PKK: ده‌ستوه‌ردان له مانگرتن رێگه له‌به‌ر کاره‌سات ده‌کاته‌وه
ANF13:27 / 17 تشرینی دووەم 2012
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان -
کۆمیته‌ى به‌رێوبه‌رى PKK ده‌رباره‌ى به‌رخودانى زیندانه‌کان له مالپه‌ڕى ئه‌نته‌رنێتى پارته‌که‌یاندا لێدوانێکیدا و به‌رخودانى مه‌زلوم دۆغان ، که‌مال ، خه‌یرى و عه‌لى چیچه‌ک له دژى رژێمى فاشیزمى 12 ی ئه‌یلول وه‌ک به‌رخودانی یه‌که‌م له زیندانه‌کان، به‌رخودانى ئیمرالى وه‌ک به‌رخودانى دووه‌مین و، به‌رخودانى ئیستاى زیندانه‌کانیش وه‌ک به‌رخودانى سێیه‌مى گرتوخانه‌کان به‌ناو ده‌کات و، راده‌گه‌یه‌نێ :" گیراوانى ئازادى بۆ سروشتیترین داواکانى مرۆڤ ژیانیان به‌خت ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌لوێستى حکومه‌ت و، کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌ت و، ده‌وڵه‌تى تورک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و راستیه نیه و، به‌رپرسیارنه هه‌لسوکه‌ت ناکه‌ن ، هه‌لویستى AKP و ده‌وله‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه بێ چاره‌ییه ، لاواز و، بێهێزه و ،له دژى به‌رخودانى هه‌ڤالانمان و ، به‌رخودان وئیراده‌ى مه‌زنى گه‌لى کورد نیشان ده‌دات."
PKK هه‌لویستى AKP له دژى به‌رخودانى له زیندانه‌کان وه‌ک هه‌لویستى دژى مرۆڤیى هه‌لسه‌نگاند و، وه‌ها شیرۆڤه‌ی ده‌کات : " ده‌بێ گه‌له‌که‌مان له دژى ئه‌وهه‌لوێسته دژه مرۆییه به‌رخودانیان بڵندتر بکه‌ن، ده‌بێ ژن ، پیاو ، لاو ، سیاسه‌تمه‌داران ، هونه‌رمه‌ند ، رۆشه‌نبیر و هه‌موو به‌شه‌کانى کۆمه‌لگه بۆ سه‌رکه‌وتنى ئه‌و به‌رخودانه تێکۆشێ ،. شتێکى که له گه‌ل ده‌خوازرێ ئه‌وه‌یه ، له رۆژى ئه‌مرۆ دا به‌رخودان له ده‌وروبه‌رى زیندنه‌کان گه‌یشتۆته ئاستێکى گرنگ ، له دۆخێکى وادا له ده‌ستدانى ساتى بچوک به واتاى له‌ده‌ستدانى زۆر شتى گه‌وره دێ ، ده‌بێ هه‌موو گه‌ل و، هه‌ڤالانمان به‌و به‌رپرسیاریه هه‌لسوکه‌وت بکه‌ن. "
PKK سه‌رنجى بۆ سه‌ر هه‌وڵه‌کانى ده‌ستێوه‌ردانى حکومه‌تى AKP راکیشا و وتى:" ده‌بێ که‌سێک خۆى له ئاست بڕیاردارى ملیتانانى PKK خۆى تاقى نه‌کاته‌وه."
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه که ده‌ستوه‌ردان له‌و مانگرتنه رێ له کاره‌ساتى گه‌وره ده‌کاته‌وه و ده‌ستنیشانی ده‌کات:" ده‌بێ هه‌ندێ له کاربه‌ده‌ستانى AKP ده‌ست له لێدواندان به‌رده‌ن ، ده‌بێ له شوێنى هه‌لویستى وه‌ها دژه مرۆیى داواى رۆڵه‌کانى کورد جێبه‌جێ بکرێن ، ده‌بێ تا داواکانى گیراوانى دۆزى PKK و PAJK جیبه‌جێ ده‌کرین به‌رخودان له ده‌ره‌وه و ناوخۆ به‌رز بکرێنه‌وه ."
له کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی PKK بانگه‌وازی له هه‌موو کوردستانیان ده‌کات و ده‌ڵێت:" جارێکى تر بانگ له هه‌موو هێز و که‌سانى به‌رپرسیار ده‌که‌ین که بۆ جێبه‌جێ کردنى داواکانى هه‌ڤاڵانى گیراوامان هه‌نگاو بنێن ، به‌تایبه‌تى بانگ له ژنان و گه‌نجان وهه‌موو گه‌لى کوردستان ده‌که‌ین که له ولات و ، ده‌ره‌وه‌ى ولات به‌شدارى ئه‌و کاروانه مێژووییه بکه‌ن و ، بگه‌یننه ئازادى و سه‌رکه‌وتن."
ANF NEWS AGENCY
-------------
وینەی باکوری کوردستان کە ئەرتشی داگیر کردی تورک لە کولانەکاندا
-------------
وینەی باکوری کوردستان کە ئەرتشی داگیر کردی تورک لە کولانەکاندا
No comments:
Post a Comment