دروشمی گەل ئازادیە و سەرکردە سیاسیەکان کۆیلەیەتی
کارزان عەلی
لە پاش گۆڕانکاریە مێژوویەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست گەلی کورد لە سەدەی 21 میندا هەلێکی مێژویی بۆ ڕەخساوە و لە سەرچەم پارچەکانی کوردستان گەلی کورد بە دروشمی ئازادی دەیەوێت وەک سەدەی ڕابردو بێ ماف له وگۆڕانکاریه نه‌کشێته‌وه.
لە ڕۆژ ئاوای کوردستان ئەو گۆڕانکاریانە زۆر بە خێرایی ڕویدا و گەلی کورد لەو پارچەیە شارەکانی خستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە هەرچەندە لە چەند شارێک چەند بارەگایەکی ئەمنی و سیاسی پارتی بە عسیشی تیادا مابێت بە ڵام گەل خۆی خۆی بە ڕێوە دەبات، له ئێستادا ڕۆژانه ئه‌و باره‌گایانه له هێزه‌کانی به‌عس پاک ده‌کرێنه‌وه.
پاش ئەو هەنگاوەی گەلی کورد ڕژێمی تورک کە چاوی بە هیچ شتێکی کورد هەڵنایەت دەستی کرد بە بزاوت بۆ تێکدان و لەبار بردنی ئەو دەستپێشخەریە ئاشتییەی گەلی کورد، چەند پارتێکی بە ناو کورد کە ڕاستەوخۆ بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە وابەستەن پەلکێشی ئەستەنبوڵی کردن و لە ژێر ناوی کوردایەتیدا دەستیان کرد بە پیلانە چەپەڵەکانیان، شۆڕشی ئاشتیانە کوردیان بەوە تاوانبار کرد کە گوایە گەلی کورد لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا ڕێکەوتووە ودەستەی بڵند کە لە زۆرینەی پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێک دەهات بە دوژمن لە قەڵەم دەدا وهاوپەیمانیان لەگەڵ سوپای بە ناو ئازادی سوریادابەست و دژ بە گەلەکەیان چەند جاشولکەیەکیان لە خۆیان کۆکردەوە لە ژێر ناوی ( کتیبة صلاحدین الایوبی ) و بە هاوکاری ڕاستەو خۆی مادی و مەعنەوی تورکیا لە ناوچەی عەفرین دەستیان بە تێکدان و لەبار بردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد کرد .
هەمان ئەو پارتانە لە باشوری کوردستان ڕاستەوخۆ لەلایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاری دەکرێن و هان دەدرێن کە بەشداری سەرجەم کۆبونەوە پیلاناویەکانی ئەو هێزانە بن کە سعودیە و قەتەر و تورکیا پێکیان هێناون و باست سەیدا کە ڕاستەو خۆ خزمەت بە ئیخوان موسلمین و تورکیا دەکات و تا ئێستاش بە هیچ شێوەیەک داکۆکی لە مافی گەلی کورد نەکردووە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کرا بە بەرپرسیارتهنها به شێوه تا چه‌ند کوردێکی پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن.
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا بۆپارتی دیموکرات هاوکاری ئەو پارتانە دەکات کە لەگەڵ سوپای بە ناو ئازاد‌دا دژی گەلی کورد دەجەنگێن؟
لای هەموان ڕون و ئاشکرایە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆنگرەی ئاکەپە کراو تەنها وشەیەکیشی بۆ خزمەتی گەلی کورد پێشکەش نەکرد و بانگی لەگەلی کورد کرد کە پشتیوانی لە ئەردۆگان و پارتەکەی بکەن لە کاتێکدا ئەردۆگان بە ئاشکرا پاش ئازادی ڕۆژئاوای کوردستان وتی گەر لە ئەفریقاش کورد ببێتە خاوەن ستاتۆیەک ئێمە دژایەتی دەکەین، لێرەدا دیارە کە سەرۆکی هەرێم لە ژێر کاریگەری سیاسەتی تورکیادا خاوەنداری لەو پارتە بەناو کوردانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات وه‌ک پارتی ئازادییە.
پێش دووڕۆژیش بارزانی لە قەتەر بوو لە ئامادەکاری کۆبونەوەکەی بەرهەڵستکارانی سوریادا ئامادە بوو لەگەڵ بەرپرسانی قەتەردا گفت و گۆی گۆڕانکاریەکانی ئەو ئیتیلافەی سوریای کرد، ئەوەش نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە بارزانی پشتیوانی نەک لەو هێزە کوردیانەی رۆژ ئاوا دەکات بەڵکو پشتیوانی سوپای بە ناو ئازاد وسیاسه‌تی سێکوچکه‌ی سعودیه و قه‌ته‌ڕ و تورکیا دەکات کە بە هەموو هێزیانەوە لە ڕۆژ ئاوای کوردستان دژی گەلی کورد دەوەستنەوە.
سوپای ئازاد بە هاوکاری پارتی ئازادی بەناو کوردی و چەند بنەماڵەیەکی دیکە کە خۆیان وەک پارت ڕاگەیاندووە لە ناوچەکانی عەفرین و حەلەب هێرش دەکەنە سەر خێزانە کوردەکان و تائێستا چەند کوردێکیان کوشتووە و لەم دواییانەشدا هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەشرەفیەی کورد نشێن و 16 هاوڵاتی کوردیان کوشت، لە پاش ئەوەی لە شاری سەری کانی بەرپرێسێکی پارتی ئازادی تیرۆرکرا کە گومان دەکرێت بە پیلانی پارتی ئازادی خۆی بێت بۆ ڕێگه خۆش کردن بۆ ده‌ست وه‌ردانی سوپا به‌ناو ئازهدهکهی ئیخوانه‌کان، بە هۆی ئەو ڕێپێوانانەی لەلایەن ئەو پارتەوە ئەنجامدرا و بانگەوازی سوپای بە ناو ئازادیان کرد کە بکەونە ناو شارە وە وپاش چونیان بۆ ئەو شارە بینیمان له ماوه 24 کاتژمێردا هه‌زاران که‌س له گه‌لی کورد ئاواره‌ی تورکیا کران و ئه‌مڕۆش به هۆی هه‌بونی ئه‌و هێزانه له‌و شاره فڕۆکه‌کانی سوپای سوریا ده‌یان کوردیان کرده قوربانی بۆمباکانیان.
ئه‌مه له کاتێکدایه که له ئێستادا له سه‌ر سنوری شاری دێرک و قامشلی هێزه چه‌کداره ئیخوانه‌کانی دارده‌ستی تورکیا ئاماده‌کاری ده‌ست وه‌ردانی ئه‌و شارانه ده‌که‌ن و گه‌لی کوردیش خۆی ئاماده ده‌کات بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌یان و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له ئاماده باشیدان بۆ پاراستنی گه‌لی کورد.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا بێت به‌رامبه‌ر به‌و ڕوداوانه‌ی ڕۆژئاوا، به‌رامبه‌ر برا کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بوایه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی کورد بکردایه له پای کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فیه و سه‌ریکانی.
له ئێستادا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مو کوردێک و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانه له باشوری کوردستان که بکه‌ونه خۆ‌و داوا له سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه بێت له ڕۆژ ئاوای کوردستان وتا ئه و ئه‌زمونه‌ی کوردانی ڕۆژ ئاوا به ئاقاری کەرکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان نه‌برێت، تا هه‌مومان ببینه پێشه‌نگ و ڕێگر له به‌رده‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی دوژمنان روبه‌ڕوی کوردی ده‌که‌نه‌وه، چونکه له ئێستادا تورکیا و سعودیه و قه‌ته‌ڕ به هه‌مو شێوه‌یه‌ک پیلان داده‌ڕێژن تا ناوچه‌کوردیه‌کان و گه‌لی کورد ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بکه‌نه‌وه‌و ئه‌و ئامانجه‌ی گه‌لی کورد بگۆڕن به شه‌ڕی ناوخۆ‌و وا بکه‌ن کورد له جیاتی ده‌ستکه‌وت به ده‌ست بێنێت کۆمه‌ڵکوژ بکرێت، چونکه له پاشه‌ڕۆژدا په‌شیمانی دادمان نادات .
