Pages

Ads 468x60px

2 Nov 2012

به‌رپرسێكی‌ كورد له‌لایه‌ن سوپای‌ ئازادی سووریاوه‌ ده‌كوژرێت


به‌رپرسێكی‌ كورد له‌لایه‌ن سوپای‌ ئازادی سووریاوه‌ ده‌كوژرێت

هەوالەکانی رۆناهی تیڤی بە زمانی عەربەی  ئەمرۆ 
٢٠١٢/١١/٢
ئیخۆانە جاش ئیسلامیەکان دژی نەتەوەی کوردەن هاوکاری رژیمە داگیرکرەکانی کوردستان دەکن  ئیخۆانە جاشەکانی بە ناوەی 
جاش سەلاحەدین ئەیبۆی جاشی دژە کورد 


ئاژانسی هه‌واڵی‌ فورات نیوز ئه‌مڕۆ (هه‌ینی‌) بڵاویكرده‌وه‌، شاها عه‌لی عه‌ڤدۆ كه‌ به‌رپرسێكی‌ په‌یه‌ده‌ بوو له‌حه‌له‌ب، پاش چه‌ند رۆژێك له‌ ده‌ستگیكردنی‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سوپای‌ ئازادی‌ سوریاوه‌، دواتر كوشتوویانه‌.شاها عه‌لی، به‌رپرسی پاراستنی‌ گه‌ل له‌ حه‌ڵه‌ب كه‌ به‌ (نوژین دێریك) ناسراوه‌، له‌ رۆژی 26ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سوپای‌ ئازاد به‌دیل گیرابوو. فورات نیوز، له‌ زاری‌
كاربه‌ده‌ستانی‌ یه‌كینه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ دوای‌ رونبونه‌وه‌ی‌ چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌، لێدوانی‌ پێویست ده‌ده‌ن. 


شاها عه‌لی عه‌ڤدۆ، له‌ ساڵی 1970 له‌ شاری دێركا حه‌مكۆ-ی رۆژئاوای كوردستان له‌ دایكبوه‌و له‌ ساڵی 1994 دا چوه‌ته‌ ریزه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌وه‌.

رۆژی 25ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ شاری حه‌ڵه‌بی سوریا گروپێك چه‌كداری‌ سوپای‌ ئازاد به‌ناوی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبیه‌وه‌، هه‌وڵیاندا بچنه‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فییه‌ی شاری حه‌له‌ب كه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، به‌ڵام له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه‌‌ رێگه‌یان پێنه‌درا.

له‌ 26ی مانگدا جارێكی تر گروپه‌كه‌ هه‌وڵیاندا بچنه‌وه‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان، له‌ به‌رامبه‌ردا دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ شاندێكیان پێكهێنا و هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ‌ گروپه‌كه‌ چاوپێكه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه‌.
له‌ كاردانه‌وه‌شدا به‌ ‌سه‌دان هاوڵاتی كوردی دانیشتوی‌ ئه‌و گه‌ڕانه‌ كۆبونه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی گروپه‌كه‌ رێپێوانیان كرد، به‌ڵام چه‌كداره‌كانیان به‌ ده‌ستڕێژی گوله‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ریان له‌ ئه‌نجامدا (13) كه‌سیان لێ كوشتن.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌شدا، یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (19) ئه‌ندامی ئه‌و گروپه‌یان كوشت، دوابه‌دوای شه‌ڕه‌كه‌، گروپی سه‌لاحه‌دینی‌ ئه‌یوبی داوای ته‌رمه‌كانی خۆیانیان كرد و له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ش (نوژین دێرك) ته‌رمی ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی برده‌وه‌، به‌ڵام ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، تا ئه‌مڕۆ هه‌واڵی‌ كوشتنی‌ بڵاوبوه‌وه‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates