لە ئامریكا كوردستانی بچووک دادەمەزرێ
رۆژنامەی "واشێنگتۆن تایمز" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی زیاد بوونی رێژەی
كوردەكان لە ئەیالەتی نشویل، ناوی ئەو ئەیالەتە بە "كوردستانی بچووک" دەگوردرێت.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە رێژەی کورد لەو ئەیالەتەی ئامریكا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێتو زۆربەی هاووڵاتییانی ئامریكاییش ناوی ئەیالەتی نشویل بە ئەیالەتی كوردستانی بچووک ناو دەبەن.
ئەو راپۆرتە كە لەلایەن "ژەنیفەر هارپەر"ـەوە ئامادە كراوە، زیاتر باس لەسەر هەژماری پەنابەرانی كورد و بڵاو بوونەوەیان بەسەر ئەیالەتە جیاجیاكانی ئامریكا دەكات.
هەروەها بەپێی زانیارییانەی كەلە رۆژنامەی واشێنگتۆن تایمزدا بڵاو كراونەتەوە، لە داهاتوودا بە شێوەی فەرمی ناوی ئەیالەتی نشویل بە کوردستانی بچووک دەگۆڕدرێت و تۆمار دەکرێت.
No comments:
Post a Comment