Pages

Ads 468x60px

17 Nov 2012

دواین زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی دوزخورماتوو




دواین زانیاری له‌باره‌ی ڕه‌وشی دوزخورماتوو



هه‌رچه‌نده‌، وا بڕیار بوو كه‌ ئه‌مڕۆ 17/11 فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌، به‌یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بگاته‌ شارۆچكه‌ی دوزخورماتوو، به‌ڵام تائێستا ناوبراو نه‌هاتۆته‌ ناو دوزخورماتوو ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ش ئارامه‌ .

حه‌سه‌ن بارام - جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی دوزخورماتووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕاگه‌یاند : "دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان پێگه‌یشت كه‌ (عه‌بدولزه‌یدی ) به‌ره‌و دوزخور
ماتوو به‌رێ ده‌كه‌وێت، ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ هه‌موو حاڵه‌تێكی ئاماده‌باشیمان خسته‌كارو وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌ هاتوون بۆ به‌رگری له‌ناوچه‌كه‌ و شاره‌كه‌ ".

ڕوونیشیكرده‌وه‌ " دوای چاودێریكردنی ئێمه‌، هێزه‌كه‌ی زه‌یدی زۆر نه‌بوون، ته‌نیا خۆی و كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی له‌گه‌ڵ بوو په‌یوه‌ندی پێوه‌كرا و وتی من نایه‌مه‌ ناو شاره‌وه‌، به‌ڵكو چۆته‌ باره‌گای (16)ی سوپای عێراقی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی دوزخورماتوو، هه‌روه‌ك ئیداره‌ی شاره‌كه‌ به‌( فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌یان ) ڕاگه‌یاند كه‌وا نه‌یه‌ته‌ ناو شار، چونكه‌ به‌ هاتنی كێشه‌ و شه‌ڕ دروست ده‌بێت، له‌بری ئه‌وه‌ش بریاردراوه‌ لیژنه‌یه‌ك دروست بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌كێشه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووی دوزخورماتوو، تابزانن چۆن بووه‌ و چۆن كێشه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ".
حه‌سه‌ن بارام – ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، " له‌ئێستادا، هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ی (نه‌وجود و قادركه‌ره‌م ) كۆكراوه‌ته‌وه‌ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر گه‌یشتونه‌ته‌ دوزخورماتوو، به‌گشتی خه‌ڵك له‌حه‌ماسێكی باشدایه‌، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌ین شه‌ڕ دروست نه‌بێت و ئه‌گه‌ر دروستیش بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ئاماده‌ باشیداین، ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی ئه‌وانین ئه‌گه‌ر نیازیان خراپ بێت، ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌رپه‌رچمان ده‌بێت ".
وتیشی : زه‌یدی له‌لێدوانه‌كه‌ی پێشووی په‌شیمان بۆته‌وه‌ كه‌ وتبوی دێت باره‌گاكانی هێزه‌ كوردیه‌كان بپشكنێ‌ و خه‌ڵك بگرێت، چونكه‌ ناتوانێت و هیچی پێناكرێت و ئێمه‌ وه‌ڵاممان بۆی ده‌بێت .

سه‌رچاوه‌ : SNN
////////////////



عه‌زیز وه‌یسى : زێره‌ڤانى بۆ هه‌رئه‌گه‌رێك له‌ ئاماده‌باشیدایه






فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى دواكه‌وتبێت, ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات هێزه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ ڕووبه‌ڕو بونه‌وه‌ى هه‌رئه‌گه‌رێ
ك .


عه‌زیز وه‌یسى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ده‌باره‌ی هه‌والێ دواكه‌وتنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتى kdp.info ڕاگه‌یاند مووچه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوانه‌كه‌وتووه‌ و ئێستاش مووچه‌ى مانگى 11 له‌ به‌رنامه‌ى دابه‌شكردن دایه‌ ده‌رباره‌ى ئاماده‌كارى بۆ هه‌رئه‌گه‌رێك گوتى " هێزى زێره‌ڤانى هه‌میشه‌ له‌ ئاماده‌ باشیدایه‌ بۆ هه‌رئه‌گه‌رێك و پارێزگارى كردن له‌ خاكى 
كوردستان و شان به‌شانى هێزى پێشمه‌رگه‌ كارى خۆى ده‌كات .
//////////////////////


بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌دا ده‌ته‌قێته‌وه‌




سه‌رچاوه‌كان له‌ ناوچه‌ی دوز خورماتوو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی دیجه‌له‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ (jcc) دوزخورماتوو به‌ (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانێكی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی دیجله‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زیانی گیانیی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارایش له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ (خه‌ندان)ی وت: "سه‌ركردایه‌تی كورد و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ بڕیاریداوه‌ دوای‌ هێور بوونه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ دوز، به‌شێك له‌م هێزه‌ی هاتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ جێگیر بكرێن‌و به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بمێننه‌وه‌".

دوای رووداوه‌كه‌ی دوێنێ دوز خورماتوو، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی 9 كه‌س، ره‌وشی ناوچه‌كه‌ رووی‌ له‌ ئاڵۆزیی‌ كرد‌ووه‌و هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ناوچه‌كه‌ جێگیركراون.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates