سوپای بە ناو ئازادی سوریا یان چەتەکانی سەر بە رژیمی تۆرکیا بەتانك و تۆپی
تورکیا پەلاماری کوردستانی خۆرئاوایدا
پێنوسەکان...
لە شاری سەریكانی و ناوچەکانی دیکەی ڕەئس و ئەلعەین، سوپای ئازادی سوریا، بە تانك و تۆپی تورکیا پەلاماری هێزەکوردیەکانیدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەردەستی پێنوسەکان کەوتووە" حکومەتی تورکیا، ٧ تانك و ٩ تۆپی دوورهاوێژی پێشکەوتوو و ژمارەەیك ئۆتۆمبێلی پڕ لەسەربازو چەك و تەقەمەنیی دیکەی لەسنوورەکانەوە ئاودیوی سوریا کردووە و داویەتی بەسوپای ئازادی سوریا. ئەوانیش، بەفەرمانی حکومەتی تورکیا، پەلاماری کوردەکانیان پێدا".
لەزانیاریەکاندا هاتووە" سوپای ئازادی سوریا، بەو تانك و تۆپ و چەکانەی لەلایەن تورکیاوە پێی دراوە، پەلاماری کوردەکانی داوە لە سەرێکانی و ناوچەکانی تری ڕەئس و ئەلعەین و تاکو بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی پەیەدە و سوپای ئازادی سوریادا بەردەوامە".
شایانی باسە، ئەو ناوچانە، کوردستانین و ڕێژەیەکیکەمی عەرەبی تێدا دەژی و زیاتر لە سەدا نەوەد و پێنجی ناوچە کوردستانیەکان، لەلایەن هێزەکانی پەیەدەوە ئازادکراوە و کۆنترۆڵیان کردووە. بەڵام، حکومەتی تورکیا، سوپای ئازادی پڕچەك کردووە بۆ دژایەتیکردنیان و پارتی دیموکراتی کوردستانیش، بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، پارە و چەکی داوە بە حیزبێکی کوردی و کەتیبەی سەڵاحەدینی ئەیوبی دامەزراندووە بۆ ئەو مەبەستە و تاکو ئێستا سەدان کوردیان کوشتووە.
No comments:
Post a Comment