Pages

Ads 468x60px

11 Nov 2012

رژیمی ئیران مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان



رژیمی ئیران مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان  سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ ئیران  هیچ سۆدیکی نییه‌ بۆ گه‌لی کورد

سه‌ردانی سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران

وتووێژی ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب



سه‌ره‌ک وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان  نێچیرڤان بارزانی له‌ تاران پایته‌ختی ئێرانه‌ و چاوی به  ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێران له‌ ناویان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران که‌وتووه‌. به‌ پێ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی " په‌یامنێر" ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی حکومی و حیزبی ئه‌م شانده‌یه‌ پێک ده‌هێنن. 
سه‌باره‌ت به‌ گرنگی ئه‌م سه‌ردانه‌، عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ریمی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئاسایی دراوسێیه‌تیدایه‌ و خێرێکی بۆ هه‌ریمی کوردستان نابێت چونکه‌ ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی دوستانه‌ وه‌ک دراوسێ ناڕوانیته‌ هه‌ریمی کوردستان. ئه‌و ده‌ڵێت به‌گشتی ئێران هه‌ریمی کوردستان وه‌ک پردێک به‌کار دێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانی.
ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ریمی کوردستان ده‌خوازێت ئێران گرفتی بۆ دروست نه‌کات و ئێرانیش ده‌خوازێت هه‌رێمی کوردستان نه‌بێته‌ پێگه‌یه‌ک که‌ له‌وێڕا‌ گوشاری ناونه‌ته‌وه‌یی بخرێته‌ سه‌ر ئێران.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates