دکتۆر محمود : باوڕناکه‌م جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بایدن به مالیکی گوتبێت پێشمه‌رگه هێڵی سووربێت
دکتۆر محمود : باوڕناکه‌م جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بایدن به مالیکی گوتبێت پێشمه‌رگه هێڵی سووربێت.
سه‌باره‌ت به کۆششه‌کان بۆ هێورکردنه‌وه‌ی گرژی و نیگه‌رانییه‌کانی له‌مه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دیجله له ناوچه جێ ناکۆکه‌کاندا دکتۆر محمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1551267.html
////////////////
لایه‌نه کوردیـیه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق به‌یانـنامه‌یه‌ک له باره‌ی گرژیـیه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن
ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق
له‌شـکرکێشی و حاڵه‌تی خۆئاماده‌کردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان سوپای عێراق و هێزی پـێشمه‌رگه‌دا، هه‌تا دێت قۆناغ به قۆناغ دۆخه‌که له ئه‌گه‌رێـکی شه‌ڕ نزیک ده‌کاته‌وه، که مه‌یدانی ئه‌و پـێـکدادانه‌ش ده‌که‌وێته زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی کێشه‌یان له‌سه‌ره و ده‌که‌وێته سنووری پارێزگای که‌رکوک به سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیتلافی کوتله کوردسـتانیـیه‌کان له به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شیاندا هۆشیاریان دا به تێوه‌گلانی سوپای عێراق به ململانێ سیاسیـیه‌کان که ده‌بێته مایه‌ی ڕشتنی خوێنی گه‌لانی عێراق و له‌ده‌سـتدانی ئه‌زمونی دیموکراسی وڵات و به سه‌ربازگه‌کردنی کۆمه‌ڵگه و هه‌ره‌سهێنانی سه‌روه‌ری خاکی وڵات.
لایه‌نه کوردیـیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق داوایان له هه‌موو فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان کرد بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه تاوه‌کو هیچ لایه‌نێـک نه‌توانێت کێشه سیاسیـیه‌کان بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ بگوازێته‌وه.
عه‌لی باپـیر سه‌رۆکی کوتله‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌یانـنامه‌که‌ی به زمانی کوردی خوێنده‌وه و گوتی:
" جارێـکی دیکه به داخه‌وه که له عێراقدا بارگرژی ڕوویدا ئه‌م جاره له بوارێـکی زۆر مه‌ترسیداردا که بواری سه‌ربازیـیه، ئه‌ویش که له‌وه‌دا به‌رجه‌سته بووه هێزی سه‌ربازی له ناوچه جێ ناکۆکه‌کان کۆکراوه‌ته‌وه به‌بێ گوێـپـێدانی ڕێز و حورمه‌تی ئه‌م مانگه و به‌بێ په‌ند وه‌رگرتن له ڕابردوو که ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ گه‌لی عێراقی به گشـتی و به هه‌موو پـێـکهاته‌کانه‌وه تووشی کاره‌سـات و تووشی ناڕه‌حه‌تی و گرفتاری و کۆکوژیـیه‌کی زۆر کرد."
درێژه‌ی به‌یانـنامه‌که له ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدادایه.
No comments:
Post a Comment