دواێن هەالەکانی رۆژئاوایی کوردستان رژیمی سوریا هێرەش دەکاتە سەر کوردەکانی تاقی ئەشرفیە لە حەلەب
شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان کورد و ئەسەد له حه‌له‌ب به‌رده‌وامه : 35 سه‌رباز کوژران و 70 سەربازیش برینداربوون
لیوای ( شه‌هیدانی حه‌له‌ب )ی YPG سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێکدادانی سێ رۆژی رابردوو له گه‌ڕه‌کی ئه‌شرفییه‌ی کورد نشین له شاری حه‌له‌ب، لێدوانێکیاندا و رایانگه‌یاند هێزه‌کانی رژێم له رۆژی 31ی کانوونی دووه‌می 2013 دا به فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێرشیان کردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فییه و له ئه‌نجامدا به‌گشتی (23) که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و (40) که‌سی تریش برینداربوون، YPG ده‌ستنیشانی ده‌کات که رژێم به‌و هێرشه‌ی هه‌وڵی داگیرکردنی گه‌ڕه‌که‌که‌یان داوه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌کینه‌کانیان ناچاربوون وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بده‌نه‌وه و خه‌ڵکی ناوچه‌که بپارێزن .
هەروەها ڕایگەیاند" شه‌ڕ و پێکدادانی نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و هێزه‌کانی رژێمی به‌عسدا به‌رده‌وامه و راگه‌یه‌نرا که تا ئێستا زیاتر له (35) سه‌رباز کوژراون و (70)ی تریش برینداربوون".
له گه‌ڕه‌کی ئه‌شرفییه‌ی کوردنشینی شاری حه‌له‌ب دوێنێ له‌نێوان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و هێزه‌کانی سه‌ر به رژێم له نزیک چوارڕێیانی یه‌که‌م و دووه‌م شه‌ڕ و پێکادان رووی‌دابوو، راگه‌یه‌نرا که شه‌ڕه‌که له نزیک دوو رێیانی دووه‌م به‌رده‌وامه .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستکه‌وتوون له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکادانه‌ی دوو رۆژه‌ی رابردوودا زیاتر له (35) سه‌ربازی سوپای رژێمی به‌عسی سوریا کوژراون و هه‌روه‌ها زیاتر له (70) سه‌ربازی تریش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناوچه‌که‌وه رایگه‌یاند که له ئه‌نجامی هێرشه‌کانی سوپای سوریادا هه‌ندێک هاوڵاتی مه‌ده‌نیش ژیانیان له‌ده‌ستداوه به‌ڵام ژماره‌یان ئاشکرا نه‌بووه .
له‌لایه‌کی تریشه‌وه رژێمی سوریا گه‌ڕه‌که‌که تۆپباران ده‌کات و دواجار له نزیک کاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆدا دوو گولــله هاوه‌ن له نزیکی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌نان ته‌قییه‌وه و له ئێستاشدا شه‌ڕ و پێکادان و تۆپبارانی ناوچه‌که به‌رده‌وامه ..
پێنوسەکان.
No comments:
Post a Comment