Pages

Ads 468x60px

26 Nov 2012

کاربه‌ده‌سـتانی پـێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق له‌ به‌غدا کۆده‌بنه‌وه‌

کاربه‌ده‌سـتانی پـێشمه‌رگه‌ و به‌رگری عێراق له‌ به‌غدا کۆده‌بنه‌وه‌

له‌ کاتێـکدا که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شـاندی وه‌زاره‌تی پـێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم گه‌یشـتووه‌ته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا کۆبووه‌ته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی بارگرژی ئه‌م دوایـیه‌ی له‌شـکرکێشی ناوچه‌ی دووزخورماتوو، که‌چی لێره‌وله‌وێ به‌ر له‌ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی دانوسـتاندنی سه‌ربازی ئاماژه‌ به‌ شـکستخواردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌کرێت.


جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشـتی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ش که‌ ئه‌ندامی وه‌فدی هه‌رێمه‌ بۆ به‌غدا گه‌شبین نه‌بووه‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌ی. هه‌روه‌ها ساردوسڕی به‌غداشی ئاشکراکردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
یاوه‌ر ڕایگه‌یاندووه‌ ململانێ سیاسیـیه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ڕاده‌یه‌ک قوڵبووه‌ته‌وه‌ که‌ وه‌فده‌که‌یان ناتوانێت بگاته‌ ئه‌نجامێـکی ئه‌وتۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاریش که‌ ناوی خۆی ئاشـکرا ناکات بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ده‌سـتپێشخه‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و دیداری له‌گه‌ڵ بارزانی و مالیکی ئه‌نجامێـکی هیوابه‌خشی نه‌بووه‌، بێجگه‌ له‌ سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی، به‌ڵام هه‌ردوو وه‌فدی دانوسـتاندن له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئیمزاکردنی هیچ ڕێـکه‌وتنێـکیان نیـیه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق.
سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌که‌ش لێدوان و بارگرژیـیه‌کان توندتر ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌گه‌رچیش بۆ ڕاگه‌یاندن به‌ ئه‌رێنی کۆبوونه‌وه‌که‌ ناوده‌بن.

ڕاپـۆرتی گۆران تۆفیق
http://www.dengiamerika.com/content/article/1553170.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates