Pages

Ads 468x60px

6 Nov 2012

کێ دەلێ مەسیحیە کوردەکان کورد نین خەباتیان نە کردووە ؟؟؟؟؟




کێ دەلێ مەسیحیە کوردەکان کورد نین خەباتیان نە کردووە ؟؟؟؟؟

شه‌هید سۆران :گورز وەشێن و شێرە پارتیزانە مەسیحیەکەى هەولێر


بەمەبەستى داڕێشتنى پلان بۆ ئەنجامدانى چالاکى پارتیزانى لەناو شارى هەولێر ، رۆژى 28/8/1988 شەهید سۆران لەگەڵ هاورێیەکى خۆى بەرەو کۆمەڵگاى پیرزین بەرێ دەکەوێت بۆ ئەوەى پەیوەندى بەمەفرەزەیەکى ترى هێزى پێشمەرگە بکات ، دواتر بەهۆى پیلانێکى سیخوڕى دائیرەى ئەمنى هەولێرەوە شەهید سۆران لەرۆژى 28/8/1988 لەنزیک دەواجن لەکۆمەڵگاى پیرزین شەهید دەکرێت و دواى شەهید بوونیشى هەموو کەسوکارى خێزانەکەى کە 8 کەس بوون لەلایەن دائیرەى ئەم
نى هەولێرەوە دەستگیر دەکرێن و دەست وچاویان دەبەسترێن و دواتر بەماوەیەکى کەم بەرەو گوندى مەچلوبە لەنزیک گوێر دەبرێن و لەرۆژى 28/10/1988 گوللە باران دەکرێن و دواتریش تەرمەکانیان لە 2 شوێنى جیاوازەوە ژێر گڵ دەکرێن و دواى یەک هەفتە لەگوللە باران کردنیشیان شوانێکى ئەم گوندە چەند تەرمێکیان دەدۆزێتەوەو دواتر پۆلیسى گوێڕ لەمە ئاگادار دەکاتەوە ، ئەوانیش 4 تەرم لەمانە دەردەهێنن و رەوانەى نەخۆشخانەى رزگارى دەکەن بەمەبەستى پشکنینى پزیشکیەوە ، لەم کاتەشدا ژمارەیەکى پزیشک و پەرستارى شارۆچکەى عەینکاوە لەم نەخۆشخانەیە کار دەکەن و هەر کەتەرمەکان دەبینن دەست بەگریان دەکەن و کەسوکاریان ئاگادار دەکەنەوە ، بەمەش هەر کە جەلادەکانى ئەمنى هەولێر ئەمە دەبینن چوار دەورى پەیمانگاى پزیشکى دادوەرى هەولێر دەدەن و تەرمەکان بەرەو گۆڕستانى کارگەى قیڕى هەولێر دەبەن و لەوێ جارێکى تر ژێر گڵیان دەکەنەوە ، بەڵام چەند رۆژێک دواى راپەڕینە مەزنەکەى بەهارى 1991 بەهاوکارى و پشتیوانى هەڤاڵ کاک کۆسرەت و شەهید شاخەوان و خزم و کەسوکاریان و بەئامادەبوونى نوێنەرى بەرەى کوردستانى ، لەرێورەسمێکى شایستەدا هەر 4 تەرمەکەى دایک و باوک و 2 خوشکى شەهید سۆران و لەگەڵ تەرمى شەهید سۆران دەردەهێنرێن و بەرەو گۆڕستانى عەینکاوە دەگوازرێنەوەو لەوێ دەنێژرێن ، بەڵام تاکو ئێستا 4 تەرمى ترى 2 خوشکى شەهید سۆران و خێزان و کۆرپەکەى نەدۆزراونەتەوە کەئەمانەن (نادیا پۆلس سلیوا – خوشکى شەهید سۆران و شەزا پۆلس سلیوا - خوشکى شەهید سۆران و سێبەر سلیوا برایموک – خێزانى شەهید سۆران و ژاڵە عەبدولمەسیح – تەمەن 40 شەو کچى شەهید سۆران) و ئێستاش تەنیا 
2 براو خوشکێکى شەهید سۆران بەناوەکانى (سەلیم و یەلدا و وارینە) لەژیاندا ماوو
سەرچاوە  کورد ئیسرائیل فۆلکۆلۆر
////////////////////////

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates