمان جیا ناکەنەوە، کە ڕۆژهەڵاتی یان ڕۆژئاوا یان باشور‌و باکور، ئەوان بە کورد دەمانناسن، بۆیێ پێویستە ئێمەش هەر هەمویان بە دوژمن بناسین.
----------------------------
بەڵێ پ ک ک، ڕایگەیاند کە ئەگەر بێت و خوێن لە دەمی هاوڵاتیێکی کوردستان بێت، ئەوا ئێمە ڕاستەوخۆ پەلاماری هێزەکانی دیجلەو هەر هێزێکی تر بێت ئەدەین، و بۆ پاراستنی بست بەبستی کوردستان ئامادەی خۆ بەخشینین.
با لە بیرمان نەچێت و بە ویژدانە دەقی بەیاننامەی یێکەمیان بخینەڕو، کە داوایان لە مالکی کرد بە شێوەی ئاشتیانە هەوڵی چارەسەری کێشەکان بدەن و لە هەر پەلاماردان و هێرشێک بۆ سەر کوردان خۆ بە دور بگرن.
دیارە لێرەدا کورد هێزی نەهێناوە بۆ هێڕش کردنە سەر کەس، وە ئێمە شەڕیشمان هەڵنەبژاردوە بۆ چارەسەری، بەڵکو ئەوە داگیرکەرانن تێعدا دەکەن و دەیانهەوێت ئەمن و ئاسایشی کوردستان تێکبدەن، بۆیێش هەمو پارتە کوردستانیەکان و بە پێشڕەوی پ ک ک، ئەو هەستە نەتەوییە جوڵ ێنراو، ئەوا گەلی کورد یێک سەنگەری گرتوە، بۆیێش بە دڵنیایی داگیرکەر پاشەکشە دەکات و شکەست دەخوات.
-----------------'
No comments:
Post a Comment