کەڕولاڵبوونی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەبونی زهنیەتی نەتەوەی و لەدەستدانی ئیرادەی سیاسی سەربەخۆیە
نوسینی: تاریق یوسیفی...
ئەوە ماوەی ٥٥ رۆژە زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی باکوری کوردستان وتورکیە مانیان لەخواردن گرتوەو کەوتونەتە دۆخێکی هەرە هەستیارو باس لە نزیک بوونی مەرگیان دەکرێت. داخوازی مانگرتوان شکانی ئاستەنگی لە سەرڕیزدارعەبدۆڵا ئۆجەلان وئازاد کردنیەتی ، داواکاریان بە ڕەسمیەت ناسینی گەلی کورد و چەسپاندنی ناسنامەی نەتەوەی کوردە.
هەروەک لە ڕاپۆرتی پزیشکان هاتوەوڕایانگەیاندوە زیندانیان کەوتونەتە دۆخیکی هەرە حەساس ولەشیان کەم هێز بووەو هەندێکیشیان بینایان بەرەولەدەست دان دەچێت و ئەگەربێت وتاچەن رۆژی دیکە مانگرتن بەردەوام بکەن ئەگەری مردنیان هەیە.
داخوازی ئەم مانگیراوانە داخوازی نەتەوەیەکە وهاواری ئەوانیش بۆ ئازاد بوونی گەلێکە، هەر بۆیە گەلی کورد و ئەحزابی کوردی بە گشتی وەک ئەرکێکی ئەخلاقی ونەتەوەی دەبێت خاوەن لەم فیداییانە دەرکەوێت وهاوپشتیان بێت ،ئەوەی بۆیان دەکرێت بە تەواوی هێزیانەوە لەهەوڵدان بن بۆ بەجێگەیاندن وگەیشتن بە خواستەکانیان.
بێ گومان وبەخۆشحاڵیەوە گەلی کورد لەهەرچواربەشی کوردستان دەنگیان بەرز کردوەتەوەوبە جۆش وخرۆشێکی مەزنیشەوە کەوتونەتە گۆڕەپانەکان ودەنگی خۆیان خستوەتە پاڵ دەنگی مانگرتوان وبەهەموو ڕێبازێک هەوڵی گەیاندنی ئامانجەکانی مانگرتوانن بە دونیای دەرەوە.
لە باکوری کوردستان گەلی کورد لە سەرپێیەو ڕۆژانە بە ڕژانە نێوگۆڕەپانەکان بەرەو ڕوی هێزی داگیرکەر دەبنەوەو تا ئیستاش بە سەدان لاودەست بە سەرکراوەو دەیانیش بریندارن کە لەنیویاندا چەندین پەرلەمانتاری بەدەپەش دەبینرێن ، تا ئێستە چەندین جارچادری هاوپشتی لەمانگران لەباکوری کوردستان کەوتوەتە بەر هێرشی فاشیستانی تورک ولەلایەن دەزگائەمنیەکانیشەوە بە دڕندانەترین شێوە هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرێت وچادرەکانیان ئاگروگازی فرمێسک ڕێژباران دەکرێت کەچی هەربەرخۆدانی خۆیان بەردەوام دەکەن وکۆڵ نادەن. لە باشوری کوردستانیش چالاکی مانگرتن وخۆپیشاندان لەلایەن گەنجانی وڵات پارێزەوە بە ڕیکخستن کراوەوبە سەدان کەس بەشداری چالاکیەکان بوون وهاواری خۆیان تێکەڵ بەهاواری گەلی ئیمە لە باکوری کوردستان کردوپەیامی هاوسۆزی وهاوخوێنی خۆیان بۆباکوری وڵات ڕاگەیاند.
لەرۆژهەڵاتی کوردستانیش زیندانیانی سیاسی ومەدەنی وخویندکارانی زانکۆکان پەیامی پشتیوانی خۆیان داوەو لە دەرەوەی وڵات وناوەوەی وڵاتیش سەدان نوسەروشاعروسیاسەتمەداری رۆژهەڵاتی دەنگی خۆیان خستوەتە پاڵ دەنگی مانگرتوان وبە نرخ وحورمەتەوە پێشوازیان لەداواکاری مانگرتوان کردوەولەوپێناوەشدا چەند کەمپەینێکی پشتیوانیان ڕاگەیاندوە.
لەرۆژئاوای کوردستان هەرلەدەست پێکی مانگرتنەکە تائێستە چالاکی هاودەنگی لەداردەخرێت وگەلی رۆژئاوا ڕایانگەیاندبوو ئەوەی پێویست بێت بە دڵ وجان حازرن بۆگەیشتن بە ئازادی ئەگەرگیانیش بێت.
