عێراق هێزێکى تر ڕەوانەى سەر سنووری لهگهڵ سوریادا دەکات و پێشمەرگەش ڕێگرى لێ دەکات
جارێکى تر کێشە له نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەسەر سنوورى عێراق و سوریا لە ناوچەى زوممارى رۆژئاواى شارى موسڵ سەری هەڵدایهوه و پێشمەرگە رێگریان لە هاتنى فەوجێکى سوپاى عێراق کرد کاتێک بەنیازبوون لەو ناوچەیە جێگیربـبن.
سەربەست باپیرى، بەرپرسى لقى 17 ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە قەزاى شەنگال لەم بارەیەوە بۆ دەنگى ئەمریکا ئاشکراى کرد دوێنى دووشەممە و بە بڕیارێکى مالیکى کەتیبەیەکى ترى سەربازى بە چەکى قورسەوە رەوانەى ناوچەى زوممارى ژێر دەسەڵاتى پێشمەرگە کرا، بەڵام پێشمەرگە رێگرى لێکرد و ناچاری کرد پاشەکشه بکەن. ناوبراو هۆکارى ڕەوانەکردنى ئەو هێزەى بە سیاسى و بۆ لاوازکردنى ڕۆڵى پێشمەرگە وەسفکرد .
ئەو بەرپرسەى پارتى دیموکراتى کوردستان ئەوەشى ئاشکرا کرد کەوا بوونى ئەو هێزەى سوپاى عێراق بۆتە مایەى کێشە بۆ دانیشتوانى ئەو ناوچانە لە کاتى هاتوچۆکردنیان بۆ شارەکانى هەرێمى کوردستان رێگریان لێدەکەن.
ڕاپـۆرتی ئهمیر گۆران
http://www.dengiamerika.com/content/article/1540557.html
No comments:
Post a Comment