مه‌ترسی داڕمانی به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن زیاتر ده‌بێت
به‌هۆی بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو له قه‌سری شیرین، ئه‌گه‌ری داڕمانی به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ن زیاتر ده‌بێت و سه‌عاتێكی تر بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به چۆڵكردنی شاری خانه‌قین یان نه‌كردنی ده‌درێت.
شاری خانه‌قین له دامێنی به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ندایه و له‌حاڵه‌تی داڕمانی به‌نداوه‌كه، شاره‌كه ده‌بێت به ژێر ئاوه‌وه.
له ئێستاشدا رێگای سه‌ره‌كی نێوان خانه‌قین – كه‌لار گیراوه و ئه‌گه‌ر بڕیاری چۆڵكردنی شاره‌كه بدرێت، ئه‌وا خه‌ڵكی ناچارن له رێگه‌ی جه‌له‌ولاوه بچنه شاری كه‌لار.
//////////////////////
له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ئاسته‌نگ بۆ شۆفێره كورده‌كان دروست ده‌كرێت كه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ده‌ڕۆن، ئه‌مڕۆ زیاتر له 200 شۆفێری بارهه‌ڵگر وه‌ك كا
ردانه‌وه‌یه‌ك رێگای مه‌رزی مونزیه‌یان به‌ڕووی شۆفێره عه‌ره‌به‌كان، داخست.
له‌و باره‌وه محه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین، به‌رپرسی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له مه‌رزی په‌روێزخان، به خه‌ندانی راگه‌یاند: هێزه‌كانی دیجله ئاسته‌نگێكی زۆر بۆ بارهه‌ڵگره‌كانمان دروست ده‌كه‌ن، كه به‌ره‌و ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق ده‌ڕۆن و هه‌ندێكیشیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هێزانه كارئاسانی بۆ شۆفێره عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن تا به‌ره‌و مه‌رزی په‌روێزخان و هه‌رێمی كوردستان باره‌كانیان بگوازنه‌وه.
وتیشی: " ئێمه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كاره‌ی هێزه‌كانی دیجله، ئه‌مڕۆ 200 شۆفێری بارهه‌ڵگر رێگای سه‌ره‌كی مه‌رزی مونزریه‌مان داخست و رێگا ناده‌ین شۆفێره عه‌ره‌به‌كان به ئاسانی باره‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنن".
به‌رپرسی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له مه‌رزی په‌روێزخان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مڕۆ تائێستا 200 شۆفێر ئاماده‌یه، سبه‌ینێ ده‌گه‌یه‌نه زیاتر له هه‌زار شۆفێر‌و هه‌مومان بڕیاری مانگرتن و رێگا داخستنمان داوه، تاوه‌ڵام وه‌رنه‌گرین به‌رده‌وام ده‌بین له داخستنی رێگاكه.
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، به بیانووی جۆراوجۆر، ئاسته‌نگ بۆ بارهه‌ڵگره كورده‌كانی مه‌رزی په‌روێزخان دروست ده‌كرێت، به جۆرێك باری شیش و ئاسن به بیانووی پشكنین بۆ خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو رێگایان لێده‌گیرێت
//////////////////////////////////
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه كوردئۆپراسیۆنی حه‌مرین پێكده‌هێنێت و له‌ئێستاشدا ئاماده‌كاری و نه‌خشه له‌وباره‌وه داڕێژراوه.
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه
له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بێ ئاماژه‌دان به‌ناوی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بلاَوی كردۆته‌وه،سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی ماوه‌ی مانگێكه سه‌رقاڵی پێكهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌مرینن به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله"
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی به ڕۆژنامه‌كه وتووه:یه‌كێتی و پارتی بڕیاریانداوه سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش له هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیسی كه‌ركوك دروستبكه‌ن بۆ داكۆكی له هاوڵاتیانی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
له‌باره‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌مرین،سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی وتووه:سه‌ركردایه‌تیه هاوبه‌شه‌كه‌ی حه‌مرین به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراون: هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، هێزه‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و ئاسایشی پارتی و
یه‌كێتی له‌لایه‌ن نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن"
/////////////////////////////
دێمیرتاش. نەک پۆستەر بەڵکو پەیکەر بۆ ئۆجەلان دەکەین
سەلاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی بەدەپە: ... ئێوە خۆتان وێنەی قاتڵی کوردان و کودەتاچییەکی وەک "کەنعان ئەڤرەن" ھەڵداوەسن و پەیکەری بۆ ساز دەکەن و مەدرەسە و مەیدانانی بە ناو دەکەن چۆن چاوەڕوانی
لە ئێمە دەکەن وێنەی کەسێک کە ١٤ ساڵە بۆ نەتەوەکەی لە ژوورێکی بێتۆن دا زیندانی کراوە، لە کوردستان ھەڵناوەسین؟
عادەت بەوە بگرن زۆر باش دەبێ!
چونکە پۆستەر دانان ئاسانە، ئێمە پەیکەربۆ سەرۆک ئاپۆ دادەنێین.
////////////////////
تکایە ئەم وێنەیە لە هەموو ئەو شوێنانە بلاوبکەنەوە کەعەرەبەکان سەردانی دەکەن تا بزانن
No comments:
Post a Comment