داوا له‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات ودژی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی بجه‌نگێت و ڕێ له هێزه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله بگرێت و مادده‌ی 140 بخاته کردارهوهوبارهگای هێزی داگیرکه‌ری تورک له خاکی کوردستان وه‌ده‌رنێت تا مالیکی نه‌یکات به کارت و دژی گه‌لی کورد به‌کاریبێنێت، ئه‌وه ئه‌رکی سه‌ره‌کی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حوکمهتهکهمانه نه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌کات.
http://nnsroj.com
---------------
دیموکراسی له گه‌ڵ یه‌کدا؟ یان به‌ره‌وڕووی یه‌ک؟
مەسعوود فەتحی
لینین ده‌ڵێ کاریگه‌ری ده‌نگێک له کاریگه‌ری گولله‌یه‌ک زیاتره
ساڵانێکه حیزبه‌کانی کوردستان درووشمی دیموکراسی خوازی ده‌ده‌ن، به‌لام به کرده‌وه دیموکرات بوونیان له به‌رده‌م پرسیارگه‌لێکی مێژووییدایه، پرسیارگه‌لێک که مرۆڤی کوردی له دیموکرات بوونیان دوودڵ کردوه، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر دوو یان چه‌ند لایه‌نی کوردی تووشی ناکۆکی ده‌بن به ئاشکرا دیالۆگ و وتووێژ له گه‌ڵ یه‌کدی ره‌د ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که دیالۆگ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دیموکراسیه، گرنگتر ئه‌وه‌یه که، ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی کوردستان بڕوایان به مافی به‌شداری (مشارکت) بۆ هه‌موان هه‌بێ به دڵنیاییه‌وه به‌ره‌یه‌کی یه‌ک گرتووی کوردی به ئاسانی درووست ده‌بێ، به مه‌رجێک که لایه‌نه کوردیه‌کان مافی به‌شداری سیاسی یه‌کسان بۆ هه‌موو تاک و لایه‌نێکی کورد ڕه‌چاو بکه‌ن.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌بینرێ ئهقلانیهتێکی سیاسی سه‌قه‌ته که به‌رده‌وام له بیری سڕینه‌وه‌و وه‌لانانی لایه‌نه‌کانی دیکه‌دایه، ئه‌ویش له سه‌رده‌مێکدا که په‌نجه‌مۆری تاکه‌کان چاره‌نووسی گه‌لان دیاری ده‌کا و سهیستهمی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌لده‌بژێرێ! ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌لتووره حیزبیه بۆ کوردستانێکی رزگارکراو بگوازرێته‌وه، راسته‌وخۆ خه‌ڵک له‌مافه سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کیه‌کان بێبه‌ش ده‌کا، (به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیه‌ی که هه‌ر حیزبێکی کوردستانی ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیان هه‌یه))،) ئه‌وه‌ی له‌م وتاره‌دا مه‌به‌سته نرخاندنێکی کورتی به‌شداری سیاسیه له سیسته‌مێکی دموکراتیکدا.
