وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جوڵاندنی هێزێكی زۆر له‌هه‌ولێره‌وه بۆ كه‌ركوك پشتڕاستده‌كاته‌وه
بریكاری وه‌زاره‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه به‌ره‌و سنوری كه‌ركوك به‌ڕێكراون.ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان به ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوك كراوه، هێزی پشتیوانی یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌و له‌شاری هه‌ولێره‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه.
وتیشی: هێزی پشتیوانی یه‌ك، بڕیاره له هه‌ریه‌كه له ناوچه‌كانی كه‌یوان و دوبز و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری سنوری كه‌ركوك جێگیر بكرێت، له‌كاتێكدا هێزی پشتیوانی دووی پێشمه‌رگه‌ش كه پێشتر له‌سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دوزخورماتوو و خانه‌قین كراوه له‌وێ جێگیر بووه.
ئه‌نوری حاجی عوسمان راشیگه‌یاند: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانیكردووه، هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كات بۆ رووبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا 12 لیواكه‌ی پێشمه‌رگه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه رووبه‌رویان ببێته‌وه.
جموجوڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ره‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان له كاتێكدایه كه سوپای عێراق تائێستاش به‌رده‌وامه له‌ناردنی هێزی سه‌ربازی به‌ره‌و سنوری ناوچه جێناكۆكه‌كان و جێگیركردنی له‌ناوچه‌كه. كه به‌وته‌ی بریكاری وه‌زارتی پێشمه‌رگه تائێستا سوپای عێراق نزیكه‌ی 60 هه‌زار سه‌ربازی له‌و ناوچانه جێكیركردووه.
----------------------------
سه‌رچاوه‌یه‌ك: مه‌رجی ئێران بۆ پشتیوانیكردنی مالیكی، راده‌ستكردنی 166 ئه‌ندامی موجاهیدینی خه‌ڵقه
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشكرایكرد حكومه‌تی ئێران داوای له‌نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه نزیكه‌ی 166 ئه‌ندامی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی راده‌ستبكات له‌به‌رانبه‌ر پشتیوانیكردنی بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی "السیاسه" كوه‌یتی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئێران له‌ئێستادا هه‌وڵده‌دات سوود له‌و ناكۆكیان
ه‌ی ئێستای مالیكی و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانی له‌لایه‌ك و ناكۆكییه‌كانی مالیكی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌یاد عه‌للاویی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه وه‌بگرێت، تا مالیكی ناچاربكات به‌خێرایی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی بداته‌وه له‌به‌رانبه‌ر پاڵپشتیكردنی بۆ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه هه‌ندێك له میلیشیا شیعییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سوپای قودسی ئێرانی له‌ناو عێراقدا ده‌ستیان به جموجۆڵكردووه بۆ رفاندنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی موجاهیدینی خه‌ڵق له كامپی ئه‌شره‌ف و گواستنه‌وه‌یان بۆ ئێران.
عه‌لی شبر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه حكومه‌تی ئێران به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت و فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروستبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی موجاهیدینی خه‌ڵقی راده‌ستبكات.
-------------------
موجاهیدینی خه‌لق: سوپای عیراق به فه‌رمانی سوپای قودس هاتۆته سه‌ر كوردستان
موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی،سوپای قودسی ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه فرمانی به‌له‌شكركێشی سوپای عیراقی داوه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئاشكراشی ده‌كات به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌و سوپایه ئه‌و له‌شكركێشیه كراوه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌پێگه‌ی فه‌ڕمی ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێرانی بلاَوكراوه‌ته‌وه،ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاندووه،ئێران ده‌یه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كانی
ولاَته‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ولاَتانی ده‌وروبه‌ر بكات تا چاو له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئێران نه‌مێنێت"
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،له‌شكركێشیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای عیراق بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی و فرمانی سوپای قودسی ئێرانی بووه
موجاهیدینی خه‌لق له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوای كردووه،ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگ نه‌بێت له‌ئاست ئه‌م كارانه‌ی سوپای قودسی ئێرانی"
No comments:
Post a Comment