مێزگردی هه‌فته: گرفته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئایا خۆییه وه یاخود ده‌ره‌کی؟
بێگومان ئه‌مرۆ هیچ وڵاتێک له جیهاندا نییه به بێ گیر‌و گرفت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌ستنیشانکردنی ئه‌وگیروگرفتانانه ورێگادانان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان. گرفته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئایا خۆییه وه یاخود ده‌ره‌کی؟
ئه‌یوب باخاس فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت به‌رده‌وام گرفت هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و گرفتانه‌ش که هه‌ن زیاتر گرفته ده‌ره‌کیه‌کانن که بوه‌ته کێشه‌یه‌کی به‌رده‌وام و کاتێک ده‌ست ئه‌درێته کارێک بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا بیکه‌ێت دڵنیام داگیرکه‌رانی کوردستان پلانی تاێبه‌تی خۆیان بۆیان هه‌یه.
رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی کوردی کاریگه‌ریه‌کی زۆر زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر بار‌و دۆخی ناوخۆیی .چ له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابوری وه یاخود سیاسی وه ئه‌وه‌ی که ئێستا له کوردستان درووست بوه هۆکاری نا ته‌ندرووستی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه .
http://www.dengiamerika.com/content/article/1543415.html
---------------------------------
ئەردوغان بەردەوام هەڕەشە دەکات و دەلورێنیت بە هەمان شێوەی سەدام حوسێن و بە هەوای دیکتاتۆری لێڕادەکێشێت.
دیارە دیکتاتۆر بۆیە دیکتاتۆرە کە هیچ نابیستیت و نا‌بینیت و تێناگات، و ئەوەی لە مێشکی دایە، بە سەر کۆمەڵگای دا دەسەپێنێت.
تا ئەو کاتەش قینی کۆمەڵگا دەگاتە نیهایەت و وەک بۆمبێک دەتەقێتەوە، و تەختو تاجی دیکتاتۆر بەرەو شکان و تێکدان دەڕوات و دەکەونە بەر گورزی گرانی گەل، بۆیێش هەر وەک دەبینین لە باکوری کوردستان، ئەو قینە، قینی گەل خۆی دەگرێت و خەریکی دەگاتە ئەو ئاستە کە لە کۆنتڕوڵ دەردەچێت، ئەو کاتەش گەل ڕوحم بە کەس ناکات، هەر وەک لە زۆر شوێنی جیهانیش دیتومانە کە دیکتاتۆر ئاخیری دەبێ هەر بە زەبری گەل کۆتایی پێ بێت.
گەلی کورد لە باکوری کوردستان، بە شێوەیێکی مەدەنیانە خەبات دەکەن و مان دەگرن، بەڵام دیکتاتۆر و حکومەت داخوازیەکانیان لە بەر چاو ناگرێت، هەروەها جیهان وە بە تایبەت ئەمریکا لە بەرانبەر ئەو جینایەتە بێدەنگی دەنوێنن، ئەوەش نیشانەی ئەوپەری بێ ئێخلاقی و دیکتاتۆرییەتیە، کە لە ژێر پەردەی دێموکراسی دا حەشار دراوە، ئەگینا بێدەنگی لە بەرانبەر مانگ
رتنی حەوسەد کەس دا چە معنایێکی هەیە.
ئەوەی لێرەدا جێگای تێڕامان و بیرلێکردنەوەیە، ئەوەیە کە خەباتی مەدەنی لە ناو وەڵاتێکی دیکتاتۆردا توشی کێشەی گران دەبێتەوەو دەبێ بە وشیاری چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەگینا زۆر ئیمکانی گیان لە دەست دانی هەزاران کەس کە ئێستا لە باکوری کوردستان دیبینین دەبێتەوە.
پشتیوانی هەمو تاکێکی کورد و مرۆڤ دۆست ئەرکێکی ئێخلاقیە و پێویست بە هەمو شێوەیێک وەک پشتیوانی مانگرتوان و سیاسەتمەدانی باکوری کوردستان بین.
خاوەنداریەتی لە مانگرتوان ئەرکێکی نیشتیمانی و ئینسانیە، خاوەنداریەتی لە مانگرتوان نیشانەی مرۆڤ بونی ئێمەو خۆشەویستی بەرانبەر هەمو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، وە پێویستە یێک دەست و یێکگرتو بین.
----------------------------
No comments:
Post a Comment