دیموکراسی له بنه‌ڕه‌تدا به حکوومه‌تێکی خه‌ڵکی ده‌وترێ، حکوومه‌تێک که تێیدا خه‌ڵک چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌که‌ن، به‌م پێیه به‌شداری (مشارکت) به ده‌ستپێک و جه‌وهه‌ره‌ی دیموکراسی داده‌نرێ و ههمووتایبهتمهندییهکانی دیکه‌ی دیموکراسی ده‌که‌ونه پاش به‌شداریه‌وه. له دیموکراسیی یونانیدا که به دیموکراسیی ده‌وڵه‌تشاری ئاتێن ناسراوه و مێژووه‌که‌ی بۆ 500 ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه، خه‌ڵک راسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌بردنی ولاتدا به‌شدار بوون، هه‌ر بۆیه ئه‌و دیموکراسییه به دیموکراسیی راسته‌وخۆ ناودێر کراوه. به‌ڵام دیموکراسی به واتا ئیمڕۆییهکهی دیموکراسیی ناراسته‌وخۆیه که شارۆمه‌ندان له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه له چاره‌نووسی خۆیاندا به‌شدار ده‌بن. دیموکراسی ناڕاسته‌وخۆ ده‌سکه‌وتی رۆژئاوایه.
له دیموکراسیی ئه‌مڕۆییدا هه‌موو شارۆمه‌ندان مافی به‌شداری واته ده‌نگدان و به‌ربژێر بوونیان هه‌یه. به جۆرێک که دیموکرات بوون و نادیموکرات بوون له سه‌ر بنه‌مای چه‌ند و چۆنیی به‌شداریی خه‌ڵک واته شارۆمه‌ندان دیاری ده‌کرێ. به واتایه‌کی دیکه دیموکراسیی ئه‌مڕۆیی هێز و تواناکانی له پانتایی کۆمه‌ڵگه وه‌رده‌گرێ و به‌رهه‌می هزر و بیری کۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی. ئه‌مه‌ش به‌ستێنی یه‌کسانی و سه‌قامگیر بوونی مافه‌کانی مرۆڤه له هه‌ر سیسته‌مێکی دیموکراتیکدا، که له‌خواستی وشیارانه‌ی تاکه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ. له‌م دیموکراسییه‌دا گۆڕانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات ئه‌مرێکی ئاساییه که له سه‌ر خواستی خه‌ڵک پێک دێ، بێ ئه‌وه‌ی که بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و مافی شارۆمه‌ندی له گه‌ڵ مه‌ترسیی پێشێل بووندا به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه، به جۆرێک که کۆمه‌ڵناسانی سیاسی ، پاراستنی ماف و نرخ و به‌ها مرۆییه‌کانی خه‌ڵکیان به بنه‌مای مه‌شرووعیه‌تی ده‌وله‌ت و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات داناوه.
چه‌ند خاڵێکی گرینگ له سه‌ر نرخی تایبه‌تی به‌شداریی سیاسی وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه ئه‌مانه‌ن:
1_ به‌شداری به واتای به‌کارهێنانی وزه و تواناکانی تاکه له مه‌ڕ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. لێره‌دا تاک ده‌بێته سه‌رچاوه، ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندییه دیموکراتیکه‌کان سه‌قامگیر ده‌بێ، تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێک که رێز له مافه‌کانی تاک بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی مرۆڤه‌کان له سهربنهماکانی دیموکراسی دروست ببێ. لێره‌دا مرۆڤ ته‌نیا ئه‌رکدار و جێ بهجێکهر نیه، به‌ڵکوو مافداره. مافدارێکی خاوه‌ن ئیراده که توانای به‌شداری، ده‌نگدان و لیپرسینه‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌یه که گه‌لێکی خاوه‌ن ئیراده دروست ده‌کا. له‌م دیموکراسییه‌دا ئیدی ده‌سه‌لات ئیمتیاز نیه به‌ڵکوو ئه‌رکه، ئه‌رکێک که له چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا دیاری ده‌کرێ.
2_ ئیمکانی راده‌ربرین و به‌شداریی تاک و گوروپ گۆڕه‌پانێک به پانتایی کۆمه‌ڵگا ده‌کاته‌وه. کۆمه‌ڵگایه‌ک که حیزب و دامه‌زراوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ئازادیی چالاکیی رێکخستن و به‌رده‌وام کێ به‌رکێی سیاسیی تێدا ده‌که‌ن. بوونی کێبه‌رکێی سیاسی و حیزبی (به شێوازێکی ئوسووڵی) به‌شداریی خه‌ڵک له راستای به‌ژه‌وه‌ندی گشتیدا به شێوازێکی ئامانجدار کاناڵیزه ده‌کا، ئه‌مه‌ش له تایبه‌تمه‌ندیی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی گه‌شه کردوه. ده‌نا ته‌نیا به‌شداری به مانای بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌شه‌کردووی سیاسی نییه، به‌ڵکوو هه‌رچی کیبه‌رکێ زیاتر بێ به‌شدارییه‌کان واتادارتر و کۆمه‌ڵگا گه‌شه‌کردووتر ده‌بێ.
3_ به‌شداری له ئاستی گشتیدا چه‌ندین خاڵی پۆزه‌تیڤی لێده‌که‌وێته‌وه، له‌وانه:
ئهلف) ئه‌گه‌ر به رێزه‌وه چاو له جیاوازییه‌کان بکرێ، به‌شداریی جیاوازییه‌کان ده‌کا به هانده‌ر بۆ چالاکیی زیاتر و فره‌جۆرتر.
ب) به‌شداری، تاک به کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، واته تاک خۆی له‌مه‌ڕ پرس و مافه‌کانی به ئه‌رکدار دزانێ. مرۆڤ ئه‌گه‌ر له پێکهێنان و دامه‌زراندنی هه‌ر شتێکدا به‌شدار بێ خۆی به خاوه‌نی ئه‌و ده‌سکه‌وته ده‌زانێ و ئه‌رکی پاراستنیشی به ئه‌ستۆ ده‌گرێ،
ج)به‌شداری، کۆمه‌ڵگه له بیده‌نگی رزگار ده‌کا و ناهێڵێ خه‌ڵک له په‌راوێزدا بن، ئه‌مه‌ش کێشه‌ی که‌میی سه‌رمایه و توانای مرۆیی چاره‌سه‌ر ده‌کا و هاوکات هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی له ده‌سه‌لاتیشدا زۆرتر ده‌کا، چونکه ده‌سه‌ڵات خۆی له به‌رانبه‌ر ده‌نگی خه‌ڵکدا ده‌بینێ.
وته‌ی کۆتایی...
له دیموکراسیی دهولهتشاری ئاتێن دا بێجگه له پیاوانی ئاتێنی خه‌ڵکانی دیکه مافی به‌شداریان نه‌بوو. ته‌نانه‌ت ژنان و کۆیله‌کان مافی ده‌نگدان و به‌شداریان نه‌بوو، ئه‌مه له کاتێکدا بوو که زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌تشاری ئاتێن له ژنان و کۆیله‌کان پێک ده‌هاتن، به‌م جۆره کۆمه‌ڵگا ببوو به دوو به‌ش، خۆیی و غه‌یره خۆیی.
ئه‌وه‌ی که لایه‌نه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات هه‌تا ئیستا وه‌ک ته‌مرینی دیموکراسی کردوویانه زۆرتر له دیموکراسی ده‌وله‌ت شاری ئاتێن ده‌چێ، چوونکا کۆمه‌ڵگای سیاسی کوردستانی به سه‌ر خۆیی و غه‌یره خۆییدا دابه‌ش کردوه، واته هه‌ر لایه‌نێک لایه‌نگه‌لێک به خۆیی و لایه‌نگه‌لێکی دیکه به غه‌یره خۆیی ده‌زانی و به‌رده‌وام مه‌شرووعیه‌تی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌باته ژیر پرسیار، ئه‌مه له حاڵێکدایه که کوردستان ولاتێکی داگیر کراوه‌و هه‌تا ئێستا هیج هه‌ڵبژاردنیکی ئازاد له کوردستان به‌ڕیوه نه‌چووه و کورد هێشتا له پرۆسه‌ی رزگاریدایه، ئه‌م که‌لتووره که له که‌لتووری نیوخۆیی حیزبی واته له جه‌ناح بازی حیزبیه‌وه ده‌ست پێده‌کا، هه‌تا ئێستا سه‌ره‌کیترین رێگر بووه له به‌رده‌م درووست بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا و ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی کاری گشتی له کورد ئه‌ستاندوه، هه‌ر بۆیه لایه‌نه کوردیه‌کان به‌شێوازێکی لێک دابڕاو و پچڕ پچڕ له گه‌ڵ ناوه‌ندگه‌راکانی ئێرانی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، له بواری سیاسیه‌وه ئه‌م گه‌مانه رزگاری کوردستان وه‌ک ستراتیژی کورد ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و کورد وه‌ک نه‌ته‌وه وێنا ناکا، به‌ڵکوو کورد وه‌ک حیزب و گوروپگهلێک وێنا ده‌کا که ته‌نیا له راستای به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و گوروپی خۆیاندا خه‌بات ده‌که‌ن.
پێویسته هه‌ر لایه‌نێکی کوردستانی ئه‌و راستیه له به‌رچاو بگرێ که هیچکام له حیزبه‌کان نوێنه‌ری تام و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان نین به‌ڵکوو ته‌نیا نوێنه‌ری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیانن، له ئێستادا که ئێران ئۆپۆزسیۆنێکی شڵه‌ژاو و ناکارامه‌ی هه‌یه ده‌کرا کورده‌کان وه‌ک نه‌ته‌وه به‌شداری یاریه سیاسیه‌کانی ئێران ببن، به‌ڵام له‌که‌مترین حاڵه‌تدا ده‌بێ لایه‌نه کوردیه‌کان یه‌کانگیرتر بن و له پلاتفۆرمێکی یه‌کگرتوودا کاری سیاسی بکه‌ن ، به‌م جۆره‌ش کورد ده‌توانی ببێته پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆنی سه‌رانسه‌ری ئێران و گه‌رانتی مافه‌کانه سیاسی نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی له قورسایی فاکته‌ری خۆی له تارانه‌وه ده‌سته‌به‌ر بکا، ده‌نا له پڕۆسه‌ی رزگاری و له دووره ولاتیدا ئه‌م جۆره مامه‌ڵه کردنانه هه‌م دۆخی کورد ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه‌و هه‌م ته‌مرینێکی نادیموکراتیکه که هه‌ڕه‌شه له ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له داهاتوویه‌کی رزگارکراودا ده‌کا، ماف و ئازادیگهلێک که به به‌شداری سیاسی ده‌ست پێده‌کات.
له عه‌رزی واقێعدا کورد کیانێکی سیاسی سه‌ربه‌خۆی نیه که ئه‌و جۆره گه‌مه مهترسیدارانیه تێدا بکا، هه‌ر چه‌نده ئه‌و جۆره کایانه له وڵاتێکی سهربهخۆیشدا مه‌ترسی له سه‌ر ئه‌منیه‌ت و ئازادی خه‌ڵک درووست ده‌کا، چوونکه به‌شداری سیاسی ته‌نیا دوو میکانیزمی هه‌یه ، یه‌که‌میان میکانیزمی ئاشتیخوازانه له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له مافی وه‌ک یه‌که و دووهه‌میان به‌شداری له‌رێگه‌ی توند‌و تیژیه‌وه که له ئاکامی پاوانخوازی و نادیموکرات بوونی لایه‌ن یان لایه‌نگه‌لێک دێته ئاراوه، ده‌کرێ بڵێین ته‌نیا ڕه‌چاو کردنی مافی به‌شداری (مشارکت) جددی ترین هه‌نگاوه بۆدامه‌زراندن و سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی له کوردستان.
No comments:
Post a Comment