ئەوەی جێگای داخ وبەزەییە بۆحیزبەکانی رۆژهەڵات دانیشتوی کەمپەکان ئەوەیە کە نە دەنگیان هەیە، نەڕەنگ ونە هەڵوێست لەم کاتە هەستیاروچارەنوس سازەدا.
ئەگەرهێرش دەکرێت سەرگەلەکەمان وبێ وڵامن کێشە نیە چون گەلی کورد دەزانێت لەمێژە چەکەکانتان وەلاناوەوبوردی فیشەکەکانتان بەرەو دوژمن ناگات ،گەلی کورد ئەوەیش دەزانێت بەهۆی نەبوونی چەک وهێزی چەکداری خەباتی چەکداریتان وەلا ناوەو پاراستنی خۆیشتان لەلایەن هێزیکی دیکەوەیە، بەڵام خۆبریاری خەباتی مەدەنی وپشت کۆمپیتەریتان دابووئەدی بۆ لەوێش دیارنین وبێ دەنگیتان هەڵ بژاردوە؟
زۆرگرانە لەبەشێکی کوردستان هەزاران فیدای گەل ونیشتیمان بۆئازاد بونی وڵات ودەست خستنی پێگەی کوردی ئەوە بەرەومردن دەرۆن وئێوەش خۆبە خەباتکاری کوردایەتی دەزانن کەچی وەک ناحەزانی وڵاتمان بێ دەنگ وبێ هەڵوێستن،
ئایا غەدروخیانەت نیە ئەوکاتانەی دەیدەن وسەرفی بەنی سەدروعەلی رەزای نوریزادەی دژە کورد دەکەن لە تیڤیەکانتان وهاواری هاوخوێنیەکانی خۆتان وشۆرشگێرترین مرۆڤەکانی کورد پشت گوێ دەخەن وبەلایا ناچن؟
ئایا گیرانی چەن بەلوچ وزیندانی کردنی چەن گەنجی عەرەبی ئەهواز گرنگترە لەو٧٠٠ مرۆڤەی بەچرکە جەستەیان دەتوێتەوەو بۆئازادی کوردستان وا دەمرن لەتیڤیەکانتان هەواڵەکانتان بڵاو نابێتەوە ؟ ئایە پەیامی پشتیوانی حیزبەکانی رۆژهەڵات بۆپارتێکی فەرانسەی کە داڕێژەری پەیمانی شومی لۆزان بوون ئاقڵەنەتروسیاسیانەترونەتەوەی ترە یا مانگرتوانی سیاسی کورد کە هەناسەیان بەرەوکۆتای دەروات بۆسەربەست بوونی کورد و کوردستان؟
بێ دەنگی وبێ هەڵوێستی مەزنترین دوڕویەتی ونەبوونی موڕاڵی سیاسیە بەرانبەربەگەلی کورد.
نەبوونی بڕیاری نیشتیمانی لە دۆخە هەستیارەکاندا نەک ئەوەی بێ غیرەتی وبێ هێزی نیشان دەدات بەڵکوبەشێوەیەکیش قەبوڵ کردنی سیاسەتی دوژمن وپشت لەگەلی خۆ کردنە.
هەستانی گەلی کورد وبەرخۆدانیان ودەست لە سەردەست ئەژنۆخستنی ئیوەش وبێ هەڵوێستیتان بە واتای بێ مەسئولیەتیونەبوونی موڕاڵە لەهەمبەرگەلی کوردونەبونی ئیرادەیەکی سەربەخۆیە.
پرسیارێک لێرە ڕوبە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ؟ ئایە ئێوە نە دەتوانن شەڕی عەسکەری بکەن لە گەڵ داگیرکەران، نە دەیشتوانن گەلی کورد بپارێزن لەهێرشی داگیرکەران، نە هێزی شەڕی مەدەنی وڕێکخستنیشتان هەیە ، نە غیرەتی هاوپشتی وهاودەنگیتان هەیە لە گەلی خۆتان ئەی پێم ناڵێن ئێوە چین وچکارەن وئیشتان چیە؟؟؟ قوڵترین کۆیلەیەتی ئەوەیە خۆت بە ئازادی خواز بزانیت وسەربەخۆش نەبیت وبیرتەسلیم کراوبیت، دیارە کەحیزبەکانی رۆژهەڵات لەشوێنێکی دیکە بڕیار وەر دەگرن وهەرلەوشوێنەش بەدەیان ساڵە کەلەبچەودیل کراون ودەستەوەستان داماون، تائەوکاتەش سەرۆکی مەزن لەسەری ڕەشەوە پەیام نەدات بێ دەنگی وکەڕولاڵی ئێوەش گومانم نیە بەردەوامە.
No comments:
Post a Comment