جارەیکی دیکە فرۆکە جەنگەیکانی رژیمی تورکیای فاشیست قەندیلیان بۆردومان کرد
توركیا به‌سه‌ختی قه‌ندیل بۆردومان ده‌كات
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌ینی، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌سه‌ختی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌بناری قه‌ندیل بۆردومانكردو به‌و هۆیه‌وه كاره‌بای نیشتمانی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه پچراوه‌و ڕێگه‌ی هاتوچۆی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش په‌كیكه‌وتووه.
ئاكۆ حه‌مه‌د رابی، ئاوێنه‌نیوز: له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ، كوێستان ئه‌حمه‌د، له‌لێدوانێكدا به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، "فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له‌سێ كاتی جیاوازداو به‌سه‌ختی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قه‌ندیلیان بۆردومانكرد". ناوبراو رونیكرده‌وه بۆردومانی ئه‌مجاره جیاواز له‌جاران ده‌نگێكی زۆر به‌هێزی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش ترس‌و دڵه‌راوكێی زۆری لای دانیشتوانی چه‌ند گوندێكی بناری قه‌ندیل دروستكردوه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانی بۆرومانه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ وتی، كاره‌بای گونده‌كانی بۆكریسكان، پڕده‌شاڵ، زارگه‌لی پچڕراوه. هاوكات به‌شێكی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه‌ش تێكچووه، به‌هۆی به‌هێزی ده‌نگی بۆردومانه‌كه په‌نجه‌ره‌ی چه‌ند خانویه‌ك شكاون.
ناوبراو وتیشی، هه‌رچه‌نده ئه‌م بۆردومانه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام ترس‌و نیگه‌رانیه‌كی زۆر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه.
به‌بیانوی بونی باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، رۆژانه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه بۆردومان ده‌كرێت.
ئاوینە
No comments:
Post a Comment