Pages

Ads 468x60px

26 Nov 2012

هاوڕێ گیان مـەولوود ئافەنـد؛


هاوڕێ گیان مـەولوود ئافەنـد؛

كە باست ناكەین، وانەبی لەیادمان كردبی، نـا،
لەیادكردنی تۆ چاوپۆشییە لە خیانەتێكی گەورە.
بەڵام چی بكەین، ئەو دارستانە كەسك و سەر سەوزەی تۆ تێیدا بزر بووی، پڕە لە چاڵی قووڵ و گورگی برسی! درۆكان لە دارەكان بەرزترن!
ئەگینا، بەڵێن بێ هێندەت باس بكەین تا سەرەداوی ئەو خیانەتە گەورە لە ملی خائنانی توند دەكەین.

نوسینی هاوار بازیان
 یه‌کێتی به‌رپرسیاره‌ له‌ دیار نه‌مانی کاک مه‌ولوود باشه‌ بۆچی ڕۆژنامه‌ نوسێک له‌ کوردوستان ئه‌گه‌ر بڵێیت قاچت خوار داناوه‌ هه‌زار که‌مپین دروست ئه‌کرێت خێرا ئه‌حمه‌د میره‌ی سوک ده‌ست ئه‌کات به‌ قسه‌ی زل ئه‌ی بۆچی بۆ ئه‌م که‌یسه‌ بێده‌نگن.. که‌واته‌ بانێکه‌و دوو هه‌وا
//////////////////
کە هاتنە شار، وریای تاریکە بازاڕی سیاسەت بن! لەوێ بازاڕیەکان چاویان بە تاریکی ڕاهاتوەو ئێوەی دوونیای روناکی ناتوانن تێیدا هەڵکەن! لەو بازاڕەدا هەموو شتێک دەفرۆشێت!!! ئەمن لەوێ لە دووهەم دووکانا نرخی خوێنی سلیمانی موعینی و خەلیل شەوباش و قادر شەریفم بینی! لە دووکانێکی تر، لە گەڵ ئایەتێکی قوڕئاندا بەشەرەیت و ئازادیان بە مردن دەفرۆشتەوە! کەمێک ئەولاتر نڕخیان لە سەر تابڵۆیەکی ڕاستەقینە دانابوو کە تێیدا ساماڵ! وەکوو ئاسمانی ساماڵ تنۆکە ئەستێرەی لێدەڕژانە خوار و هاوناوەکەی مەنسوری هەلاج، بێ گوناح تیرباران دەکرا و دڵدارو حاجی بە سەر وێنەکەدا دەگریان! تاوان! تەنیا نیشتیمانپەروەری!!!

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates