Pages

Ads 468x60px

21 Nov 2012

ئیسرائیل و حه‌ماس له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێـکه‌وتن

ئیسرائیل و حه‌ماس له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ڕێـکه‌وتن

הצהרת רה"מ נתניהו עם סיום מבצע עמוד ענן

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر محه‌مه‌د کامل عه‌مرۆ له‌ میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا ئیسرائیل و حه‌ماس به‌ ئاگربه‌ست گه‌یشتن، که‌ کاژمێر 9 ی ئه‌مشه‌وی چوارشه‌ممه‌ به‌ کاتی قاهیره‌ ده‌سـتپـێده‌کات.




هێله‌ری کلنتن لای خۆیه‌وه‌ خۆشحاڵی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند و گوتی وڵاته‌که‌ی به‌ ڕاگرتنی توندوتیژی و شه‌ڕه‌ موشه‌کی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا خۆشحاڵه‌.
پاشـان جه‌ختی کرده‌ سه‌ر سه‌قامگیرکردنی ناوچه‌که‌ و سه‌نگی خستنه‌ سه‌ر ڕێزگرتن له‌ خواسته‌کانی هه‌ردوو گه‌لی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین.
وه‌زیری ده‌روه‌ی میسریش گوتی وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌کانی له‌پـێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گشتگیر و ڕه‌وایانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له‌ ڕێگه‌ی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌کانی بۆ نه‌هێشتنی که‌لێنی نێوان فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا.
له‌ واشنتنیش، سه‌رۆک ئۆباما به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تا‌نیاهو و سه‌رۆک میسر محه‌مه‌د مورسی کرد.
سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی بنیامین نه‌تا‌نیاهوی کرد بۆ قایلبوونی به‌ ئاگربه‌سته‌که‌ و هه‌روه‌ها وابه‌سـته‌ی ئه‌مه‌ریکای بۆ دووپاتکرده‌وه‌ له‌ پاراستنی ئیسرائیل و گوتیشی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بکات.پاشان سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی محه‌مه‌د مورسی کرد و پـێزانینی خۆی بۆ ده‌ربڕی له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی میسر داونی بۆ گه‌یشتن به‌م ئاگربه‌سته‌. هه‌ردوو سه‌رۆک کۆکبوون له‌سه‌ر گرنگی کارکردن له‌پـێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێـکی به‌رده‌وام بۆ ڕه‌وشی غه‌ززه‌.
سەر چاوە دەنگی کوردی ئەمەریکا
------------------
אני יודע שישנם אזרחים שמצפים לפעולה צבאית חריפה עוד יותר, וייתכן מאוד שנידרש לה, אבל בעת הזאת, הדבר הנכון למדינת ישראל הוא למצות את ההזדמנות הזאת להשיג הפסקת אש מתמשכת. 

כראש ממשלה מוטלת עליי האחריות – והיא אחריות עליונה – לעשות את הצעדים 
הנכונים לשמור על ביטחוננו. כך נהגתי, כך אמשיך לנהוג.

I realize that there are citizens who expect a harsher military action and we may very well need to do that. But at present, the right thing for the State of Israel is to exhaust this possibility of reaching a long-term cease-fire. As Prime Minister, I have the responsibility, and it is the highest responsibility, to make the right steps to ensure our security. That is what I have done and it is what I will continue to do

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates