Pages

Ads 468x60px

23 Feb 2013

ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی‌ ئیسرائیلی‌ بڵاویكردۆتەوە كه‌ بەمدواییانە وه‌فدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیسرائیل-یان كردووە،


ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت)ی‌ ئیسرائیلی‌ بڵاویكردۆتەوە كه‌ بەمدواییانە وه‌فدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیسرائیل-یان كردووە، 
زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌نیوز: سایتی‌ رۆژنامه‌كه‌ ئه‌مرۆ، شه‌ممه‌، نوسیویه‌تی‌ كه‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت‌و وه‌زیری‌ كشتوكاڵ‌و ژماره‌یه‌ك له‌پسپۆرانی‌ بواری‌ ئابوری‌‌و كشتوكاڵ پێكهاتون.


ڕۆژنامە ئیسرائیلییه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم بەمەبەستی سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمونی‌ ئیسرائیل‌و مۆركردنی گرێبەستی كشتوكاڵی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌فمیلكای ئیسرائیلی سەردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووە، لەبواره‌كانی كێڵگەی پەلەوەری، كارگەی دروستكردنی شیرەمەنی‌و كردنەوەی ناوچه‌ی كشتوكاڵی.

ئه‌م هه‌واڵه‌ی‌ رۆژنامه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه بونی‌ په‌یوه‌ندی‌ سیاسی‌‌و ئه‌منی‌‌و ئابوری‌ له‌نێوان هه‌رێم‌و ئیسرائیلدا ره‌تده‌كرێته‌وه‌. 

لای‌ خۆیه‌وه‌و له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ ئاوێنه‌نیوز، سەفین دزەیی وتەبێژی ڕەسمی حكومەتی هەرێم وێرای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ وه‌فدی‌ هه‌رێمی‌ بۆ ته‌لئه‌بیب ره‌تكرده‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا هه‌واڵه‌كه‌ی‌ یەدیعۆت ئەحرانۆتیشی‌ "به‌بێ بنه‌ما" وه‌سفكرد.

هاوكات تەلەفیزیۆنی ره‌سمی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه‌ كه‌ لەداهاتوییه‌كی‌ نزیكدا وه‌فدێكی ئەندازەیی‌و پسپۆڕی ئیسرائیل سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن، به‌مه‌به‌ستی‌ بنیاتنانی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ كشتوكاڵی‌.

ڕۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرانۆت) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه‌ چونی‌ كۆمپانیا ئیسرائیلییه‌كان بۆ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ عێراقییه‌كان رقیان له‌ئیسرائیله‌و به‌دوژمنی‌ خۆیانی‌ ده‌زانن، هاوكات به‌وته‌ی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ "كورده‌كانی‌ هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێزیان له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش چالاكی‌ وه‌ربه‌هێنانی‌ ره‌سمی‌ ئیسرائیل له‌به‌رده‌م كۆمپانیاكانی‌ ئه‌و وڵاته‌ قورس ده‌كات‌و بونی‌ وه‌ربه‌هێنانی‌ ئیسرائیل ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵی‌ تاكه‌كه‌سیدا ده‌هێڵێته‌وه‌".


//////////////////

يديعوت آحرونوت: وفد كردي يزور تل أبيب لبحث التعاون الزراعي
كشفت صحيفه "يديعوت آحرونوت" الاسرائيليه ان وفدًا كرديًا رفيع المستوي قام اخيرًا بزياره رسميه الي تل ابيب، للبحث في سبل التعاون الزراعي بين الجانبين. 

وزعمت الصحيفه ان الوفد الزائر يمثل حكومه اقليمكردستان العراق، ويضم نائب رئيس الاقليم ووزير الزراعه، وعددًا من الخبراء الاقتصاديين والزراعيين الاكراد. 

وقالت الصحيفه في تقرير لها عرضه التليفزيون الاسرائيلي: ان الهدف الرئيسي من وراء هذه الزياره تعميق التعاون الزراعي، والتوسع في الاستفاده من الخبرات الاسرائيليه في مجال الزراعه، وتربيه الدواجن، وانتاج الحليب ومنتجاته. 

واشارت الصحيفه الي ان الاكراد يريدون بناء مستوطنه زراعيه واسعه في شمال العراق، وهي المزرعه التي ستتم بدعم من شركه "افيميلكا" الاسرائيليه الشهيره، والتي تقوم ببناء عدد من المزارع في بعض من دول العالم وتسويق منتجاتها بعد ذلك. 

وقالت الصحيفه: ان شركه "افيميلكا" اقامت مزارع في اكثر من خمسين دوله، من بينها ثلاث مزارع تعدّ الاكبر في العالم، وتتواجد في امريكا والصين وفيتنام، بالاضافه الي مزرعه في انجولا، ومزرعه اخري في احدي الامارات العربيه الشهيره، علي حد زعم الصحيفه. 

وقال التليفزيون الاسرائيلي، مع عرضه لتفاصيل هذه الزياره: ان وفدًا اسرائيليًا -يضم مهندسين، وخبراء زراعيين- سيتوجه في الفتره القريبه المقبله الي اقليم كردستان؛ لبناء هذه المزرعه، خاصه مع حاجه الاكراد الشديده لها. 

اللافت ان الصحيفه -مع احتفائها بهذه الزياره- اكدت ان التوجه الاسرائيلي للاستثمار في اقليمكردستان بصوره خاصه، او العراق بصوره عامه صعب للغايه علي الاسرائيليين، بخاصه في ظل عدم الاستقرار الامني الذي تعيشه العراق، فضلًا عن ان غالبيه العراقيين يكرهون اسرائيل، ويعتبرونها عدوًا لهم، بالاضافه الي وجود علاقات قويه تربط الاكراد واقليم كردستان بطهران، الامر الذي سيزيد من الصعوبات امام اي توجه استثماري اسرائيلي في العراق، وسيبقي هذا الاستثمار "فرديا" فقط، علي حسب قول الصحيفه.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates