Pages

Ads 468x60px

5 Nov 2012

ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن

ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن

ئیبراهیم عه‌باس: ڕاگه‌یاندنی کوردی وه‌ک پێویست بایه‌خ به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نادات

کوماریخۆازەکانی ئەمەریکا دۆستی میلەتی کوردن
وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیبراهیم عه‌باس


له کاتێکدا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانکاری سیاسی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و سه‌قامگیری ناوچه‌که ته‌وه‌رێکه له ته‌وه‌ره‌کانی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنده گرنگی به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناده‌ن. 




له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش، زۆرێک له هاوڵاتیان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن به گوێره‌ی پێویست بایه‌خ به ده‌نگدانی ئه‌مه‌ریکا ناده‌ن.



ئیبراهیم عه‌باس، سه‌رنوسه‌ری 'رووبه‌ر' له کوردستانی عێراق، ده‌ڵێت ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به کێشه‌ و گرفته ناوخۆیه‌کان ده‌ده‌ن، هێنده گرنگی به پرسه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ناده‌ن. 



به‌ڕێز ئیبراهیم عه‌باس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، میدیا ئه‌هلیه‌کان گرنگیه‌کی زۆر به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناده‌ن، بۆیه ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی کوردیش که‌متر گرنگی به هه‌ڵبژاردنه‌کان بدات.

ناوبراو گوتیشی به‌ڵام رۆشه‌نبیر، ئه‌‌کادیمی، رۆژنامه‌وان و سیاسته‌مه‌داره‌کان له نزیکه‌وه چاودێری ده‌گندانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن. 


هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا رۆژی سێشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 6 ی مانگی 11 ی 2012 به‌ڕیوه ده‌چێت. 
دەنگی کوردی ئەمەریکا
------------------

ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان ده‌چن تاوه‌کو بڕیار بده‌ن ئایا چوار سـاڵی دیکه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی بۆ براک ئۆبامای دیموکرات نوێ بکه‌نه‌وه‌ یان خوازیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی نوێن و ده‌نگ بۆ میت ڕامنی کۆماری بده‌ن.
مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت 133 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی 2012 دا ده‌نگی خۆیان بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی وڵات و جێـگره‌که‌ی و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی هه‌ر 435 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و یه‌ک له‌سه‌ر سێی 100 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سیناتیش.
وڵاته‌که‌ بۆ 538 بازنه‌ی ده‌نگدان دابه‌شکراوه‌ و هه‌ر کام له‌ براک ئۆباما و مت ڕامنی سه‌رکه‌وتن له‌ 270 بازنه‌ی ده‌نگدان یان زیاتر به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا به‌ براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مسـاڵدا باری ئابوری و ڕێژه‌ی بێکاری بابه‌تی سه‌ره‌کی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بوون.
براک ئۆباما داوا له‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌کات ده‌نگی بۆ بده‌ن تاوه‌کو بتوانێت کاره‌کانی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری وڵاته‌که‌ ته‌واو بکات. میت ڕامنیش ده‌ڵێت براک ئۆباما به‌ڵێنه‌کانی خۆی به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه‌ و ئابوری وڵاته‌که‌ له‌ شوێنی خۆیدا چه‌قیوه‌.
له‌ باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌، سه‌رۆک ئۆباما کوشتنی ئۆسامه‌ بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌ به‌ سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ناوده‌بات و هه‌روه‌ها کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق و دانانی خشته‌یه‌کی کات بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیش له‌ ئه‌فغانسـتان به‌ به‌شێـک له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌کانی داده‌نێت.
ڕه‌خنه‌ی میت ڕامنیش له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌وه‌یه‌، به‌ گوته‌ی خۆی لاوازی له‌ به‌رامبه‌ر وڵاتاندا نیشـان داوه‌ و وه‌ک پـێویست ڕووبه‌ڕووی ئێران نه‌بووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها هێرشه‌که‌ی سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌نغازی به‌ شـکستێـکی گه‌وره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌ قه‌ڵه‌م دا.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates