Pages

Ads 468x60px

25 Nov 2012

سرکردەی تیرۆریست حیزبۆلا حەسن نسر اللە هەرەشە لە ئیسرائیل دەکات


سرکردەی تیرۆریست حیزبۆلا حەسن نسر اللە  هەرەشە لە ئیسرائیل دەکات 

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا  تیرۆرستیکی سەر بە ئیرانە هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌کات

حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵای ڕابه‌ری حزبوڵڵای لوبنان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ وتارێـکیدا به‌ بۆنه‌ی عاشورا، گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ ئاینده‌دا هه‌ر جه‌نگێـک له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ڕوویدا، ئه‌وا کۆمه‌ڵه‌که‌ی به‌ هه‌زاران موشه‌ک ده‌گرنه‌‌ شاره‌کانی ئیسرائیل.
گوتیشی میلیتانه‌کانی که‌رتی غه‌ززه‌ سه‌رکه‌وتنی ڕوون و ئاشـکرایان به‌سه‌ر موشه‌کبارانی ئیسرائیلدا به‌ده‌سـتهێنا.
له‌ جه‌نگی ئه‌م دوایـیه‌ی غه‌ززه‌دا فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان بۆ یه‌که‌م جار موشه‌کی مه‌ودا درێژی فه‌جری 5 ی دروسـتکراوی ئێرانیـیان له‌ دژی ئیسرائیل به‌کارهێنا، به‌ڵام هیچ زیانی گیانیان لێـنه‌که‌وته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ حزبوڵڵای لوبنان هاوشێوه‌ی حه‌ماس و میلیتانه‌کانی دیکه‌ی که‌رتی غه‌ززه‌ جبه‌خانه‌ی موشه‌کیـیان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و موشه‌کانه‌ له‌ دژی ئیسرائیل ده‌که‌ن.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1552743.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates