مێزگردی هه‌فتانه: ڕه‌وشی عێراق و کورد دەنگی کوردی ئەمەریکا
ده‌قی مێزگردی هه‌فتانه ١٥ خۆلکە
بۆ کێشه و قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌کانی عێراق، زۆرێک له چاودێران به دووری ده‌زانن چاره‌سه‌ریه‌کی یه‌کلاییکه‌ره‌وه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌دا بێته ئاراوه.
نه هه‌ر ئه‌وه‌نده، چاو‌دێر ده‌ڵێن وه‌ک چۆن حکومه‌تی هاوبه‌شیی نیشتیمانی له وڵاته‌که‌دا شکستی هێناوه له‌وه‌ی بتوانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی وڵاته‌که، ئاوه‌هاش ته‌نانه‌ت حکومه‌تی زۆرترایهتیش ئه‌گه‌ر پێکبهێنرێت ناتوانێت ببێته فریادڕه‌س.
ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی که‌واته چاره‌سه‌ر چییه؟
قه‌یرانه‌کان له‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌دا هه‌روادێ و ئاڵۆز ده‌بن، په‌ره‌سه‌ندنی کێشه‌کان له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی و هه‌رێمی خودموختاری کوردستانی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌ک به‌رفراوان بووه که هه‌ندێک ئه‌گه‌ری پێکدادان به دوور نازانن.
له عێراق چی ڕووده‌دات؟ شه‌ڕێکی تری وێرانکاری یان چاره‌سه‌ریه‌کی به‌رپرسیارانه‌ی کێشه‌کان له ئاسۆدان؟
گێڕانه‌وه‌ی متمانه یان دابڕانی هه‌تایی؟
به‌ڵێن ساڵح، که مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕیوه‌ده‌بات
به‌م پرسیارانه‌وه ده‌چێته لای نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی ، و دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب،پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:
No comments:
Post a Comment