Pages

Ads 468x60px

6 Nov 2012

سوپاس خاتوو (لیفنی)


penusakan

سوپاس خاتوو (لیفنی)


پێم خۆشە پێش ئەوەی بچمە سەر کرۆکی بابەتەکەم ،ئەوە بۆ خوێنەری بەڕێز ڕوون بکەمەوە کەوا بەندە وەکھەر مسوڵمانێکی تا ڕادەیەک پابەند بە ئاینەکەمەوە ،نە لە ھەوادارانی (قەوارەی ئیسرائیل )م و نە ھاوڕام لەگەڵ (ماکیاڤیللی)دا لە بنەمای (الغایە تبرر الوسیلە) و  نە لە بانگەشە کاران و لایەنگرانی ئازادی سێکسی و بێ بەندوباوی پەیوەندییە سۆزدارییەکانم و نە سەرسام و شادومانم بە کارە قێزەون و نا مرۆڤانەکانی سەرجەم دەزگا سیخوڕیەکان جیھان.بەڵام بە ئەرکی خۆمی دەزانم کەوا لێرەوە ،لە ھەرێمی کوردستانەوە ،وەک مسوڵمانێکی کوردی بێ ووڵات و  خاوەن خاکێکی دابەش کراو و چەوساوە ،سووپاسی خاتوو (تسیبی لیفنی ) سەرۆکی حزبی (کادیما) و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسرائیل بکەم ،کە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی دا بەو پەڕی شانازییەوە و بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە (سەرەڕای ئەوەی  کە ئێستا سیاسیەکی دیار و سەرۆکی حزبێکی بەتوانای ووڵاتەکەیەتی) باس لەو کاتانە دەکات کە لە ڕیزەکانی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل (موساد)دا بە پلەی (ئەفسەری پلە یەک) کاری کردووە و ھیچ کات سڵی نەکردۆتەوە لە کوشتن و چەندین جار پەیوەندی سێکسی کردووە لەگەڵ کاربەدەستان و دەسەڵات دارانی عەرەب دا لە پێناو وەرگرتنی زانیاری و ترساندن و ھاڕەشە کردن لەو کاربەدەستانە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئابڕو نەبردنیان دا خزمەت بە قەوارەی ئیسرائیل بکەن و ھاوکار بن.

ئافەرین و ھەزار ئافەرین کە بە گوێچکەی  سیاسیەکانی جیھان و بە تایبەت سیاسی و کاربەدەستانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا ھاوارت کرد کە تۆ لە پێناو خاک و نیشتمانەکەتدا (وەک خۆیان دەڵێن نیشتمانیان!!)  ئامادەبوویت ھەموو شتەیەک بکەیتە قوربانی و کردووشتە و  لە پێناو پاراستنی کەرامەت و حورمەتی ھاوڵاتیانی ووڵاتەکەتدا و  خزمەت کردن بە نیشتمانت تۆ  توانیوتەپێشێلی سەرجەم ھەستە مرۆڤانەکانت بکەیت و جەستەت تەسلیمی دوژمنەکانت بکەیت ، لە بەرامبەر دا سەرکردە و کاربەدەستانی تریش لە پێناو چەند ساتێکی کەمی  دەست لەملان بوونی تۆ ،گەل و نیشتمان و چارەنوسی ووڵاتەکانیان  بکەنە قوربانی و دوای ئەوەشی کە ھەڕەشەی ئابڕو بردنیان لێ دەکرێت و دەزانن بونەتە نێچیری دوژمنەکانیان ،ھەموو ھاوکارییەک دەکەن بە بیانووی ئەوەی دەبێت ناموسیان لە ئابڕووچون بپارێزن چونکە وا گومان دەکەن کە (ئابڕووی ئەوان واتەئابڕووی ھەموو گەل ) ،بەڵام نازانن (ناموس و ئابڕوو لە بوون دەچێت نەک لە نەبوون ، ھەتان بوایە ھەرگیز بە نێچیر نەدەبوون) . پێم وایە زۆر جێگای خۆیەتی کە سوپاست بکەم چونکە پێت ووتین کە نیشتمان پەروەری لای ئێوە بەو جۆرەیە و لای نەیارەکانیشتان نیشتمان پەروەری دوو ھەناسەی توند و  چەند ئاخێک و ڕشتنی کەوچکێک ئاوە بەسەر باڵای نیشتمانا .ئومێد دەکەم ببیتە نمونە بۆ ھەموان،نەک لە جنسی کردەوە کانتدا ،بەڵکو لە ئامادەیتا بۆ قوربانی دان بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان.
مافناس / عماد قەرەداغی
٤/١١/٢٠١٢
/

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates